باشترین خۆراکەکان بۆ گورچیلە

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2024-05-09-14:58:00 - کۆدی بابەت: 12827
باشترین خۆراکەکان بۆ گورچیلە

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

باشترین خۆراکەکان بۆ گورچیلە (بە ئینگلیزی; The best foods for kidney، بە عەرەبی; أفضل الأطعمة للكلى) کۆمەڵێک خۆراک هەن کە یارمەتیدەری تەندروست مانەوەی گورچیلەکانن و دەتوانرێت لە ژەمە خۆراکییەکاندا گرنگییەکی زیاتریان پێ بدرێت و شوێنیان بە باشی بکرێتەوە.

گورچیلەکان

گورچیلەکانت ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لە تەندروستیت. لەگەڵ ئەوەشدا زۆرجار کاتێک بیر لەو ئەندامانە دەکەینەوە کە تەندروستمان دەهێڵنەوە گورچیلەکان پشتگوێ دەخرێن. بیر لە گورچیلەکانت بکەرەوە وەک فلتەرێک کە هەموو ئەو شتانە لادەبات کە ناتەوێت لە جەستەتدا هەبن. گورچیلەکانت بریتین لەو دوو ئەندامەی شێوە لۆبیاییەی خوێنت فلتەر دەکەن و ژەهر و شلە زیادەکان لادەبەن. نەک هەر ئەوە، بەڵکو ئاستی پۆتاسیۆم و سۆدیۆم و ماددەکانی دیکەش لە کۆنترۆڵدا دەهێڵنەوە. لە هەمان کاتدا، ئەوان هۆرمۆنەکان بەرهەم دەهێنن کە یارمەتی ڕێکخستنی چالاکییەکانی جەستە دەدەن، لە پەستانی خوێنەوە تا بەهێزمانەوەی ئێسک

نزیکەی یەک کەس لە هەر حەوت کەسێکی پێگەیشتوو لە ئەمریکا نەخۆشی گورچیلەی درێژخایەنی هەیە، کە دەکرێت ببێتە هۆی کۆبوونەوەی پاشەڕۆ و شلە لە جەستەدا. لەوەش خراپتر، زۆربەی ئەو کەسانەی کە نەخۆشی گورچیلەی درێژخایەنیان هەیە نازانن کە ئەوەیان هەیە. خواردنی خراپ مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلە زیاد دەکات بەڵام کاتێک باشترین خۆراک بۆ گورچیلەکانت دەخۆیت، پێچەوانەکەی ڕاستە.

باشترین خۆراک بۆ تەندروستی گورچیلە

چەند خۆراکێک هەیە کە تەندروستن و باشترین جۆرن کە دەتوانرێت زیادبکرێن بۆ ژەمی خۆراکی و یارمەتیدەرن لە تەندروست مانەوەی گورچیلەکان:

چەوری ماسی  

ماسی لەو خواردنانەیە بڕێکی باشی پڕۆتینی تێدایە، و کاتێک ماسی چەوری وەک تۆنا، سەلەمۆن یان ترووت هەڵدەبژێریت و دەیخۆیت، لەگەڵیدا ترشی چەوری ئۆمیگا ٣ وەردەگریت. بەگوێرەی دامەزراوەی نەتەوەیی گورچیلە، چەوری ئۆمیگا ٣ دەکرێت یارمەتی کەمکردنەوەی ئاستی چەوری (ترایگلایسیراید) بدات لە خوێندا و هەروەها دەتوانێت پەستانی خوێن دابەزێنێت. ئەگەر نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلەت هەیە، لەوانەیە پێویست بکات چاودێری ئاستی فۆسفۆر و پۆتاسیۆمی ئەو ماسییە بکەیت کە هەڵیدەبژێریت. دامەزراوەی نەتەوەیی گورچیلە خشتەیەکی هەیە کە دەتوانیت بەکاری بهێنیت بۆ دیاریکردنی ئەو ئاستانە لە جۆرەکانی ماسی، هەر بۆ ئەم مەبەستەش باشتر وایە ڕاوێژ لەگەڵ پزیشکەکەت بکەیت.

