باشترین شەش جۆری بۆیەی وێنەکێشان بۆ ئاستی سەرەتایی

له‌لایه‌ن: - فاتیمە عومەر فاتیمە عومەر - به‌روار: 2024-04-19-22:44:00 - کۆدی بابەت: 12577
باشترین شەش جۆری بۆیەی وێنەکێشان بۆ ئاستی سەرەتایی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

باشترین شەش جۆری بۆیەی وێنەکێشان بۆ ئاستی سەرەتایی (بە عەرەبی: أفضل ستة أنواع من ألوان الرسم للمبتدئين، بە ئینگلیزی: Six Best Types of Drawing Colors for Beginnersباشترین جۆرەکانی بۆیەی وێنەکێشان وێستگەیەکی توێژینەوەی بەردەوامن بۆ ئارەزوومەندانی وێنەکێشان، بەتایبەتی لە سەرەتاکانی ڕاهێناندا. شەش جۆری ڕەنگ کە بەپێی ئەزموون و جۆری دڵخوازت لە وێنەکێشاندا بەکاردێت. هەر جۆرێکیان جیاوازن لە جۆرەکانی تر لە چەند لایەنێکدا کە واتان لێدەکات سەرلێشێواو بن دەربارەی ئەوەی کام جۆرە گونجاوە بۆت.

باشترین شەش جۆری بۆیەی وێنەکێشان

کاتێک بڕیار دەدەیت ڕەنگەکان بکڕیت، چەندین بژاردە لە بەردەمتدا دەبێ بەبێ ئەوەی بزانیت کامیان باشترین و کامیان گونجاوترینە بۆ جۆری وێنەکێشانەکەت. وێنەکێشان لەسەر دیوارێک جیاوازە لە وێنەکێشان لەسەر پانێڵێک، هەروەها وێنەکێشان لەسەر پانێڵێک جیاوازە لە وێنەکێشان لەسەر کانڤاس. وەک وێنەکێشێک، پێویستە هەموو جۆرەکانیان بناسیت و بزانیت بۆچی بەکاردێن بۆ ئەوەی بتوانیت کارە هونەریەکانت بە باشترین کوالێتی تەواو بکەیت. لە خوارەوە یارمەتیتان دەدەین بۆ ناسینەوەی هەر جۆرێک.

قەڵەم بۆیە

قەڵەم بۆیە یەکێکە لە باشترین جۆرەکانی بۆیەی وێنەکێشان کە دەتوانیت لە سەرەتای فێربوونی وێنەکێشاندا بەکاریبهێنیت چونکە بەکارهێنانی ئاسانە و بە ئاسانی بۆیەی پێدەکرێت.

بۆیەی ئاوی

بۆیەی ئاوی یەکێکە لە بەناوبانگترین و باشترین و بەربڵاوترین بۆیەی وێنەکێشان. لەبەر ئەوە، ئەگەر تۆ کەسێکی نوێیت لە وێنەکێشان، بۆیەی ئاوی یەکەم بژاردەی تۆیە بۆ ئەوەی بڕۆیت بۆ قۆناغێکی پێشکەوتووی هونەری وێنەکێشان. چەسپی عەرەبی پێکهاتەیەکی بنەڕەتی بۆیەکەیە و ئاویش ماددەیەکی سەرەکییە بۆ ئەوەی بۆیەکەی پێ تەڕ بکەیت و بەکاریبهێنی. لەگەڵ ئەوەشدا، ئەگەر تۆ پیشەگەر بیت لە وێنەکێشاندا، بێگومان بەدوای ڕەنگی نوێ و جیاوازدا دەگەڕێیت، ئەمەش ئەو شتەیە کە وا لە بۆیەی ئاوی دەکات جیاواز بێت و لەگەڵ ئیشەکەت بگونجێت. لەبەر ئەوەی تێکەڵەیەکی تەواوی ڕەنگەکانت پێ دەبەخشێت بۆ بەدەستهێنانی تۆنی جیاوازی ڕەنگەکان لە هەر تابلۆیەکدا.

