جەنگی ئەلیکترۆنی

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-07-26-02:16:00 - کۆدی بابەت: 6046
جەنگی ئەلیکترۆنی

ناوه‌ڕۆك

ناساندنی جەنگی ئەلیکترۆنی

جەنگی ئەلیکترۆنی (cyberwarfare) بریتییە لە بەکارهێننای کەرەستە دیجیتاڵییەکان بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتێک و دروستکردنی جەنگی ڕاستەقینە یان تێکدان و لەناوبردنی سیستمە کۆمپیوتەرییەکان، مشتومڕێکی زۆر هەیە دەربارەی پێناسەی دەستەواژەی "جەنگی ئەلیکترۆنی" و دەوترێک کە هەر بوونی نییە، یەکێکی تر لە ڕاکان دەڵێت کە جەنگی ئەلیکترۆنی بە هەڵە ناونراوە چونکە تا ئێستا هیچ هێرشێکی ئەلیکترۆنی ئەنجام نەدراوە کە بە بەجەنگ هەژماربکرێت، هەروەها یەکێکی تر لە ڕاکان دەڵێت کە جەنگی ئەلیکترۆنی بریتییە لە لەو هێرشە ئەلیکترۆنیانەی کە دەبنە هۆی زیانگەیاندنی ماددی بە مرۆڤ و ماددەکان لە جیهانی ڕاستیدا.

هەرچەندە مشتومڕ هەیە دەربارەی پێناسەی دەستەواژەی جەنگی ئەلیکترۆنی بەڵام وڵاتەکی وەک ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، شانشینی یەکگرتوو، ڕووسیا، چین، ئیسڕائیل، ئێران و کۆریای باشوور توانای بەهێز و کارای ئەلیکترۆنیان هەیە بۆ پاریزگاریکردن و هێرشکردن. ‌

یەکەمین حاڵەتی جوڵاندنی سەربازی کە بەکارهێنرا لەدژی هێرشی ئەلیکترۆنی و بوویە هۆی زیانی گیانی و لەدەستدانی ژیانی مرۆڤ لە 5/5/2019 ڕوویدا کاتێک وەزارەتی بەرگری ئیسڕائیل باڵاخانەیەکیان کردە ئامانج و تێکیان شکاند بەبەۆنەی ئەوەی کە هێرشی ئەلیکترۆنی تێدا ئەنجام دەدرا.

پێناسەی جەنگی ئەلیکترۆنی

چەندین گفتو گۆی جیاواز هەیە دەربارە پێناسەی دەستەواژەی جەنگی ئەلیکترۆنی و تا ئێستا هەموو لەیەنێک لەسەر یەک پێناسە ڕێکنەکەوتوون، یەکێک لە نموونەکانی پێناسەی جەنگی ئەلیکترۆنی کە لەلایەن شارەزاکانی بوارەکە کراوە بریتییە لە:

  • جەنگی ئەلیکترۆنی بریتییە لە بەکارهێنانی هێزی تەکنەلۆژی لەو کۆمپیوتەر و نێتۆرکانەدا کە داتای تێدا هەڵگیراوە بەکارهێنراوە"
  • جەنگی ئەلیکترۆنی بریتییە لە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا و تۆڕەکان لە ستراتیژییەکی بەرگریکردن یان هێرشکردنی سەربازیدا بەمەبەستی تێکدان و بەدەستهێنانی کۆنتڕۆل بەسەر سیستمێکی دووژمندا کە چەندین زانیاری نهێنی لەخۆدەگرێت".
  • ڕێخەری ئاسایشی نەتەوەیی پێشوو ڕیچارد ئالان کلارک بەم شێوەیە پێناسەی جەنگی ئەلیکترۆنی دەکات: "چەنگی ئەلیکترۆنی بریتییە لە چەند کردارێکی نەتەوەیی بۆ چوونە ناو کۆمپیوتەر یان سیستمی نەتەوەیاکی ترەوە بەمەبەستی زیانگەیاندن پێی".

