هۆکارەکانی تووشبوون بە نەخۆشی سەوەفان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-09-13:57:00 - کۆدی بابەت: 1216
هۆکارەکانی تووشبوون بە نەخۆشی سەوەفان

ناوه‌ڕۆك

ھۆكارە‌كانی تووشبوون بە‌ نە‌خۆشی سە‌وە‌فان 

ھە‌رچە‌ندە‌ نە‌خۆشی داخورانی جومگە‌ «سە‌وە‌فان» دە‌توانێت تووشی ھە‌موو جومگە‌یە‌ك بێت لە‌ لە‌شی مرۆڤدا، بە‌عام بە‌ شێوە‌یە‌كی سە‌رە‌كی تووشی ئە‌و جومگانە‌ دە‌بێت (دە‌ست، مل، بە‌شی خوارە‌وە‌ی پشت، ئە‌ژنۆ، حە‌وز) نیشانە‌كانی نە‌خۆشی داخورانی جومگە‌ (سە‌وە‌فان) وردە‌ وردە‌ دە‌ردە‌كە‌وێت، كە‌ بریتین لە‌ :

١-ئازار: جومگە‌كانت تووشی ئازار دە‌بێت لە‌كاتی جوڵاندن و ئیشپێكردنیدا، یان بوونی ئازار لە‌كاتێكدا كە‌ بە‌ دە‌ست پە‌ستان دە‌خەیتە‌ سە‌ر جومگە‌ تووشبووە‌كە‌.

٢- ڕە‌قبوون: ڕە‌قبوونی جومگە‌كان بە‌تایبە‌تی لە‌ بە‌یانیاندا، یان دوای ماوە‌یە‌كی زۆر لە‌ ئیسراحە‌ت و ئیش پێكردنی جومگە‌كان.

٣- ھە‌ست كردن بە‌ قرتە‌ كردن لە‌كاتی جوڵاندنی جومگە‌ی تووشبودا.

٤- دروستبوونی ئێسكی زیادە‌ لە‌ جومگە‌ تووشبووە‌كە‌دا، لە‌وانە‌یە‌ وە‌كو گرێیە‌كی ڕە‌ق ھە‌ستی پێبكە‌یت.


سەرچاوەکان



1056 بینین