تۆش یەکێکیت لە هاوەڵان

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2023-12-09-16:35:00 - کۆدی بابەت: 11705
تۆش یەکێکیت لە هاوەڵان

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

تۆش یەکێکیت لە هاوەڵان (بە ئینگلیزی: You are one of sahabies، بە عەرەبی: أنت واحد من الصحابيين) ناونیشانی یەکێک لە کتێبە عیرفانییەکانی نووسەری عەرەبی ئەدهەم شەرقاوییە. ئەم کتێبە بە زمانێکی سادە و دەربڕینێکی جوان بابەتەکانی ڕۆژگار لەگەڵ چیرۆکی هاوەڵان تێکەڵ دەکات. خوێنەر چێژێکی عیرفانی و جوان لە خوێندنەوەی ئەم کتێبە وەردەگرێت لەگەڵ کۆمەڵێک ئامۆژگاری و بەرچاوڕوونی گرنگ.

ناسنامەی کتێب

ناوی کتێب تۆش یەکێکیت لە هاوەڵان
نووسەر ئەدهەم شەرقاوی
وەرگێڕ ئەیاد فەهمی
دیزاینی بەرگ ناوەندی ڕێنوێن
دیزاینی تێکست زەردەشت کاوانی
نۆبەتی چاپ یەکەم چاپ لە ٢٠٢٣
ناوەندنی چاپکردن ناوەندی ڕێنوێن
بابەت ئایینی
ژمارەی لاپەڕە ٢٨٩ لاپەڕە

ناوەڕۆک

لەم کتێبەدا باس لە ٣٢ بابەتی جوان و تیابەت کراوە کە بەشێکیان بریتین لەمانە:

  • تۆ ئەمەیت
  • گەشتێک بەرەو ئاسمان
  • خودا کەسەکانی بە زایە نادات
  • تۆ چوارچێوەی دەرگاکەیت
  • ئافرەتێکی جیاواز
  • پۆشتەیە لەگەڵ ئەوەی نەخۆشە
  • هاوسەرگیرییەکی نامۆ
  • سەدەقەیەکی جیاواز
  • ماڵێک لە بەهەشت
  • شاژنێک لە یەمەنەوە
  • خۆشەویستی لە ماڵی پێغەمبەردا

چەند نووسینێکی نێو کتێبەکە

ئەو دەمەی خودا ئادەمی ئافراند و لە بەهەشت نیشتەجێی کرد،

هەستی بە تەنیایی کرد،

خودا پارچەیەک لە پەراسووی ئادەمی وەرگرت،

لەوە حەوای ئافراند بۆ ئەوەی شادوومانی بکات و خەمڕەوێنی بێت!

تۆ ئەمەیت!

__

سەردەمی موعجیزات کۆتایی نەهاتووە،

یارمەتی خودا بۆ بەندەکانی نەوەستاوە!

بەڵێنێکی ڕاستە و ڕەتناکرێتەوە،

ڕێسایەکی جێگیرە و ناگۆڕێت:

هەر کەسێک لەگەڵ خودادا بێت، خودا لەگەڵی دەبێت!

__

ژیان تاقیکردنەوەی بەندایەتییە،

ئەی ســەحابی شکست مـەهێنە!

__

لەسەر بەڵگە و چاوڕۆشتنی پەرستشی خودا بکە،

پرسیاری حوکمە شەرعییەکان بکە بۆ ئەوەی بە بەڵگەوە خودا بپەرستیت!

بخوێنە، ڕۆشنبیربە، زانست و زانیاری زیاتر فێربە،

زانین هێز و توانایە!

__

یان قسەی جوان، یان بێدەنگییەکی جوان!

قسەکردنیش کەشخەییە!

کەشخەییەکەی زۆرترە لە پۆشاکی جوان،

کەشخەییەکەی زۆرترە لە کەرەستەی جوانکاری،

کەشخەییەکەی زۆرترە لە بۆن و گەوهەرات،

کەشخەبە!

پاشەکی

نووسەر لە کۆتا پەڕەی کتێبەکەدا دەڵێت

ئەی سەحابی

وتەکان کۆتاییان هات و پێنووسەکە گەڕایەوە بۆ کێلانەکەی،

ئێستا کتێبەکە لە بەردەستی تۆیە،

ئامۆژگاری کەسێکی دڵسۆزتە،

وەڵلاهی لەگەڵ ئەو تاوان و سەرپێچیانەی هەمە،

حەزدەکەم خێر و چاکە لە ئومەتی پێغەمبەری خودادا ببینم،

ئەگەر لێرە شتێکی باشت بینی بڵاوی بکەوە،

ئەگەر شتێکی خراپت بینی بیشارەوە..

لە دڵە پاکەکەتەوە دوعام بۆ بکە،

خودا لە تاوانەکانم خۆشبێت و بمبورێت،

لە کۆتایی گەشتی ئەم دونیایەمدا شەهیدبوون بکات بە نسیبم..

 

جا ئیتر دڵت سەلامەت بێت...


سەرچاوەکان



531 بینین