جەنگی ئەلیکترۆنی و شەڕی ئەلیکترۆنی

دەستەواژەی جەنگی ئەلیکترۆنی جیاوازە لە دەستەواژەی شەڕی ئەلیکترۆنی، جەنگی ئەلیکترۆنی قەبارە و شوێن و کاتەکە دیاری ناکات کە زۆرجار لە شەڕدا دیاریدەکرێت، جەنگی ئەلیکترۆنی بریتییە لەو تاکتیک و تەکنیکانەی کە لە شەڕی ئەلیکترۆنیدا بەکاردێت، تە ئێستا جەنگی ئەلیکترۆنی ڕووینەداوە یان هەر شتێکی لەو شێوەیە ڕوویدابێت بریتیبووە لە وەڵامدانەوە یان هەق کردنەوە، وەک ئەوەی کە لە مانگی 6ـی 2019 ڕوویدا کاتێک ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هێرشێکی ئەلیکترۆنی کردە سەر سیستمە چەکەکانی ئێران بۆ وەڵامدانەوەی خستنەخوارەوەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان (درۆن)ـێکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە لە تەنگاوی هورمزدا بوو.

جۆرەکانی جەنگی ئەلیکترۆنی

سیخوڕی کردن

لەکۆی گشتی ئەو هێرشە ئەلیکترۆنییانەی کە ئەنجامدەدرێت ٪25 بۆ سیخوڕی کردنە، سیخوڕی کردنی ئاسایی یان ئەلیکترۆنی بە جەنگ دانانرێت، چونکە شتێکە کە لەنێوان زۆربەی دەسەڵاتەکاندا ڕوودەدات، بەڵام هەندێک حاڵەت ڕوویانداوە کە بووەتە هۆی دروستکردنی گرژی لەنێوان واڵاتاندا، وەک:

  • سیخوڕیکردنێکی گەورە کە لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە کرا و لەلایەن ئێدوارد (سنۆودن)ـەوە ئاشکرا کرا.
  • سیخوڕیکردنی ئاژانسی ئاسایشی نەتەوەیی (NSA) بۆ سەر ڕوێژکاری ئەڵمانیا ئەنجێلا مێرکێل.
  • تۆمارکردنی نزیکەی هەموو پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی وڵانی باهاماس لەلایەن ئاژانسی ئاسایشی نەتەوەیی (NSA) بەبێ بوونی هێچ ڕێگەپێدانێک لەلایەن حکومەتی وڵاتەکەوە.
  • زنجیرە هێرشەکانی بارانی تایتان (Titan Rain) بۆ سەر کۆمپیوتەر سیستمەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
  • هێرشکردنە سەر ئۆفیسی بەڕیوەبردنی داتای کارمەندانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کە گوماندەکرێت لەلایەن چینەوە ئەنجامدرابێت.

تێکدان و ئاژاوەنانەوە

پێکهاتەکانی وەک کۆمپیوتەر و مانگە دەستکردەکان کە بەکاردەهێنرێن بۆ ڕێکخستنی کارەکان دەکرێت بکرێنە ئامانجی هێرشە ئەلیکترۆنییەکان، وەک تێکدانی سیستمە سەربازییەکانی وەک پێکهاتەکانی (C4ISTAR) کە بەرپرسن لە رێکخستنی پەیوەندییەکان و فەرمانکردن، بەپێی وتەکانی کلارک کەسە مەدەنییەکانیش لە مەترسیدان بەڵام ئەو هێرشانەی کە کراونەتە سەریان بێجگە لە دزینی کارتە بانکییەکان تێپەڕی نەکردووە.

لە ناوڕاسی مانگی 7ـی 2010 شارەزایانی بواری پارێزگاری (security) نەرمەواڵەیەکی گوماناویان دۆزییەوە کە ناوی (Stuxnet) بوو، ئەم پڕۆگرامە چەندین کۆمپیوتەری کارگەکانی هاککردبوو و بۆ چەندین دەزگای تر بڵاوبووبوویەوە، بۆیە ئەم هێرشە بە یەکەمین هێرش بۆ سەر ژێرخانی پیشەسازی دادەنرێت.

