چۆنیەتی ئامادەکردنی کوبەی شامی

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-08-05-22:24:00 - کۆدی بابەت: 9713
چۆنیەتی ئامادەکردنی کوبەی شامی

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

کوبەی شامی (بە عەرەبی: كبة شامية، بە ئینگلیزی: kibbeh)، جۆرەکانی ئامادەکردنی کوبە جیاوازە و هەر وڵاتە و بەپێی دەستووری تایبەت بەخۆی ئەو جۆرە خواردنە ئامادە دەکات، لێرەدا ئاماژە بە چۆنیەتی ئامادەکردنی کوبەی شامی دەکەین.

کەرەستەکان

ئامادەکردنەکەی

سەرەتا بۆ ماوەی ٢٠ خولەک بڕوێشەکە بخرێتە ئاوەوە بۆ ئەوەی بخووسێت. پاشان بڕێکی کەم لە بەھارات و خوێ و گۆشتەکە بۆ سەر بڕوێشەکە زیاد بکەن، دواتر بخرێتە ئامێری کارەبایی "خەڵاتە"ـەوە بۆ ئەوەی بەباشی تێکەڵاوببن، دواتر بیشێلە تا بە تەواوی یەکدەگرێت.

لە تاوەیەکدا ڕۆنەکە گەرم بکە و پیازەکەی تێدا سووربکەرەوە و گۆشت و ئەو بەهاراتەی ماوەتەوە بۆی زیاد بکەن تێکیبدە تاکوو سوور دەبێتەوە. ئەو هەویرەی بە بڕوێشکە ئامادەت کردووە پارچەی بکە و بەشێوەی تۆپ خڕی بکە، کەمێک لە قیمەکەی تێبکە و دووبارە خڕی بکەرەوە و لەسەر سینییەک دایبنێ، بەو جۆرە هەمووی تەواو بکە.

لەناو تاوەیەکی قووڵدا ڕۆنەکە گەرم بکە و کوبەکانی تێدا سووربکەرەوە، لەکۆتاییدا لەگەڵ سەوزە و دۆ پێشکەشی بکە.


سەرچاوەکان



609 بینین