لەبارەی ئیبراهیم بۆتان دەدوێم

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2023-10-18-15:20:00 - کۆدی بابەت: 11464
لەبارەی ئیبراهیم بۆتان دەدوێم

ناوه‌ڕۆك

ناسنامەی کتێب 

ناوی کتێب: لەبارەی ئیبراهیم بۆتان دەدوێم 
ئامادەکردنی: ئەیاد فەهمی 
چاپ: ڕێنوێن 
بابەت: ئایینی 
ژمارەی لاپەڕە: ٢٣٤ لاپەڕە 

ناساندن

لەم کتێبەدا ژیاننامەی پێغەمبەر ئیبراهیم دابەشکراوە بەسەر چەند وێیستگەیەکدا، بەشی یەکەمی کتێبەکە باسی چیرۆکی سێ پەیامبەرە، ئیبراهیم، ئیسماعیل، ئیسحاق، لە بەشی کۆتاییدا باسی ژیاننامەی پێغەمبەر لوط کراوە، چونکە لەگەڵ پێغەمبەر ئیبراهیمدا ژیاوە و برازای  پێغەمبەر ئیبراهیم بووە، دواتریش ژیاننامەی پێغەمبەر شوعەیب باسکراوە، چونکە بە دوای پێغەمبەر لوطدا هاتووە. 

کورتەیەک لەسەر ژیانی پێغەمبەر ئیبراهیم

پێغەمبەر ئیبراهیم، دووەم پێغەمبەری ئولولعەزمە، کەسێکی لەسەرخۆ و  شوکرانەبژێر و لە خودا ترس، ملکەچ و ڕاستگۆ بووە، باوکێکی باش و کوڕێکی دڵسۆز بووە و تێکشکێنەری بتەکان بووە. پێغەمبەر ئیبراهیم لە باشووری عێراق لە سەردەمی نەمرووددا لە دایکبووە، لە داری نوحدا دەیەم کەسە، لە شاری ئوور نزیک بابل نشتەجێبووە، سەرەتا بانگەوازی باوکی کردووە بۆ یەکتاپەرستی، باوکی باوەڕی پێ نەهێناوە، بەڵکوو لەسەر ئەم کارە سەرکۆنەی کردووە، دواتر بانگەوازی گەلەکەی کردووە بۆ یەکتاپەرستی و وازهێنان لە بت پەرستی، تووشی ئازار و بە درۆ خستنەوە و ئازاردان بۆتەوە، دواتر فڕێیان داوەتە نێو ئاگرەوە خوداش ڕزگاری کردووە، لە دوای ئەم ڕووداوە عێراقی بەجێهێشتووە و ڕوویکردۆتە شام، لە شاری حەڕان نشتەجێبووە، بانگەوازی خەڵکی کردووە بۆ یەکتاپەرستی، دواتر لەگەڵ سارای خێزانی و لوطی برازی ڕوویان کردووەتە فەڵەستین و دواتر میسر بەهۆی وشکەساڵی یان بۆ بازرگانی دواتر گەڕاوەتەوە فەڵەستین و لەوێ نشتەجێبووە. دواتر پێغەمبەر ئیبراهیم ڕوویکردوەتە حیجاز و هاجەرە خان و ئیسماعیلی لەوێ بەجێهێشتووە.


سەرچاوەکان



330 بینین