هێرشی نەهێشتنی خزمەتگوزاری

هێرشی نەهێشتنی خزمەتگوزاری (Denial of service attack) یاخود هێرشی دۆس (DOS Attack)، بریتییە لە هێرشێک بۆسەر ئامێرێک یان نێتۆرکێک بۆ ئەوەت خزمەتگوزارییەکانی بەردەست نەبێت بۆ بەکارهێنەران، تاوانباران زۆرجار هێرشی دۆس لەسەر وێب سایت و سێرڤەرە گرنگەکان بەکاردەهێنن وەک بانکەکان، دەرگای پەرەدانی کرێدت کاردەکان (credit card payment gateways) و هەروەها سێرڤەری ناوەکان (nameservers)، هێرشەکانی دۆس مەرج نییە تەنها بە کۆمپیوتەرەکان بکرێت، بەڵکو هێرشە فیزیکییەکانیش هەمان مەترسیان هەیە گەر زیاتر نەبێت، وەک پچڕاندی کێبڵەکانی پەیوەندی ژێردەریاکان، کە ئەمەش دەبێتە هۆی نەهێشتنی پەیوەندی و دەکرێت زیانی زۆر گەورە بە ئامانجەکە بگەیەنێت.

تۆڕی کارەبا

حکومەتی فیدڕاڵی ئەمریکا دان بەوەدا دەنێت کە تۆڕەکانی کارەبا دەکرێت دووچاری هێرشی ئەلیکترۆنی ببنەوە و هاک بکرێن، لە مانگی 4ـی 2009 چەند ڕاپۆرتێک بڵاوبوونەوە کە ڕووسیا و چین دزەیانکردووەتە ناو تۆڕی کارەبای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە نەرمەواڵەیەکیان تێیدا بەجێهێشتووە بۆ تێکدانی سیستمەکە.

هاکەرەکانی ئێران، کە گومان هەیە (سووپای ئەلیکترۆنی ئێران) بووبێت هێرشێکیان کردە سەر 44 هەرێمی تورکیا و بۆ ماوەی 12 کاتژمێر کارەبایان پچڕاند، کە ئیستەنبووڵ و ئەنقەرە لەو شوێنانوبووک کە هێرشەکەیان بەرکەوتبوو.

لە مانگی 6ـی 2019 ڕووسیا ڕایگەیاند کە تۆڕی کارەباییەکەیان لەژێر هێرشی ئەلیکترۆنیدایە لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە، پاشان نیویۆرک تایمس ڕایگەیاند کە چەند هاکەرێکی ئەمریکی ڤایرۆسیان لەناو تۆڕەکانی کارەبای ڕووسیادا داناوە کە دەکرێت توانای تێکدانی سیستمەکەیان هەبێت.

پڕوپاگەندە 

پڕوپاگەندەی ئەلیکترۆنی بریتییە لە هەوڵدان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی زانیارییەکان بە هەموو شێوازەکانییەوە و هەروەها کارتێکردن لە ڕای کەسەکان، پڕوپاگەندەی ئەلیکترۆنی جۆرێکە لە جەنگی سایکۆلۆژی، بەڵام لەڕێگەی سۆشیال میدیا، وێب سایتە هەواڵییە ناڕاستەکان و میدیا دیجیتاڵییەکانەوە ئەنجامدەدرێت.

پشێوی ئابووری

لە ساڵی 2017 هێرشەکانی (WannaCry) و (Petya) کە هەردووکیان ڤایرۆسن جۆری ڤایرۆسن و بوونە هۆی نانەوەی پشێوی لە ئۆکرانیا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و چەندین خزمەتگووزاری تر، ئەم تاوانە ئەلیکترۆنیانە بە تاوانی ئابووری هەژمارکران، چوونکە زیانی دارای زۆری گەیاند بە کۆمپانیا و تەنانەت کەسە ئاساییەکان.


سەرچاوەکان



2067 بینین