کیمیای ڕۆحەکان (٢٠٢٢)

له‌لایه‌ن: - ئیلهام ئەنوەر ئیلهام ئەنوەر - به‌روار: 2024-03-19-23:49:00 - کۆدی بابەت: 12155
کیمیای ڕۆحەکان (٢٠٢٢)

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

کیمیای ڕۆحەکان (بە ئینگلیزی: Alchemy of Souls، بە عەرەبی: خيمياء الأرواح، بە کۆری: 환혼) زنجیرەیەکی کۆریای باشوورە کە لە ١٨ـەی مانگی شەشی ٢٠٢٢ لە کەناڵی TvN بڵاوکراوەتەوە، هەرورها لە پلاتفۆڕمی نێتفڵێکس بەردەستە. لە چەشنی خەیاڵی، ڕۆمانسی، درامی مێژوویی، ئاکشنە، نمرەی ٨،٨/١٠ وەرگرتووە لە ماڵپەڕی IMDb تایبەت بە هەڵسەنگاندنی فیلم و زنجیرەکان.

زنجیرەکە لە دوو وەرز پێکهاتووە کە وەرزی یەکەمی ٢٠ ئەڵقەیە و وەرزی دووەمی ١٠ ئەڵقە، وەرزی دووەمی لە ١٠ـەی مانگی دوانزەی ٢٠٢٢ بڵاوکراوەتەوە. زنجیرەکە لە نووسینی (هۆنگ جون ئیون) و (هۆنگ می ران)ـە کە ناسراون بە خوشکانی هۆنگ، لە دەرهێنانی (پارک جوون هوا)ـیە. 

کورتەی چیرۆکی زنجیرەکە

کیمیای رۆحەکان لە وڵاتێک خەیاڵیدا بەناوی دێهۆ، وڵاتێک کە لە مێژوو یان لەسەر نەخشە بوونی نییە، ڕوودەدات. چیرۆژی کۆمەڵە جادووگەرێکی گەنج دەگێڕێتەوە کە گیرۆدەی چارەنووسە ئاڵۆزەکەیانن.

نواندنکارە سەرەکییەکان

  • لی جێ ووک لە ڕۆڵی جانگ ئوک
  • جونگ سۆ مین لە ڕۆڵی مو دۆک (ناکسو لەدوای  ئەنجامدانی کیمیای ڕۆحەکان) 
  • گۆ یۆن جونگ لە ڕۆڵی جین بویۆن (ناکسو پێش ئەنجامدانی کیمیای ڕۆحەکان)
  • هوانگ مین هیون لە ڕۆڵی سۆ یول
  • شین سۆنگ هۆ لە ڕۆڵی گۆ وۆن

دەربارەی زنجیرەکە

چیرۆکی زنجیرەکە لە سەرزەمینێکی جادووییدا ڕوودەدات بەناوی ‘دێهۆ’، هەمووان لەو سەرزەمینەدا وزەیان هەیە ئەوانەی کە توانای کۆنتڕۆڵکردنی ئەو وزەیەیان هەیە جادووگەرن، لەنێوان ئەو جادووانەی کە ئەنجامی دەدەن جادوویەک هەیە بەناوی (کیمیای ڕۆح) کە گۆڕینەوەی ڕۆحە لە جەستەیەکەوە بۆ جەستەیەکی تر، بە یارمەتی بەردێکی سەهۆڵین و تەنیا لەلایەن ئەو جادووگەرانەوە دەکرێت کە توانایەکی رۆحی بەرزیان هەیە، بەڵام بەهۆی ئەوەی کە مەترسیدارە و مەترسی بۆ سەر جیهان دروست دەکات، قەدەغە کراوە و ئەوەی ئەنجامی بدات سزا دەدرێت.

(ناک سو) گەورەترین بکووژە لە دێهۆدا، لە شەڕێکدا لەگەڵ جادووگەرێکی بەهێز بەخراپی بریندار دەبێت و ڕادەکات، بە کۆتا وزەی خۆی جادووەی قەدەغەکراوی کیمیای ڕۆحەکان دەکات و ڕۆحی دەچێتە جەستەی کچێکی نابیناوە بەناوی (مو دۆک).  مو دۆک، (جانگ ئوک) تاکە کوڕی خێزانی (جانگ)، یەکێک لە چوار خێزانە خانەدانە بەهێزەکانی دێهۆ دەبینێت، جانگ ئوک ڕاستەوخۆ دەزانێت کە ڕۆحی ناکسو لە جەستەی مو دۆکدایە و پێشنیارێکی بۆ دەکات، بەم شێوەیە چیرۆکی وەرزی یەکەمی زنجیرەکە دەست پێ دەکات. بەڵام لە وەرزی دووەمی زنجیرەکەدا، سێ ساڵ تێپەڕیوە بەسەر ڕووداوەکانی وەزی یەکەمدا و ڕووداوەکانی زنجیرەکە زیاتر بەرەو لوتکە دەچن.


سەرچاوەکان



60 بینین