ئایا دەزانن کێ ڕادیۆمی دۆزییەوە؟

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-22-22:42:00 - کۆدی بابەت: 3559
ئایا دەزانن کێ ڕادیۆمی دۆزییەوە؟

ناوه‌ڕۆك

ئایا دەزانن کێ ڕادیۆمی دۆزییەوە؟

لە ساڵی ١٨٩٦ دا هێنری بیکیریل دیاردەی چالاکی تیشکی دۆزییەوە. سەیری کرد یۆرانیۆم جۆرێک لە تیشکە، نە بینراوەکان دەردەدات کە لە تیشکی X بەهێزترە. لە ساڵی ١٨٩٨دا پییە کوڕی مەدام کوری دۆزییانەوە ((ئۆریۆم)) کە توخمێکی کانزایی چالاکی تیشکدەرە. تیشکێکی لەو شێوەیە دەردەدات. سەیریان کرد ((بتشبڵند)) کە کانزایەکی ڕەشی بریقەدارە و یۆرانیۆم بەرهەم دەهێنێت. دەشێت هەندێک مەوادی تیشکدەری چالاکی تێدابێت لەبەرئەوە تاقیگەیەکیان نەبوو، بەبێ گوێدانە با و باران لەناو کەپرێکدا دەستیان کرد بە پاڵاوتنی ((بتشبڵند)) لە پێناو بە دەست خستنی توخمێکی تازەی تیشکدەری چالاکدا. شەو و ڕۆژیان دەخستە سەریەک و ئیشیان دەکرد، تا لە کۆتایدا توانیان لە چەند تەن نتشبڵند ١٠٠ میلیگرام لە ڕادیۆم دەست بخەن. سەیریان کرد ئەم توخمە تازەیان زۆر لە یۆرانیۆم بەهێزترە. ڕەنگی ڕادیۆمی پوخت، سپیە. زۆریش قورسە و نرخەکەشی هەزاران جار لە نرخی زێڕ گرانترە. ڕێژەی ڕادیۆمی پاک لە دونیادا زۆر کەمە. ئەم تیشکە ئەگەر بە خراپ هەڵسوکەوتی لەگەڵدا بکرێت، بۆ لاشە زۆر زیان بەخش دەبێت.


سەرچاوەکان



646 بینین