خێرایی فڕۆکەکان چەندە؟

له‌لایه‌ن: - شنە شەماڵ شنە شەماڵ - به‌روار: 2024-04-22-19:43:00 - کۆدی بابەت: 12638
خێرایی فڕۆکەکان چەندە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

خێرایی فڕۆکەکان چەندە؟ (بە ئینگلیزی: What is the speed of the airplanes، بە عەرەبی: ما هي سرعة الطائرات) خێرایی فڕۆکە بەشێوەیەکی گشتی بەندە لەسەر هەوای دەوروبەری. یەکەیەک بەناوی ماک بەکاردێت بەناوی فیزیازان ئێرنست ماک، کە خێرایی دەنگ دەردەبڕێت بۆ پێوانی خێرایی فڕۆکە. خێرایی دەنگ خۆی پشت دەبەستێت بە هەندێک لە تایبەتمەندییە فیزیاییەکانی ئەو ناوەندەی کە تێیدا تێدەپەڕێت، واتە پشت دەبەستێت بە نەرمی و چڕی هەوا بەتایبەتی ئەو ناوەندەی کە فڕۆکەکان تێیدا دەجوڵێن، بۆ نموونە خێرایی دەنگ لە پلەی گەرمی ۰ پلەی سیلیزی یەکسانە بە ٣٣١ مەتر لە چرکەیەکدا. خێرایی دەنگ ٣٤٣ مەتر لە چرکەیەکدایە و ئەگەر فڕۆکەکە بگاتە خێرایی دەنگ، ئەوا خێراییەکەی ماک ١ دەبێت. 

خێرایی فڕۆکە لە کاتی بەرزبوونەوەدا 

خێرایی بەرزبوونەوەی فڕۆکەکە بەندە بە چەندین هۆکارەوە، خێرایی بەرزبوونەوەی فڕۆکەکە بەپێی دیزاین و ئامانجەکەی دەگۆڕێت، ئەمە جگە لە کێشی فڕۆکەکە و ئەو بەشانەی کە لە پرۆسەی فڕیندا بەکاردەهێنرێن، وەکو پلێت و باڵەکانی بەڵام تێکڕای خێرایی بەرزبوونەوەی فڕۆکە بازرگانییەکان بەگشتی لە نێوان ٢٦٠ کیلۆمەتر/کاتژمێر تا ٢٩٠ کیلۆمەتر/کاتژمێرە. 

خێرایی فڕۆکە بازرگانییەکان لە کاتی فڕیندا 

فڕۆکە بازرگانییەکان هەوڵدەدەن بە خێرایی بفڕن، بەڵام گەیشتن بە خێرایی دەنگ زۆر مەترسیدارە بەهۆی ئەو بارودۆخەی کە لە بەزاندنی بەربەستی دەنگیدا هەیە کە تێکڕای خێرایی فڕۆکە بازرگانییەکان لەکاتی فڕیندا لە دەوروبەری ٨٨٥ کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا بەپێی پەیمانگای ماساچوسێتس، بەڵام هەندێک جار فڕۆکەکان دەتوانن ئەو خێراییە تێبپەڕێنن بۆ ئەوەی بگاتە سەرووی خێرایی دەنگ، بۆ نموونە، یەکێک لە فڕۆکەکان خێراترین فڕینی بەسەر زەریای ئەتڵەسیدا تۆمارکردووە بە خێرایی ١٢٥٤ کیلۆمەتر/کاتژمێر، بەڵام لە ڕاستیدا ژینگەی فڕین لەو کاتەدا یارمەتی ئەو فڕۆکەیەی دا بۆ گەیشتن بەم خێراییە بە هەبوونی خێرایی هەوای پێچەوانە ٣٦٠ کیلۆمەتر/کاتژمێر و بەمجۆرە خێرایی فڕۆکەکە لە چوونە ناو هەوادا تەنها ٨٩٣ کیلۆمەتر/کاتژمێرە، کە لە مەودای خێرایی فڕینی ئاساییدایە. 

بەشەکانی خێرایی فڕۆکە 

خێرایی فڕۆکەکان بە پشتبەستن بە بەراوردکردنی لەگەڵ خێرایی دەنگدا بەسەر چوار بەشی سەرەکیدا دابەشکراوە، کە بەم شێوەیەن: 

  • لە خوار خێرایی دەنگەوە کە خێرایی زۆربەی فڕۆکە بازرگانییەکانە. 
  • ١ ماک  کە پێی دەوترێت خێرایی گواستنەوە. 
  • لە١ ماک  تا ٥ ماک. 
  • لە ٥ ماک تا ١٠ ماک


سەرچاوەکان



42 بینین