بۆیەی زەیتی

بۆیەی زەیتی لە باشترین ڕەنگەکانی وێنەکێشانن کە دەتوانرێت بەکاربهێرێت لەلایەن وێنەکێشەکانەوە، هەروەها لەسەر کانڤاس وێنەیەکی ڕوونتر و وردتریان پێ دەبەخشێت. بەناوبانگترین تابلۆکانی جیهان بە بۆیەی زەیتی کێشراون. ئەگەر تۆ وێنەکێشێکی ئارەزووی تێکەڵکردنی ڕەنگەکان دەکەیت ئەوا بۆیەی زەیتی هەڵبژاردەی پەسەندکراوی تۆ دەبێت دەتوانیت بۆ وێنەکێشان لەسەر کانڤاس بۆیەی زەیتی بەکاربهێنیت، ئەم ڕەنگانە لە  ڕۆنەکان دەرهێنراون لەسەر رووی کانڤاس جێگیر دەکرێن. هەروەها کانڤاس بە باشترین و گونجاوترین ڕووکاری ئەم جۆرە ڕەنگانە دادەنرێ.

بۆیەی واکس (مۆم)

ڕەنگەکانی مۆم بەوە ناسراون کە بەهێزن لە ڕەنگ و تەڕن لە شێوەدا. هەروەها پێویستیان بە زیادکردنی ئاو نییە و دەتوانرێت ڕاستەوخۆ بەکاربهێنرێن، بۆیە بە یەکێک لە باشترین جۆرەکانی بۆیەی وێنەکێشان دادەنرێت بۆ ئاستی سەرەتایی و پیشەگەڕان. هەروەها دەتوانرێت بۆ کێشانی وێنەی سروشتیش بەکاربهێنرێت.

بۆیەی ئەکریلیک

بۆیەی ئەکریلیک بە یەکێک لە باشترین جۆرەکانی بۆیە دادەنرێت کە وێنەیەکی ڕوونترت پێدەبەخشێت. هەروەها ئەوان بە ڕوونی و درەوشاوەیی خۆیان جیادەکرێنەوە و کاتێک بەو ڕەنگانەوە وێنە دەکێشرێت تەنها بڕێکی کەم لە ئاو بەکاردەهێنرێت، چونکە وشکبوون نهێنی وردی و درەوشاوەیی وێنەکێشانەکەیە. ئەم ڕەنگانە پێشنیار دەکرێن بۆ ئەو کەسانەی کە ئارەزووی پیشەگەری دەکەن و دەیانەوێت تابلۆکانیان هاوشێوەی سروشت بێت و رووکەشێکی ناوازەیان هەبێت. لەگەڵ ئەوەشدا، بۆیەی ئەکریلیک هاوشێوەی پارچەیەک پلاستیکە کاتێک وشک دەبێتەوە، بۆ ماوەیەکی زۆر بە جێگیری دەمێنێتەوە و هیچ شتێک کاریگەری لەسەری نابێت. هەر بۆیە کاتێک وێنەیەک دەکێشیت دەبێت دڵنیابیت لەوەی کە هەمیشە فڵچەکە بە تەڕی بهێڵیتەوە بۆ ئەوەی بۆیەکەی پێوە وشک نەبێت.

پێنووسی خەڵووز بۆ وێنەکێشان

یەکێکە لە باشترین هەڵبژاردەکان کە وێنەیەکی ڕەشی تایبەتت پێ دەبەخشێت. هەروەها ماددەی خەڵووز بەکارهێنانی ئاسانە بۆ وێنەکێشان بەهۆی جۆراوجۆری خەڵوزەکەوە، دەکرێت ڕەق، نیمچە ڕەق یان نەرم بێت. ئەوەی جێی سەرنجە ئەوەیە کە پێنووسەکانی خەڵووز بە قەبارەی جۆراوجۆر دێن کە یارمەتیدەرن بۆ تەواوکردنی وێنەکێشان لە شوێنە جیاوازەکانیدا. کاتێک دەتەوێت ڕوخسارێک بکێشیت، قەبارە جیاوازەکانیان ڕێگەت پێدەدات لووت و چاو و چەناگە بە وردی بکێشیت بۆ ئەوەی ڕێک وەک ئەو کەسە بێت کە وێنەی دەکێشیت.

