تەکنیکەکانی بیرکردنەوە بە زمانی ئینگلیزی

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2023-10-25-14:41:00 - کۆدی بابەت: 11527
تەکنیکەکانی بیرکردنەوە بە زمانی ئینگلیزی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

تەکنیکەکانی بیرکردنەوە بە زمانی ئینگلیزی (بە ئینگلیزی: Thinking techniques in english، بە عەرەبی: طرائق التفكير باللغة الإنجليزية)، چەندین تەکنیک هەن بۆ بەرەوپێشبردنی زمانی ئینگلیزی

تەکنیکی دەستپێکردنی ڕستەی بچوک 

یەکێک لە تەکنیکە باشەکان بۆ سەرەتای دەستکردن بە بیرکردنەوە بە زمانی ئینگلیزی ئەوەیە کە بە ڕستەی سادە و بچوک دەستپێبکەیت نەک ڕستەیەکی درێژ یاخود ئاڵۆز، چونکە دەستکردن بە ڕستەی درێژ و ئاڵۆز هەستێکت لا دروست دەکات کە تۆ ئاستێکی باشت لە زمانی ئینگلیزیدا نییە، بۆیە لە ڕستەی زۆر سادە و ئاسانەوە دەستپێبکە، لە سەرەتای دەستپێکردنی بیرکردنەوە بە زمانی ئینگلیزی ڕووبەڕووی هەندێک ئاستەنگ دەبیتەوە، هەندێکجار بیرکردنەوە ئینگلزییەکە لەگەڵ زمانی دایک تێکەڵ دەبێت، لەو کاتەدا تەنها پێویستت بە بەردەوامییە و ئەم شتە لە سەرەتای دەستپێکردنی بیرکردنەوە بە زمانی ئینگلیزی ئاساییە، چونکە کەمێک کاتی پێ دەچێت تا لەگەڵیدا ڕادێیت. بەڵام ئەگەر نەتوانیت لە سەرەتای دەستپێکردنتدا کۆنتڕۆڵی خۆت بکەیت، چارەسەر چییە؟ چارەسەری ئەم حاڵەتە بەو تەکنیکەیە کە باسمانکردووە، ئەویش دەستکردنە بە ڕستەی سادە و بچوک، ئەم ڕستەیەی خوارەوە بە نموونە: 

- .I want to go to the sea today, because the weather is nice 
تۆ لێرەدا ئەم ڕستەیە بۆ دوو بەش دابەشبکە، وەک ئەم شێوازەی خوارەوە: 
- .I want to go to the sea today
- .The weather is nice

تەکنیکی پێناسەکردنی وشەکان 

یەکێکی تر لە تەکنیکەکان بریتییە لە پێناسەکردنی وشەکان، مەبەست لەم تەکنیکە چییە؟ بۆ نموونە: وشەیەک لە ڕستەیەکدا دەبینیت و تۆ واتای ئەو وشەیە نازانیت، بەهۆی ئەمەشەوە ناتوانیت بە تەواوی لە واتای ڕستەکە تێبگەیت، تۆش بە بەکارهێنانی ئەم تەکنیکە و سوود وەرگرتن لە واتای ڕستەکە دەتوانیت واتای وشەکەت دەست بکەوێت، بەم شێوەیەش هەم فێری واتای وشەکە دەبیت و هەمیش فێر دەبیت کە چۆن بتوانیت بۆ ڕستەکانی داهاتوو فێربیت و بتوانیت پێناسەی وشە بکەیت، شێوازێکی تر  بۆ پێناسەکردنی وشەکان کە ئەویش کاریگەرییەکی زۆر باشی لەسەر ڕاهاتنت لەسەر بیرکردنەوە بە زمانی ئینگلیزی دەبێت، ئەوەیە کە بۆ نموونە وشەی چەقۆ، knife، بە زمانی ئینگلیزی لەبیری خۆتدا بتوانێت پێناسەیەکی بکەیت، بەم شێوەیە دەتوانیت بۆ وشەکانی تریش سوودی لێ ببینیت. 
نموونە: 
?Jack: Hey adam, could you tell me what is a knife, please 
.Adam: A knife is a tool or weapon with cutting edge aor blade 
ئەمە نموونەیەک لەسەر پێناسەکردنی وشەیەک بوو، ئەم نموونەیەی خوارەوەش لەسەر چۆنیەتی تێگەیشتنە لە واتای وشەکە: 
.Jack used knife to cut the tomato 
ئەگەر سەیری ڕستەکە بکەین، واتا جاک ـــــــ بۆ وردکردنی تەماتەکان بەکاردەهێنرێت، لێرەدا وردکردن یاخود بڕینمان دێتە پێش چاو و ڕاستەوخۆ دەزانین کە واتای وشەی Kinfe لە زمانی ئینگلیزیدا چەقۆیە.

