بۆ ئەوەی ببیتە ڕاگەیاندکار پێویستە چی بکەیت؟

له‌لایه‌ن: - مەزن ڕێبوار مەزن ڕێبوار - به‌روار: 2024-04-20-13:57:00 - کۆدی بابەت: 12585
بۆ ئەوەی ببیتە ڕاگەیاندکار پێویستە چی بکەیت؟

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

بۆ ئەوەی ببیتە ڕاگەیاندکار پێویستە چی بکەیت؟ (بە عەرەبی؛ ماذا عليك أن تفعل لتصبح صحفيًا؟، بە ئینگلیزی؛ What do you need to do to become a journalist?) ڕاگەیاندکار ئەو کەسانەن کەوا لە میدیای نووسراو، بیستراو، بینراو کار دەکەن و هەواڵ و زانیاری ڕۆژ دەگەیەنن بە بینەر.

گرنگترین شت کە ڕاگەیاندکار دەبێت بیکات

یەکەم: کەسی ڕاگەیاندکار پێویستە شارەزای ئەو بوارە یان ئەو بابەتە بێت کە کاری تێدا دەکات، نموونە کەسێک هەواڵی سیاسی ئامادە دەکات یان پەیامنێری هەواڵی سیاسییە دەبێت ڕۆژانە هەواڵی سیاسی بخوێنێتەوە یان ڕاپۆرت و کتێبی سیاسی بخوێنێتەوە تا شارەزایی پەیدا بکات. 

دووەم: هەندێک ڕاپۆرت هەن پێویستە خودی ئامادەکاری ڕاپۆرتەکە لەو شوێنە بێت پاشان شرۆڤەی بۆ بکات، نموونە ڕاپۆرتی جەنگی دەبێت هەواڵساز خودی خۆی لە وڵات یان شوێنەکە بێت تا دیمەنەکان ببینێت نەوەک لە کەسانی تر هەواڵەکە وەربگرێت. 

سێیەم: پێویستە ئەو کەسەی کاری پەیامنێری دەکات زمان پاراو بێت و نابێت کەسێک ببێتە پەیامنێر کە توانای دەربڕینی وشەکانی بە جوانی نەبێت، یان نەتوانێت پەیامەکە بە جوانی بگەیەنێت. واتا مەبەستەکە ئەوەیە پەیامنێر بە کەمترین وشە هەوڵدات مەبەستەکە بە ڕوونی بگەیەنێت. ئەم خاڵە بۆ پێشکەشکاریش ڕاستە نابێت وشەی زۆر بەکاربێت لە خوێندنەوەی هەواڵدا دەبێت بە کەمترین وشە زۆرترین پەیام بگەیەنیت. 

چوارەم: پێویستە پەیامنێر جگە لە زمانی دایک زمانی تر بزانێت. بۆ ئەوەی لە بارودۆخە جیاوازەکان سوودی لێ ببینێت. 

پێنجەم: پێشکەشکاری هەواڵ پێویستە جلوبەرگی فەرمی بپۆشێت و چ بۆ پیاو چ بۆ خانم، خانمان نابێت ئارایشتی زۆر و خشڵی گرانبەها بپۆشن، نابێت جلوبەرگێک بپۆشن سەرنجی بینەر ڕاکێشێت. 

شەشەم: ئامادەکاری پەیامنێر بەر لە چوونی بۆ شوێنی ڕووداوەکە. پێویستە پەیامنێر زانیاری پێشوەختەی لەسەر چالاکی ڕووداوەکە هەبێت، بۆ ئەوەی کە گوتەی لە شایەتحاڵ و بەرپرس و پسپۆڕەکان وەرگرت هەڵە نەکات بە تایبەتی ناوی کەسەکان و پیشەیان. 

حەوتەم: گەشەپێدانی خود و مرۆیی و زمانی جەستە زۆر گرنگە بۆ پێشکەشکار و پەیامنێر. 

هەشتەم: ڕۆژانە هەواڵی زۆر ڕوودەدەن پێویستە هەواڵسازان خۆیان لە ڕووداوی دووبارە بە دوور بگرن. بە تایبەتی ئەو هەواڵانەی کەناڵێکی تر بە جوانی هەواڵەکەی ساز کردووە و پێشکەشی بینەرانی کردووە نابێت دووبارە بخرێتەوە بەردەم بینەران. چونکە پێشتر لە کەناڵێکی تر باسکراوە.


سەرچاوەکان



57 بینین