بۆچی یاریەکانی Assassin´s creed گونجاون بۆ فیلم و زنجیرە؟

له‌لایه‌ن: - مەزن ڕێبوار مەزن ڕێبوار - به‌روار: 2024-04-22-14:17:00 - کۆدی بابەت: 12627
بۆچی یاریەکانی Assassin´s creed گونجاون بۆ فیلم و زنجیرە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

بۆچی یاریەکانی Assassin´s creed گونجاون بۆ فیلم و زنجیرە؟ (بە عەرەبی: لماذا ألعاب Assassin's Creed مناسبة للأفلام والمسلسلات، و بە ئینگلیزی: Why are Assassin ́s creed games suitable for movies and series).

١- assassin creed rogue
بە بڕوای ڕەخنەگران چیرۆکی ئەم یارییەی ئەساسن زۆر جوان دەبێت ئەگەر بکرێت بە فیلم بەهۆی ڕووداوە درامییەکانی ناوی و کە پڕیەتی لە ڕووداوی لە ناکاو و نهێنی دەبێتە هۆی ئەوەی بینەرێکی زۆر بۆ خۆی ڕابکێشێت و ببێت بە فیلمێکی جوان لە هزری بینەراندا بمێنێتەوە هەر وەک دەزانین لەو یارییە ئەساسن دەگۆڕێت بۆ تێمپلەر کە کۆمەڵێکن باوەڕیان بەوەیە لە رێگای کۆنترۆڵکردن و یاسا دەتوانن ئاشتی بۆ جیهان بهێنن کە بێگومان ئەوەش دەبێتە ڕووداوێک و بیرۆکەیەکی جوانی ناو فیلمەکە ئەگەر دروستکەرانی فیلمەکە بە جوانی بەکاریبهێنن. 

٢- assassin creed the ezio collection
بە بڕوای ڕەخنەگران چیرۆکی ئەو سێ یارییە دەتواندرێت بکرێت بە سێینەیەکی دانسقە یاخود زنجیرەیەکی کورت ئەگەر بتواندرێ بە جوانی بەکاربهێندرێت، ڕەخنەگران پێیان وایە کارەکتەری ئیزیۆ وەک چۆن لە دونیای یاری ڤیدیۆیی بووە بە کارەکتەرێکی ئایکۆنی بێگومان دەتوانێت لەنێو دونیای سینەماس هەمان کار دووبارە بکاتەوە و پێیان وایە سەردەمی ئەو سێ یاریە زۆر سەرنج راکێشە بۆ ئەوەی بکرێت بە فیلم.

٣- assassin creed syndicate
سەرباری زۆربەی ئەو ڕەخنانەی ڕووبەڕووی یارییەکە بوونەوە بەهۆی کێشە لە دەقی یارییەکە و شێوازی گێڕانەوەی یارییەکە بەڵام ڕەخنەگران پێیان وایە جیهانی یارییەکە زۆر لە بارەوە بۆ ئەوەی بکرێت بە فیلم کە باس لە شۆڕشی پیشەسازی دەکات دەکرێت وەکو شێرلۆک هۆلمز لای بینەرانی سینەما ببێتە جێگای سەرنجیان.

٤- assassin creed orgins
بێگومان هەر وەک هەموومان دەزانین شارستانیەتی میسڕییە کۆنەکان بە یەکێک لە مەزنترین شارستانی دادەنرێت لە مێژوودا. لەم یارییەدا زۆر بە جوانی شێوازی بیناسازی و ژیان و ژینگە و کۆمەڵگای ئەو کاتەی میسڕییەکان خراوەتەوە ڕوو. کە دەتواندرێ زۆر بە ئاسانی بکرێت بە فیلمێک یاخود زنجیرەیەک و بێگومان دەبێتە جێگای سەرنجی بینەران لەبەر ئەوەی هیچ جۆرە فیلمێک یان زنجیرێک نییە بەو شێوە وردەی یارییەکە لە سەردمەکە ورد بێتەوە چیرۆکی یارییەکەش بۆ ئەمە زۆر گونجاوە تەنانەت ئەوە خودی ڕەخنەگرانیش و یاریکەرنیشی شۆک کردووە. بۆ تا ئێستا یوبیسۆفت هەنگاوێکی وای نەناوە بۆ یاریەکە؟

٥- assassin creed black flag
بە بڕوای ڕەخنەگران چیرۆکی ئەم یارییە دەبێتە فیلمێکی زۆر جوان بەڵام نەک وەک فیلمێک لەسەر ئەساسنەکان بەڵکو لەسەر چەتەکانی دەریا چیرۆکی یارییەکە ڕێک بۆ فیلمێک دروست کراوە لەو چەشنە بێت سەردەمی یارییەکە و جیهان و شێوەی بیناسازی و دیزاینی جیهانی یارییەکە زۆر گونجاوە بۆ فیلمێکی لەو جۆرە.

٦- assassin creed valhallla
چیرۆکی یارییەکە زۆر گونجاوە بۆ فیلمێک یان زنجیرەیەک لەسەر ڤایکینگەکان بەڵام بە پێی ڕەخنەگران ناکرێت چیرۆکی یاریەکە باس لە ئەساسنەکان بکات، جگە لە چیرۆکی یارییەکە شێوازی جیهانەکە و ژیانکردنی زۆر گونجاوە بۆ کارێکی لەم چەشنە زۆر گونجاوە.


سەرچاوەکان



25 بینین