نرخ

له‌لایه‌ن: - سومەیە بێستون سومەیە بێستون - به‌روار: 2024-04-12-13:44:00 - کۆدی بابەت: 12482
نرخ

ناوه‌ڕۆك

ناساندن 

نرخ بە عەرەبی: (السعر)، بە ئینگلیزی: (priceهەموو ئەو چالاکی و بڕیارانە دەگرێتەوە کە پەیوەندی هەیە بە دیاریکردنی سیاسەت و گۆڕانکاری لە نرخدا بۆ تەواوکردنی کرداری ئاڵوگۆڕکردن لە نێوان کڕیار و فرۆشیاردا ڕوودەدات، وەکوو سیاسەتی داشکاندن و کەمکردنەووە و خستنەڕووی پێشوەخت بۆ بەکاربەران.

گرنگی نرخ دانان

کرداری نرخ دانان گرنگی تایبەتی هەیە بۆ دامەزراوەکان بەهۆی ئەم هۆکارانەووە:
١- نرخ دادەنرێ بە ئاسانی و خێرایی توخمەکانی ئاوێتەی بازاڕگەری دەگۆڕێت و گۆڕانکاری تیادا دەکرێت بە پێی خواست و هەڵسوکەوتی کێبڕکێکەر لە بازاڕدا.
٢- بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا ئاماژەیە بۆ کوالێتی کاڵاکە بە پێی بۆچوونی بەکاربەر.
٣- پەیوەندی هەیە لە نێوان نرخ و بڕی داهاتووی قازانجی دامەزراوەکە.
٤- بەکارهێانانی نرخ وەکوو بنەمایەک بۆ کێبڕکێکردن.

ئامانجی نرخ دانان

١- بەردەوام بوونی دامەزراوە لە کارکردندا گرنگترین ئامانجی دامەزراوە کە بە دەستی بهێنێت لە ڕێی نرخ دانانە بۆ کاڵاکە کە ئەمەش گرنگە بۆ بەردەوام بوونی دامەزراوە لە کاڵاکانی و پارێزگاریکردنی لە دامەزراوەکە لە بازاڕی کاردا.
٢- بەدەستهێنانی قازانج: بەدەستهێنانی قازانج دادەنرێت بە ئامانجی سەرەکی دامەزراوەی بازرگانی و خزمەتگوزاری کە ئامانجیان قازانج ویستە.
٣- زیادکردنی پێگەی دامەزراوە لە بازاڕدا: واتە زیادکردنی ڕێژەی فرۆشتنی کاڵا لە دامەزراوەکانی تری بازاڕ.
٤- گرینگیدان بە جۆری کاڵا: زۆرجار دامەزراوە ئامانجێتی چاودێری ئەو کاڵایانە بکات کە بەرهەمی هێناوە.

ئەو هۆکارانەی کە کاریگەری لەسەر بڕیاری نرخ دانان دروست دەبێت

١- حاڵەتی ئابووری: ئەگەر ئەو حاڵەتە ئابووریەی کە دامەزراوەکە مامەڵەی لەگەڵدا دەکات حاڵەتێکی باش بێت واتە ئاستی گوزەرانی خەڵک وە ئاستی داراییان باش بێت دامەزراوەکان کاڵاکانیان بە نرخێکی گونجاوو دەفرۆشن وە بە پێچەوانەشەوە ڕاستە.
٢- تێچوو: زۆرجار دامەزراوە یان کەسانی بڕیاردەری نرخدانان نرخی کاڵاکان دیاری دەکەن بە نرخی تێچووی کاڵاکە بۆ ماوەیەکی کورت خایەن، بەڵام بۆ ماوەی درێژخایەن  گۆڕانکاری لە ستراتیجیەتی نرخەکاندا دەکات.
٣- قەبارەی خواست: هەتا قەبارەی خواست لەسەر کاڵاکان زیاد بێت نرخی کاڵاکان زیاتر دەبێت وە بە پێچەوانەشەوە ڕاستە.
٤- کێبڕکێ: پێویستە بڕیاردەری نرخدانان بەردەوام چاودێری بڕیاری نرخدانانی کێبڕکێکەران بکات، ئەم زانیارییانەش یارمەتی دەرن بۆ دامەزراوەکە کە بتوانێت بەراوردی نرخی خۆیی و دامەزراواکانی تر بکات.
٥-یاسای حکومی: زۆرجار دەوڵەت کاریگەری لەسەر نرخەکان دەکات دیاریشیان دەکات بۆ ڕووبەڕووبونەوەی هەڵاوسان و داشکانی ئابووری و هەروەها بۆ چاودێریکردنی نرخەکانی بازاڕ.


سەرچاوەکان



139 بینین