کەلەرم 

ئەم سەوزە خۆراکییە لە هەردوو ماددەی پۆتاسیۆم و سۆدیۆم کەمی هەیە، لە کاتێکدا ڕیشاڵ و ڤیتامین C و K ی زۆری تێدایە. دەتوانیت کەلەرم لە زەڵاتەدا بەکاربهێنیت و لەڕێی ئەوەوە سوود لە ماددە خۆراکییە گرنگەکانی وەرگریت.

بیبەری شیرین 

وەک کەلەرم، بیبەری شیرین دەوڵەمەندە لە زۆرێک لە خۆراکە ماددە باشەکان بەڵام لەگەڵ ئەوەش بڕێکی کەمی پۆتاسیۆمی تێدایە. لەگەڵ خواردنی بیبەری شیرین، ڤیتامین B6، B9،  C و K، و ڕیشاڵ وەردەگریت. هەروەها دژە ئۆکسێنیشی تێدایە. دەتوانیت پارچە پارچەیان بکەیت و بیانخۆیت لەگەڵ خواردنەکان یان برژاوەکان و دەتوانیت بۆ ژەمی نانی ئێوارە زیادیان بکەیت.

کرانبێری 

کرانبێری جۆرێکی تووە و دەتوانێت ڕێگری لە تووشبوون بە هەوکردنی ڕێڕەوی میز بکات. لە کاتێکدا ئەم هەوکردنانە بەزۆری لە میزڵداندا دەمێننەوە، بەڵام دەشکرێت بەرەو گورچیلەکەت بڕۆن و کێشەی گورچیلە خراپتر بکەن. بە خۆشحاڵییەوە، بەکارهێنانی کرانبێری بەردەوام دەتوانێت یارمەتیت بدات لە خۆپاراستن لەم دۆخە نەخوازراوە. هەروەها کرانبێری دژە ئۆکسانی تێدایە کە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە بەرەنگاربوونەوەی هەوکردنەکان، و دەتوانێت دڵ و تەندروستی هەرسکردن بەهێز بکات. 

بلوبێری 

ئێمە باسی هەندێک لە باشترین خۆراکەکانمان بۆ گورچیلە کرد لێرەدا دەتوانیت هەنگاوێکی زیاتر بنێیت و ئەو پرسیارە بکەین ئەو خواردنانە چین کە یارمەتی چاککردنەوەی گورچیلە دەدەن؟ بێگومان وڵامەکەشمان بلوبێرییە. لەگەڵ ڕێژەیەکی بەرزی دژە ئۆکسان و ڤیتامین C و ڕیشاڵی بلوبێری دەتوانن تەندروستییەکی باش دابین بکەن. هەروەها دەتوانن یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردن بدەن و پشتگیری تەندروستی ئێسک بکەن، هەروەها چاککردنەوەی هەندێک لەو کێشانەی کە دەکرێت لەگەڵ نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلەدا دەربکەون.

گەڵای سەوزی تۆخ 

چەندین خۆراکی ڕووەکی هەن کە گەڵای سەوزی تۆخیان هەیە لەوانە سپێناخ، کە چەندین خۆراکە ماددە پێشکەش دەکەن و دەتوانن یارمەتیت بدەن بۆ بەدەستهێنانی ڤیتامین و کانزا سەرەکییەکان، لەگەڵ سوودەکانی بەهێزکردنی بەرگری. لێرەدا ئامۆژگارییەک هەیە، لەگەڵ ئەوەی سەوزەکان دەتوانن بڕێکی گونجاو لە پۆتاسیۆم بدەن، ئەگەر نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلەت هەیە، قسە لەگەڵ پزیشکەکەت بکە پێش ئەوەی بڕێکی زۆر لەم خۆراکەنە زیاد بکەیت بۆ ژەمی خۆراکیت.

