ئایا دەتوانم بەڕۆژووبم لە کاتی سوڕی مانگانەدا؟

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار مونا ڕزگار - به‌روار: 2024-03-23-21:02:00 - کۆدی بابەت: 12271
ئایا دەتوانم بەڕۆژووبم لە کاتی سوڕی مانگانەدا؟

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

ئایا دەتوانم بەڕۆژووبم لە کاتی سوڕی مانگانەدا؟ (بە ئینگلیزی: Can I fast during my period، بە عەرەبی: هل يمكنني الصيام خلال دورتي الشهرية؟). هەموو ئەوانەی باوەڕدارن حەزدەکەن لە مانگی ڕەمەزاندا هەموو ڕۆژووەکانیان بگرن، بەڵام کۆمەڵێک حاڵەت دێتە پێشەوە کە لەوانەیە نەتوانن هەمووی بگرن، بۆ نموونە بەگشتی خانمان لە مانگی ڕەمەزاندا ناتوانن هەموو ڕۆژووەکانیان بگرن بەهۆی سوڕی مانگانەوە.

ڕۆژووگرتن و سوڕی مانگانە

خانمان زۆر کێشەیان دێتە پێش لە مانگی ڕەمەزاندا، سوڕی مانگانە، دووگیانی، شیردان هەموو ئەمانە زۆرجار کێشە درووست دەکەن بۆ ڕۆژووگرتن، بەڵام ئەو حاڵەتەی کە بەهیچ شێوەیەک ناتوانیت تێیدا ڕۆژوو بگریت بریتییە لە سوڕی مانگانە، هەر وەک چۆن لە ڕۆژانی ئاساییدا لە کاتی سوڕی مانگانەدا خانمان ناتوانن نوێژ بکەن بەهەمان شێوە ناتوانن بەڕۆژووشبن.

لە ڕوانگەی شەرعەوە

بەهیچ شێوەیەک خانمان ناتوانن لە کاتی سوڕی مانگانەدا بەڕۆژووببن، ئەگەریش ڕۆژووبگرن ئەوا گوناهبار دەبن و بەتاڵە.

لە ڕوانگەی پزیشکییەوە

لەماوەی سوڕی مانگانەدا خانمان بەردەوام خوێنیان لێدەڕوات و کێشەی جەستەیی و دەروونی زۆریان تووش دەبێت، تووشی بێهێزی و ماندوویەتی دەبنەوە بۆیە پێویستییان بە خۆراکی باش هەیە تاکوو بەدرێژیی ڕۆژەکە بیخۆن.

کاردانەوەی خانمان

کاردانەوەی خانمان بۆ سوڕی مانگانە لە مانگی ڕەمەزاند جیاوازە و هەر خانمێک و بە جۆرێک لێی دەڕوانێت، هەندێک لە خانمان ترسیان هەیە بەرامبەر بە سوڕی مانگانە لە ڕەمەزاندا چونکە ئیتر ناتوانن ڕۆژوو بگرن، بەڵام ئەگەر لەلایەنە ئایینیەکەیەوە بیری لێ بکەیتەوە، ئەمە فەرمانێکی خوداییە کە خانمان نابێت لەوکاتەدا ڕۆژووبگرن و دەبێت پەیڕەوکردنی فەرمانی خودا دڵخۆشییان بکات.

ڕاستە کە خانمان بێبەش دەبن لە هەندێک پەرستش بەڵام لە داهاتوودا ئەو پەرستشانە دەگێڕیتەوە و قەرزێکە لە سەرت. لە هەمان کاتدا کۆمەڵە پەرستشێکی تر هەیە کە دەتوانیت بیکەیت، وەک زیکر خوێندن، نزاکردن و ئەمانە ڕێگەپێدراون.


سەرچاوەکان



54 بینین