خەتمیە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-23-14:34:00 - کۆدی بابەت: 4791
خەتمیە

ناوه‌ڕۆك

بەشی بەکارهاتووی خەتمیە

  •  گوڵەکەی
  • دەنکەکەی
  • گەڵاکەی

سەرچاوە و مێژووی

لە ناوچەی دەریای سپی ناوەڕاست و زۆربەی وڵاتانی جیهان، لە لوبنان لە چیاکان و دەشتەکان هەیە. ڕەنگی لە سپییەوە تاکە وەنەوشەیی و ڕەنگی زەرد و پەمەیشی هەیە. لە ئەوروپاش بڵاوبۆتەوە لە دانیمارکیش هەیە، لە زۆنکاوە سوێرەکان و دەوروبەری ڕووبارەکان و دەریاچەکان. لە سەردەمی ڕۆمەکان بەکاردەهات بۆ خواردن، لە ڕۆژهەڵاتیش وەک دێهاتەکانی چین بەکاردێت بۆ خواردن پاش تێکەڵکردنی لەگەڵ سیر و پیاز و ڕۆنی زەیت.

مێژوونووس (هۆراس و ماریتال) باسی ئەوەیان کردووە کەوا خەتمی بۆ ڕەوانی بەکاردێت، هەروەها (ڤیرجیل) باس لەوە دەکات کەوا خۆراکی سەرەکی بزنە.

خەتمی لە کۆنەوە بەکارهاتووە وەک دەرمان و زۆرجاریش بۆ ڕازاندنەوەی گۆڕی مردووەکانیش بەکارهاتووە، هەروەها (دیسقۆریدس) باسی دەکات. زانایانی عەرەبیش بەکاریان هێناوە وەک پاککەرەوە چونکە مادەی هیلامی تیایە، تاوەکو ئێستاش لە دێهاتەکان بەکاردێت. هەروەها بەکاریش هاتووە وەک شلکەرەوەی بەڵغەم بۆ چارەسەری هەوکردنی سییەکان.

شیرنەمەنی خەتمی کە دروستکراوە لە تێکەڵەی مادەیەکی سمغی سپێنەی هێلکەو و بنێشت، بەڵام گوڵی خەتمیشی تیانیە. لە فەڕەنسا گەڵاکەی بە کاڵی دەخورێت بەبێ کوڵان لەگەڵ زەڵاتە.

پێکهاتەکەی

- نیشاستە.
- مادەی هیلامی و پیکتین.
- زەیت و شەکر.
- ڕیشاڵ و جیلاتین.

سوودەکانی و بەکارهێنانی

١- بۆ جارەسەری هەوکردن و زیادکردنی چالاکی گەدە و گورچیلە و هەناسە باشە.
٢- بۆ بەرگری لە زیادە هەستیاری باشە.
٣- بەرگری لە هەوکردنی گەدە و ڕیخۆڵە دەکات و بۆ سکچوون باشە.
٤- چالاکی جگەر زیاد دەکات.
٥- بۆ بەرگری لە ئاوسانی سپڵ باشە.
٦- بۆ بەرگری لە هەناسە تەنگی باشە.
٧- بۆ نەخۆشی بەڵەک باشە بە دانانی گوشراوی خەتمی لەسەر شوێنەکە بۆ ماوەی نیو سەعات.
٨- بۆ کەمکردنەوەی ئازاری ڕۆماتیزم و بڕبڕەکانی پشت باشە.
٩- ماسولکەکان خاو دەکاتەوە.
١٠- میزکردن زیاد دەکات و بەرد دەتوێنێتەوە.


سەرچاوەکان



285 بینین