ئەو کەسانەی لە ئاستی سەرەتاییدان چۆن دەست بە ڕەنگکردنی وێنەکەیان بکەن؟

دوای ئەوەی باسی باشترین جۆرەکانی پێنووسی وێنەکێشان و بۆیەکانمان کرد و لەگەڵ هەریەک لە جۆرەکانیان و بەکارهێنانەکانیان ئاشنا بووین، لە خوارەوە ئەو ڕەنگ و ماددانە فێر دەبین کە وەک کەسێکی سەرەتایی لە وێنەکێشان پێویستتان پێی دەبێ هەروەها گرنگترین ئامۆژگاری بۆ فێرکردنی هونەری وێنەکێشان بۆ ئاستە سەرەتایەکان.

١- وێنەکێشان بە قەڵەم بۆیە و بۆیەی ئاوی: ئەگەر تۆ سەرەتاییت لەم بوارەدا، ئەو ڕەنگانەی کە بۆ تۆ گونجاوە وەک وێنەکێشێک قەڵەم بۆیەیە چونکە کۆنترۆڵکردن و بەکارهێنانی ئاسانە و دەتوانیت بە ئاسانی وێنەکەی پێ ڕەنگ بکەی. لەگەڵ ئەوەشدا، ئەگەر هەست دەکەیت کە لە ئاستێکی باشتردایت کە دەتوانیت بۆیەی تر بەکاربهێنیت، ئەوا ڕەنگی ئاوی باشترین بژاردەیە بۆت.

٢- دووربکەوە لە بەکارهێنانی بۆیە شێوە مەڵهەمیەکان ئەگەر تۆ لە ئاستی سەرەتاییت: بەکارهێنانی ڕەنگەکان جا زەیتی، ئاوی، یان ئەکریلیک بێت کەمێک قورس دەبێت و وادەکات هەست بە تەمبەڵی و بێ هیوایی بکەیت، بۆیە دڵنیابە لەوەی کە نەچیتە قۆناغی بۆیەی تەڕ هەتا ئەو کاتەی لە بەکارهێنانی پێنووسەکان سەرکەوتوو نەبیت.

٣- بەکارهێنانی ڕوویەکی گونجاو بۆ وێنەکێشان: ئەمە بەس نییە بۆ هەڵبژاردنی ئەو جۆرە پێنووسەی کە دەتەوێت وێنەی پێ بکێشیت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت ڕوویەکی گونجاو بەکاربهێنیت بۆ ئەو جۆرەی پێنووسەی کە بەکاری دەهێنیت.

٤- گرنگی بە شێوازی وێنەکێشان بدە: چەندین شێوازی وێنەکێشان هەیە و پێویستە پشت بە یەک شێواز ببەستیت لە سەرەتاوە تا کۆتایی. بۆ نموونە، ئەگەر وێنەکێشانەکەت بە جەختکردنەوە لەسەر وردی دەست پێدەکات، پێویستە تا کۆتایی بە هەمان شێوە بەردەوام بیت. بە پێچەوانەشەوە ئەگەر پشت بە سادەیی ببەستێت، دەبێت تا کۆتایی بەو شێوەیە بەردەوام بیت.

بە کورتی، پێویستە ئەوە بزانیت کە وێنەکێشان تەنها پشت بە هەڵبژاردنی ڕەنگی ڕاست یان جۆری گونجاوی پێنووس بۆ وێنەکێشان نابەستێت، بەڵکو پشت دەبەستێت بە فێربوون و پێشکەوتن و ئاشنابوون بە هەموو ئەو شتانەی پەیوەندییان بە وێنەکێشانەوە هەیە.


سەرچاوەکان



57 بینین