تەکنیکی پێناسەکردنی ڕۆژەکەت 

ئەم جۆرە تەکنیکەیان هەم بۆ بەرەوپێشچوونی ئاستی نوسین و هەم بۆ بەرەوپێشچوونی ئاستی قسەکردن و بیرکردنەوەت و بەرزکردنەوەی ئاستی زمانی ئینگلیزیشت سوودی هەیە، بەڵام مەبەست لەم تەکنیکە چییە؟ مەبەستی ئەم تەکنیکە ئەوەیە کە بتوانیت باسی ڕۆژەکەت بکەیت بە زمانی ئینگلیزی، بۆ نموونە: من ئەمڕۆ چوومە سەرکار، پاشان کارەکانم بە باشی کرد و پاشان بۆ ماڵەوە گەڕامەوە و لەگەڵ خێزانەکەمدا کاتێکی خۆشمان بەسەربرد، یان ئەگەر سەیری فیلمێکت کردبێت، دەتوانیت لە پێناسەکردنی ڕۆژەکەتدا باسی فیلمەکە بکەیت کە سەیرت کردووە، بەڵام لەو کاتەی کە باسی دەکەیت، پێویستە بیرکردنەوەت ئینگلیزی بێت، ئەگەر سەیری ئەم نموونەیەی خوارەوە بکەیت، باشتر لە بابەتی تەکنیکی پێناسەکردنی ڕۆژەکەت تێدەگەیت: 
I wake up at 6 o'clock. I get up at 6.50. I make a cup of tea and iron my clothes, I have a shower and get dressed. I usually wear jeans, a blouse, a jumper or cardiagan and boots in the winter, or a skirt and blouse in the summer. I brush my hair, put on my make up, I pack my bag with all my teaching materials

تۆش بەهەمان شێوە دەتوانیت پێناسەی ڕۆژەکەت بکەیت، جا ئەگەر بیرکردنەوەت لەسەر کاغەز بنوسیت ئەوە باشترە.

تەکنیکی قسەکردن لەگەڵ خۆت

چەند ڕێگەیەک بۆ ئەوەی ئاستی ئینگلیزیت بەرەو پێش بچێت و هەم ئاستی بیرکردنەوەت بە زمانی ئینگلیزی. 

  • قسەکردن دەربارەی شتێک. 
  • دروستکردنی گفتوگۆ بە خەیاڵ. 
  • باسکردنی کەش. 
  • بەکارهێنانی تەکنیکی ئاوێنە.

بەکارهێنانی تەکنیکی ئاوێنە 

بەکارهێنانی تەکنیکی ئاوێنە یەکێک لە تەکنیکە هەرە دیارەکانە بۆ ئەو کەسانەی کە هەم شەرمیان لە قسەکردندا هەیە و هەم بۆ ئەو کەسانەش کە دەیانەوێت تەنها بە پشت بەستن بەخۆیان و بەبێ هیچ کەسێکی تر ئاستی زمانی ئینگلیزییان بەرەو پێش ببەن، چۆن بتوانین ئەم تەکنیکە بە ئاسانی لە ژیانی ڕۆژانەماندا بەکاربهێنین؟ دەتوانن تەکنیکی ئاوێنە بەکاربهێنن، یەکێک لە تەکنیکەکانی بەکارهێنانی تەکنیکی ئاوێنە ئەوەیە کە وا خەیاڵ بکەیت کە تۆ لە خواردنگەیەک کاردەکەیت و تۆ گارسۆنی خواردنگەکەیت و کەسێک لەسەر مێزی ژمارە ٥ بانگت دەکات، تۆش بە ئینگلیزی پێی دەڵێیت: فەرموو بەڕێزم؟ چۆن بتوانم هاوکاریت بکەم؟ ئەویش بە نموونە دەڵێت: چ جۆرە خواردنێکتان هەیە؟ تۆش وا مامەڵە دەکەیت لە بەرانبەر ئاوێنەدا، کە وەڵامی پرسیارەکان دەدەیتەوە و بەم شێوەیە هەتاوەکو گفتوگۆکە بەردەوام دەبێت، دەتوانرێت ئەم تەکنیکە بۆ زۆر کاری تر بەکاربهێنرێت، بۆ نموونە: قسەکردن لەگەڵ خۆتدا وەکو دوو کەس، بەم شێوەیەش دەتوانیت ئاستی خەیاڵکردن بە ئینگلیزی و قسەکردنت بە زمانی ئینگلیزی بەرەو پێش ببەیت. 


سەرچاوەکان



233 بینین