تەیف سامی

له‌لایه‌ن: - شنە شەماڵ شنە شەماڵ - به‌روار: 2024-03-06-20:34:00 - کۆدی بابەت: 12068
تەیف سامی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

تەیف سامی (بە ئینگلیزی: Taif sami، بە عەرەبی: طيف سامي)، تەیف سامی محەمەد وەزیری دارایی و بەڕێوەبەری گشتی بەشی بودجەی عێراقە لە ساڵی ٢٠٢٤. پێشتر جێگری وەزیری دارایی بووە کە لە ٨ی ئازاری ٢٠٢٢ لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە خەڵاتی ژنی بوێری پێ بەخشرا.

زانیاری گشتی

دەست بەکار بوون  ٢٧ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢   
ساڵی لەدایک بوون ١٩٦٣
نەتەوە عێراقی
بڕوانامە
  • پەیمانگای پلاندانانی عەرەبی (دبلۆم
  • کۆلێژی کارگێڕی و ئابووری زانکۆی بەغداد (بەکالۆریۆس)  
پیشە
  • وەزیری دارایی 
  • بەڕێوبەر و شیکەرەوەی دارایی  
زمان عەرەبی

ئەزموونی کارکردن 

ئامانجی تەیف سامی دوای تەواوکردنی خوێندن ئەوە بوو کە لە بواری دیبلۆماسیدا کار بکات،  تەیف لە ساڵی ٢٠١٩ وەک جێگری وەزیری دارایی دەستنیشانکراوە و لە ساڵی ٢٠٠٥ وەک جێگری بەڕێوەبەری بەشی بودجە لە وەزارەتی دارایی ئەو پۆستەی پێبەخشراوە. ئەو بۆ ماوەی نزیکەی ٣٦ ساڵ لە وەزارەتی دارایی کاری کردووە، لە ساڵی ٢٠٠٥ وەک جێگری بەڕێوەبەری گشتی بەشی بودجە کاری کردووە. 

  • وەک جێگری وەزیری دارایی بۆ ساڵی ٢٠١٩  کاری کردووە.
  • بەڕێوەبەری گشتی بودجەی گشتی ساڵانی (٢٠٠٨-٢٠١٠) .
  • ئەندامی لیژنەی هەماهەنگی عێراق-میسر.
  • ئەندامی لیژنەی هەماهەنگی عێراق-سعودیە.
  • ئه ندامی لیژنەی هەماهەنگی عێراق-ئوردنی.
  • ئەندامی دەستەی بەڕێوبەری کۆمپانیای بیم عێراقی.
  • سەرۆکی لیژنەی بەدواداچوونی کۆمپانیا ناوخۆییەکان.
  • ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری سندوقی خانەنشینی. 
  • ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری سندوقی پاراستنی کۆمەڵایەتی. 
  • ئەندامی لیژنەی پاڵپشتی هەناردەکردن.
  • ئامادەکردنی پڕۆژە یاسای بودجە و پوختەی بودجەی گشتی.
  • سه رۆکایەتی و ئەندامێتی چەند لیژنەیەک له حکوومەتی عێراقی.


سەرچاوەکان



255 بینین