کامپ نو

له‌لایه‌ن: - شنە شەماڵ شنە شەماڵ - به‌روار: 2023-08-29-22:10:00 - کۆدی بابەت: 11158
کامپ نو

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

کامپ نو (بە ئینگلیزی: Camp nou، بە عەرەبی: کامب نو) یەکێکە لە  سێیەم گەورەترین یاریگاکانی جیهان. یاریگای تایبەت بە یانەی تۆپی پێی بارسێلۆنایە، دەکەوێتە شاری بەرشەلۆنا لە ھەرێمی کەتەلۆنیا. لە سالی ١٩٥٤ بنیادنراوە و لە ساڵی ١٩٥٧ یاریگاکە کراوەتەوە،  ئەم یاریگایە جێگای ٩٩٣٥٤ هاندەر دەبێتەوە. فراوانی یاریگای کامپ نۆ بریتیە لە ١٠٥×٦٨ مەتر، گەورەترین یاریگای کیشوەری ئەوروپایە.

مێژوو

دروستکردنی کامپ نو لە ٢٨ی ئازاری ١٩٥٤ دەستیپێکرد، چونکە یاریگای پێشووی بەرشەلۆنە، کامپ دی لێس کۆرتس، هیچ بوارێک نەبوو تاوەکو فراوان و گەورەتر بکرێت. هەرچەندە لە سەرەتادا پلانی یانەکە وابوو کە ناوی  ئیستادی دێل ئێف سی بەرشەلۆنە بێت، بەڵام ناوی  کامپ نو (مەیدانی نوێ) بەکارهێنرا. گرێبەستکردن لەگەڵ لاسلۆ کوبالا لە مانگی حوزەیرانی ١٩٥٠ کە وەک یەکێک لە گەورەترین یاریزانەکانی بەرشەلۆنە دادەنرێت، پاڵنەرێکی گەورە بوو بۆ دروستکردنی یاریگایەکی گەورەتر. دەستنیشانکردنی فرانسیسک میرۆ سانس وەک سەرۆکی بەرشەلۆنە، لە ١٤ی تشرینی دووەمی ١٩٥٣، بۆ دەستپێکردنەوەی پڕۆژەکە بوو. میرۆ-سانس لە مانگی شوباتی ساڵی دواتردا وەبەرهێنانی کرد، بڕیاری لە بەرژەوەندی ئەو زەوییە دا کە لە ساڵی ١٩٥٠ بەدەستیان هێنا و یەکەم بەردی یاریگاکە لە ٢٨ی ئازاری ١٩٥٤ دانرا. کاروانێکی چەند هەزار کەسی لە کامپی دی لێس کۆرتسەوە گەشتەکەیان کرد بۆ لا ماسیا دی کان پلانس، لەوێ مەراسیمی دانانی یەکەم بەرد بەڕێوەچوو. دوای ساڵێک توانرا پڕۆژەکە تەواو بکرێت، لە ٢٤ی ئەیلوولی ١٩٥٧ کامپ نو کرایەوە بە ئامادەبوونی ٩٠ هەزار کەس و یاریزانان و تیمی یانەکە بەڕێوەچوو.

نۆژەن کردنەوە و فراوانکردن

یانەکە تەندەرێکی نێودوڵەتی دەرکرد بۆ نۆژەنکردنەوەی یاریگاکە. ئامانج لێی بریتی بوو لەوەی ببێتە یەکێک لە گەورەترین و دیارترین یاریگاکانی جیهان. یانەکە توانی ١٣٥٠٠ کورسی زیاد بکات بۆ یاریگاکە، نیوەی شوێنی دانیشتنی هاندەران بە ڕووپۆشێکی بەرزی داپۆشی بە چواردەوری یاریگاکەدا، مەبەست لێی ئەوەبوو ببێتە سێیەم گەورەترین یاریگای جیهان.

لە ٢٨ ی نیسانی ٢٠٢٢  دوای چەندین ساڵ لە دواکەوتنی نۆژەن کردنەوەی یاریگاکە لە فراوانکردن و زیادکردنی کورسی هاندەران بڕیار درا کە نۆژە بکرێتەوە. کارەکانی نۆژەن کردنەوە لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ دەستیپێکرد وا بڕیارە لە ساڵی ٢٠٢٥ تەوابکرێت.

  • ژمارەی کورسییەکانی
  • ساڵی ١٩٥٧ تا ١٩٨٠ (٩٣٠٥٣ کورسی)
  • ساڵی ١٩٨٠ تا ١٩٩٣ (زیاتر لە١٢١٠٠٠کورسی)
  • ساڵی ١٩٩٣ تا ١٩٩٩ (١١٥٠٠٠کورسی)
  • ساڵی ١٩٩٩ تا ٢٠١٠ (٩٨٧٧٢کورسی)
  • ساڵی ٢٠١٠ تا ____ (٩٩٣٥٥کورسی)

میوانداریەکان

  • لە ساڵانی ١٩٨٩ و ١٩٩٩دا میوانداری دوو یاری کۆتایی جامی ئەوروپا/چامپیونزلیگی کردووە 
  • دوو یاری کۆتایی جامی  ئەوروپا
  • چوار یاری کۆتایی جامی پێشانگای نێوان شارەکان
  •  پێنج یاری جامی سوپەری ئەوروپا
  • چوار یاری کۆتایی جامی شا
  • دوو یاری کۆتایی جامی ئیسپانیا 
  • بیست و یەک یاری کۆتایی جامی ئیسپانیا
  •  میوانداری پێنج یاری لە جامی جیهانی فیفای ساڵی ١٩٨٢ (بە یاری یەکەمیشەوە)
  • دوو لە چوار یاری لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا ساڵی ١٩٦٤ 
  •  یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکانی تۆپی پێ لە ئۆڵۆمپیادی هاوینەی ١٩٩٢

لە 15ی ئازاری 2022، ڕاگەیەندرا کە خزمەتگوزاری ستریمینگی میوزیک سپۆتیفای لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە گەیشتووەتە ڕێکەوتنێک بۆ بەدەستهێنانی مافی ناونانی یاریگاکە بە گرێبەستێک کە بەهای 310 ملیۆن دۆلار. دوای پەسەندکردنی ڕێکەوتنی سپۆنسەری لەگەڵ سپۆتیفای لەلایەن ئەنجومەنی نائاسایی ئەندامانی نوێنەرانی بەرشەلۆنە لە ٣ی نیسانی ٢٠٢٢، یاریگاکە بە فەرمی لە ١ی تەمموزی ٢٠٢٢ ناوی گۆڕدرا بۆ سپۆتیفای کامپ نو. لە مانگی نیسانی ٢٠٢٢ ڕاگەیەندرا کە لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٣ دەست بە نۆژەنکردنەوەی یاریگاکە دەکرێت دوای کۆتایی هاتنی وەرزەکان.


سەرچاوەکان



279 بینین