ئەدەبی کلاسیزمی کوردی : شێوازی کرمانجی خواروو

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-12-23:31:00 - کۆدی بابەت: 3163
ئەدەبی کلاسیزمی کوردی : شێوازی کرمانجی خواروو

ناوه‌ڕۆك

ئە‌دە‌بی كلاسیزمی كوردی بە شێوە‌زاری كرمانجی سە‌روو

لە‌مە‌و بە‌ر ئە‌وە‌مان زانییوە‌، كە‌ ھە‌ر ناوچە‌یە‌ك لە‌ كوردستاندا، ئە‌گە‌ر لە‌باری ژیان و مێژووی و كۆمە‌ڵایە‌تی و ئابووری و سیاسی پێشكە‌وتنی بە‌خۆیە‌وە‌ بینیبێت، ئە‌وا ئە‌دە‌بی كوردی لە‌وێ سە‌ریھە‌ڵداوە‌ و بە‌ دیالێكتی ئە‌و ناوچە‌یە‌ ئە‌دە‌بییاتە‌كە‌ نووسراوە‌.
لە‌ ئە‌دە‌بی كلاسیزمی كوردی بە‌ دیالێكتی كرمانجی سە‌روو ئە‌وە‌ی كە‌ مابێتە‌وە‌ نە‌فە‌وتابێت، مێژووە‌كە‌ی بۆ سە‌ردە‌می میرنشینی بۆتان دە‌گە‌ڕێتە‌وە‌. شاری جە‌زیرە‌، كە‌ پایتە‌ختی میرنشینی بۆتان بوو جە‌رگە‌ی پە‌یدابوون و پە‌رە‌سە‌ندنی ئە‌دە‌بییاتی كوردی بە‌ زاراوە‌ی كرمانجی سەروو بووە‌ و بە‌شە‌ دیالێكتی ئە‌و ناوچە‌یە‌ش بووە‌ بە‌ بناغە‌ی ئە‌و زمانە‌ ئە‌دە‌بییە‌ی كرمانجی سە‌روو، كە‌ لە‌و كاتە‌وە‌ كوردی پێدە‌نوسرێت و زۆر شاعیر ھە‌بوون، كە‌ خە‌ڵكی ئە‌و ناوچە‌یە‌ نە‌بوون و سە‌ر بە‌و بە‌شە‌ دیالێكتە‌ نە‌بوون، یان تە‌نانە‌ت سە‌ر بە‌ كرمانجی سە‌رووش نە‌بوون، بە‌ڵام دە‌سە‌ڵات و تە‌شە‌نە‌ سە‌ندنی ئە‌دە‌بی كوردی بە‌ زاراوە‌ی بۆتانی وای لێكردبوون، كە‌ بە‌ دیالێكتی بۆتان ھۆنراوە‌ بنووسن.
شارە‌زایانی مێژووی ئە‌دە‌بی كوردی وایان بۆ دە‌ركە‌وتووە‌، كە‌ ئە‌دە‌بی كلاسیزمی كوردی بە‌ دیالێكتی كرمانجی سە‌روو لە‌ نیوە‌ی دوومی سە‌دە‌ی شانزە‌ھە‌م و سە‌رە‌تای سە‌دە‌ی حە‌ڤدە‌ھە‌م سە‌ریھە‌ڵداوە‌، ئە‌و شاعیرانە‌ی كە‌ بە‌م دیالێكتە‌ ھۆنراوە‌یان نووسیوە‌ و زۆر دیارن (فە‌قێی تە‌یران، مە‌لای جزیری، عە‌لی حە‌ریری، ئە‌حمە‌دی خانی، مە‌لای باتێ، شاپرتە‌وی ھە‌كاری، مە‌لا مە‌نسووری گرگاشی، شێج محە‌مە‌دی مە‌غریبی).


سەرچاوەکان



5243 بینین