چەند ئامۆژگارییەکی تەندروستی بۆ ئەو کەسانەی ڕووەکین

له‌لایه‌ن: - فیردەوس جەزا جاف فیردەوس جەزا جاف - به‌روار: 2024-03-20-00:27:00 - کۆدی بابەت: 12160
چەند ئامۆژگارییەکی تەندروستی بۆ ئەو کەسانەی ڕووەکین

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

چەند ئامۆژگارییەکی تەندروستی بۆ ئەو کەسانەی ڕووەکین (بە عەرەبی: بعض نصائح للنباتین، بە ئینگلیزی: Some tips for vegetarians)، لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە پێویستە ئەو کەسانەی ڕووەکین هیچ جۆرە گۆشتێک ناخۆن، ئاگاداری ئەوە بن هەندێک لەو ڤیتامین و ماددانەی کەسانی دیکە لە ڕیی خواردنی گۆشتەوە وەریدەگرن ئەوان لێی دوورن و پێویستە لەڕێگەی دیکەوە قەرەبووی بکەنەوە. پسپۆڕانی بواری تەندروستی ئامۆژگاری ڕووەکییەکان دەکەن بۆ دەستەبەرکردنی تەندروستییەکی باش و جەستەیەکی سەلامەت، پێویستە ئەم حەوت خواردن و ڤیتامینە لە ژەمەکانیان هەبێت.

ئەو خواردنانەی پویستە لە ژەمەکاندا هەبێت

ڤیتامین D

یارمەتی ئێسک دەدات بۆ وەرگرتنی ماددەی کالسیۆم وە بەهێزتری دەکات. ئەم ڤیتامینە لە شیر و قارچکدا هەیە.

ڤایتامین C

بۆ بەرگری لەش زۆر پێویستە، ڕووەکییەکان دەبێت لە ڕێگەی خواردنی سپێناخ و ترشەمەنییەکانی وەک لیمۆ و پڕتەقاڵەوە بڕی پێویستی ئەم ڤیتامینە وەربگرن.

ڤیتامین B12

ئەم ڤیتامینە لە بەرهەمە ئاژەڵییەکاندا هەیە و کەمی لە لەشدا دەبێتە هۆی پوکانەوە، لەبەرئەوە پێویستە ڕووەکییەکان زیاتر شیر بخۆنەوە و بەرهەمە شییرییەکان بۆ لەشیان بەکار بهێنن.

یۆد (Iodine)

کەمی یۆد کار لە ناڕێکی هۆڕمۆنەکان دەکات و ئەوەش زیاتر ڕووەکییەکان تووشی دەبن، بۆیە پێویستە ڕووەکیەکان بە خواردنی ماش و پەتاتە بۆ دەستخستنی ئەو ماددەیە پشتببەستن.

ئاسن (Iron)

ماددەی ئاسن ڕۆڵی گرنگ دەبینێت بۆ بەرهەمهێنانی خڕۆکە سوورەکانی خوێن، گۆشتی سووریش باشترین سەرچاوەی بەدەستهێنانیەتی، بۆیە ڕووەکیەکان دەبێت زیاتر ڕووبکەنە سەوزەمەنییە گەڵادارەکانی وەک سپێناخ بۆ بەدەستهێنانی بڕی پێویست لەو ماددەیە.

ئۆمێگا 3 (Omega3)

دەشێت کەمی ئۆمێگا لە ناڕێکی دڵ و ملوولەکانی خوێن کاربکات، ڕووەکییەکان دەبێت ئەم ماددەیان لەڕێی بادەم و ئەڤۆگادۆوە دەستبکەوێت کە بەڕێژەیەکی زۆر لە گۆشتی ماسیدا هەیە.

زینک (Zinc)

ئەم ماددەیە لە لەشدا بۆ باشترکردنی چالاکی دەماغ و تەندروستی مێشک پێویستە، بۆیە پێویستە ڕووەکیەکان بۆ دەستکەوتنی ئەم ڤیتامینە پاقلەمەنییەکان، بەزالیا و نیسک بۆ ژەمەکانی خواردنیان زیاد بکەن.


سەرچاوەکان



60 بینین