چارەسەری پیسبوونی ژینگە

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2023-12-28-19:35:00 - کۆدی بابەت: 11780
چارەسەری پیسبوونی ژینگە

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

چارەسەری پیسبوونی ژینگە (بە عەرەبی: حل التلوث البيئي، بە ئینگلیزی: Solation of Environmental pollutionپیسبوونی ژینگە زیادکردنی ماددەی هەڵەیە بۆ ناو ژینگەیە ئەو ماددانەی کە کاریگەری تەواویان هەیە بۆ پیسبوونی ژینگە، کە دەبێتە هۆی گۆڕانکاری لە پێکهاتەی ژینگەکەدا، ئەو گۆڕانکارییانە دەکرێت هەوا، ئاو، خاک، ژاوەژاو و ڕووناکی بن و گۆڕانکاری لە بەها سروشتییەکانیان دەتوانێت کاریگەرییەکی قووڵی هەبێت لەسەر سیستەمی ژینگەیی و ژیانی مرۆڤ.

کەمکردنەوەی پیسبوون

چەند کارێک هەن کە دەتوانین بەکاریبهێنین بۆ کەمکردنەوەی پیسبوونی ژینگە، ئەگەر هەمووان وزە و گواستنەوە و کاڵا  وخزمەتگوزارییەکانی دیکە بە وریاییەوە بەکاربهێنین دەتوانین زیانەکان بۆ سەر ژینگە کەم بکەینەوە.

١- لە جێگەی بەکارهێنانی ئۆتۆمبێل بۆ پیاسەکردن یاخود چوون بۆ جێگەی کار وا باشترە کە پاسکیل بەکاربهێنرێت، چونکە ئەو دەردراوانەی کە لە ئۆتۆمێلەوە دەردەچن کاریگەرییان لەسەر پیسبوونی هەوا هەیە و دواتر دەبێتە هۆی پیسبوونی ژینگە بە شێوەیەکی گشتی.

٢- وزە پاشەکەوت بکە بە کوژاندنەوەی تەلەفزیۆن یاخود دڵنیابە لەوەی کە گڵۆپەکە دەکوژێنیتەوە کاتێک شوێنی کارەکەت یان جووڵەکەت بەجێدەهێڵیت، ئەمە وا دەکات کە هەر نەک کارەبا بەهۆی کەمکردنەوەی کارەبا پاشکەوت دەکەن بەڵکو هۆکارێکیشە بۆ ئەوەی سووتان و دووکەڵ کە بەهۆی کارەباوە دەردەچێت لە وێستگەکانی کارەبا کەم دەبێتەوە.

٣- ئەو ماددە کیمیایی و پاککەرەوانەی کە بەکاریان دەهێنیت لە کاتی پاککردنەوە ