بەڕێوەبردنی سیستەمی ئەلیکترۆنی

له‌لایه‌ن: - سومەیە بێستون سومەیە بێستون - به‌روار: 2024-04-12-13:53:00 - کۆدی بابەت: 12483
بەڕێوەبردنی سیستەمی ئەلیکترۆنی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

بەڕێوەبردنی سیستەمی ئەلیکترۆنی (بە عەرەبی: إدارة النظام الإلكتروني، بە ئینگلیزی: Electronic Management System) و کورتکراوەکەی (EMS)ە، بەرنامەیەکی نەرمەکاڵایە کە دیزاین کراوە بۆ ئۆتۆماتیک کردنی پرۆسەی بازرگانی و بەڕێوەبردنی فایل و دۆکیومێنتەکانی ڕێکخراوێک، هەروەها بە سیستەمی بەڕێوەبردنی دۆکیومێنتی ئەلیکترۆنی ناودەبرێت. EMS بەکاردێت بۆ بەڕێوەبردنی کۆگا، بەدواداچوونی فرۆشتن، یان ئۆتۆماتیکی خزمەتگوزاری کڕیار. بەڕێوەبردنی دۆکیومێنتی ئەلیکترۆنی ڕێگایەک دابین دەکات بۆ هەڵگرتنی قەبارەیەکی زۆر لە دۆکیومێنتە دیجیتاڵییەکان بە شێوەیەکی ناوەندی و وایان لێدەکات لە چەندین شوێنەوە دەستیان پێ بگات. کۆمپانیای EMS یارمەتی کۆمپانیاکان دەدات کات و پارە پاشەکەوت بکەن بە ئۆتۆماتیک کردنی پرۆسەی بازرگانییان. هەروەها دەتوانن بەرهەمهێنان باشتر بکەن و  هەڵەکان کەمبکەنەووە کە ئاسانکاری دەکات بۆ دۆزینەوەی بەڵگەنامەکان بە خێرایی.

بەڕێوەبردنی سیستەمی ئەلیکترۆنی بۆچی مەبەستێک بەکاردێت؟

لە سەردەمی ئێستادا زۆرێک لە دامەزراوەکان نزیکەی ٢٥٪ کارەکانی خۆیان بۆ دۆزینەوەی بەڵگەنامەیەک بە فیڕۆ دەدەن، ئەمە وایکردووە کە کۆمپانیا پێشکەوتووەکان بۆ گەڕان بەدوای بەڵگەنامە و تۆمارەکانی خۆیان بیر لە سیستەمی ئەلیکترۆنی بکەنەووە، و بۆ ئەم مەبەستانەش بەکاردەهێنرێ:
١-بە مەبەستی گەڕانەوەی ئەو کاتانەی کە بە فیڕۆ دەدرێت.
٢- سیستەمی بەڕێوەبردنی ئەلیکترۆنی هاوکاری دامەزراوەکان دەکات بۆ ئاسانکردنی کاروبارەکانیان.

بنەماکانی بەڕێوەبردنی سیستەمی بەڵگەنامەی ئەلیکترۆنی

١- کۆنتڕۆڵکردنی سوڕی ژیانی بەڵگەنامەکان لە ناو دامەزراوەکاندا.
٢- شێوازی دروستکردن، پێداچوونەوە و بڵاوکردنەوەی بەڵگەنامەکان لە ئەستۆ دەگرێت.
٣- دیاریکردنی کەسی بەرپرس بۆ ئامادەکردنی بەڵگەنامەکان.
٤- شێوازی مانەوە و پارێزگاریکردن لە بەڵگەنامەکان ئامادە دەکات.

ئەرکە سەرەکییەکانی سیستەمی بەڕێوەبردنی بەڵگەنامەی ئەلیکترۆنی 

١- زانیارییەکان بە شێوازی جیاواز پۆلێن دەکات.
٢- زانیارییەکان بە شێوەی ڕێکخراو پێکەوە دەبەستێت.
٣- دەست گەشتنی خێرا لە هەر کات و شوێنێکدا ئاسان دەکات.
٤- بەڕێوەبردنی پرۆسەی گۆڕانکاری و دڵنیابوون لە یەک پارچەبوونی زانیارییەکان.
٥- وردبینی و توانای دیاریکردنی ئەو بەشانەی کە زیان بە سیستەمەکە دەگەیەنن.

شوێنی هەڵگرتنی زانیارییەکان لە ناو سیستەمی بەڕێوەبردنی بەڵگەنامەی ئەلیکترۆنی 

١- سیستەمی بەڕێوەبردنی پێکەوە بەستراوی زانیارییەکان (Database).
٢- کۆگای زانیارییەکان.
٣- شوێنی فیزیکی.

تایبەتمەندییەکانی سیستەمی بەڕێوەبردنی بەڵگەنامەی ئەلیکترۆنی

١- پۆلێن کردنی بەڵگەنامەکان لەسەر بنەمای پەیوەندی نێوانیان.
٢- سوود وەرگرتن لە نموونەی ئامادەکراو بۆ پاراستنی کات و گەڕانەوەی کاتی بە فیڕۆچوو.
٣- بژاردەی خەزنکردن.
٤- پاراستن.
٥- ڕێکخستنی سوڕی ژیانی بەڵگەنامە بە پێی قۆناغەکانی ئامادەکردن، پێداچوونەوە، دڵنیابوونەوە و بڵاوکردنەووە.
٦- توانای وردبینی کردنی بەڵگەنامەکان.
٧- توانای لەناو بردنی بەڵگەنامەکان، ئەوانەی کە پێویست نین و زیادەن.

پلانی سیستەمی بەڕێوەبردنی بەڵگەنامەی ئەلیکترۆنی

١- دیاریکردنی ڕۆڵی کەسەکان بە پێی ئەرک و بەرپرسیارێتییان.
٢- شیکردنەووە، سوود وەرگرتن و بەکارهێنانی بەڵگەنامە لە ناو سیستەمی بەڕێوەبردنی بەڵگەنامە.
٣- پلانی ڕێکخستنی بەڵگەنامەکان.
٤- پلانی شێوازی ئاڵوگۆڕی ناوەڕۆک لە نێوان ئەو شوێنانەی کە پەیوەندییان بە یەکەوە هەیە.
٥- پلانی سوڕی کار.
٦- پلانی کۆنتڕۆڵی ناوەڕۆک.

باشییەکانی سیستەمی بەڕێوەبردنی بەڵگەنامەی ئەلیکترۆنی

١- وەکوو ناوەندێکی سەرەکی بۆ پارێزگاریکردن لە داتا و زانیاری سوودی لێ وەردەگیرێت.
٢- کۆنتڕۆڵی خەرجی و داهاتی دامەزراوەکان زیاد دەکات.
٣- زیادکردنی لایەنی سکوریتی و پاراستنی داتا و زانیارییەکان.
٤- ڕەزامەندی موشتەری و ئەو کەسانەی سیستەمەکە بەکاردەهێنن زیاد دەکات. 
٥- زیادکردنی لایەنی تەواوکاری بۆ داتاکان بە شێوەی سیستەمێکی یەک پارچە.
٦- بەڕێوەبردنی قەیرانەکان لە کاتی ڕوودانی قەیران لە سیستەمی بەڕێوەبردن.

پابەندبوونی یاسایی بۆ سیستەمی بەڵگەنامەی ئەلیکترۆنی 

پابەندبوونی یاسایی بۆ سەرجەم سیستەمە ئەلیکترۆنییەکان گرنگە، چونکە بە پێی یاسا ئامادەکراوەکان ئەو سیستەمە پارێزگاری لێ دەکرێت لە کاتی ڕوودانی کێشە و گرفت تایبەت بەو سیستەمە، بۆ نموونە کاتێک سیستەمێکی ئەلیکترۆنی ڕووبەڕووی هێرشێکی تێکدەر دەبێتەوە یاساکە پارێزگاری لێ دەکات، هەروەها لە سیستەمی بەڕێوەبردنی بەڵگەنامەی ئەلیکترۆنی پێویستە یاسایەک ئامادەبکرێت کە شێوازی ئامادەکردن، هەڵگرتن و لەناوبردنی بەڵگەنامەکان ئاماژە پێ بدات وە لە کاتی پەرەپێدانی سیستەمەکە ڕەچاوی لایەنە یاساییەکانی سیستەمی ئەلیکترۆنی بکات.


سەرچاوەکان



107 بینین