زەیتی زەیتوون

دەوڵەمەند بە دژە ئۆکسان و ترشی چەوری تەندروست، زەیتی زەیتوون دەتوانێت تەندروستیت بەهێز بکات. توێژینەوەیەکی زانکۆی هارڤارد دەریخستووە کە زەیتی زەیتوون لەوانەیە ئاستی کۆلیسترۆڵ کەم بکاتەوە و مەترسی نەخۆشییەکانی دڵ و هەندێک جۆری شێرپەنجە کەم بکاتەوە. هەروەها بڕێکی باشی دژە ئۆکسێنی تێدایە. جگە لە هەموو ئەمانەش، دەتوانێت یارمەتیت بدات بۆ زیادکردنی تام بۆ خواردنەکان بەبێ ئەوەی بە خوێ یان کەرەوە بێت.

سیر 

خواردنێکی دیکەی دەوڵەمەند بە دژە ئۆکسان سیرە، هەروەها سیر ئاوێتەیەکی دیاریکراوی تێدایە بەناوی ئەلیسین. بۆ ئەو کەسانەی کە نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلەیان هەیە، ئەلیسین ئاوێتەیەکی چالاکە کە لە سیردا دەدۆزرێتەوە بە شێوەیەکی کاریگەر کاردەکات بۆ پاراستنی تەندروستی گورچیلە وەک دەرمانێکی ڕەچەتەدار. ئەگەر بەدوای باشترین خۆراکدا دەگەڕێیت بۆ گورچیلەکانت، سیر دەبێت بە دڵنیاییەوە لە لیستەکەدا هەبێت. 

پیاز 

لە هەمان خێزانی وەک سیرە، پیاز ڕێگایەکی دیکەی نایاب و بێ خوێت پێ دەبەخشێت بۆ زیادکردنی تام. هەروەها پیاز خۆراکە ماددەی گرنگی وەک ڤیتامین B6 و C و مس پێشکەش دەکات. هەروەها فلاڤینی تێدایە، کە ئەویش ماددەیەکی کیمیاییە و دەتوانێت یارمەتی جەستە بدات لە بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجەدا، هەروەها ئاوێتەی گۆگردی ئەندامی کە دەتوانێت مەترسی بەرزی پەستانی خوێن و نەخۆشی دڵ کەم بکاتەوە. 

قەڕنابیت 

قەڕنابیت دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C و B6 و B9 و K لەگەڵ ڕیشاڵ. هەروەها چەند ئاوێتەیەکی تێدایە کە جەستەت دەتوانێت بەکاری بهێنێت بۆ بێلایەنکردنی هەندێک ژەهر، ئەمەش یارمەتییەکی گەورەیە کاتێک گورچیلەکانت باشترین کاری پاڵاوتن ناکەن. قەڕنابیت بڕێک لە پۆتاسیۆم و فۆسفۆری تێدایە، هەربۆیەش لە لیستی خۆراکە باشەکان بۆ گورچیلەکان دادەنرێت. ئەو کەسانەی کە نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلەیان هەیە لەوانەیە بیانەوێت بڕێکی مامناوەندی قەڕنابیت لەگەڵ ژەمە خۆراکییەکانیان وەربگرن.

سپێنەی هێلکە 

سپێنەی هێلکە بە تایبەتی پێشنیارکراوە بۆ ئەو کەسانەی کێشەی گورچیلەیان هەیە. سپێنەی هێلکە ڕێگایەکت پێدەدات بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی پڕۆتین کە لەوانەیە گرنگ بێت لەگەڵ قۆناغی دواتری نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلە، بەتایبەتی ئەگەر لە پرۆسەی پاککردنەوەی خوێن بێت کاتێک گورچیلەکان بە باشی کارناکەن.

سێو 

سێوەکان فلاڤین و ڕیشاڵی بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجە یان تێدایە کە دەتوانێت یارمەتی کۆلیسترۆڵ و شەکری خوێن بدات و لە ئاستێکی تەندروستدا بیهێڵێتەوە. بڕێکی زۆری دژە ئۆکسانیان تێدایە. بۆیە بۆ ئەو کەسانەی کە کێشەکانی گورچیلەیان هەیە زۆر سوودبەخشە. 


سەرچاوەکان



65 بینین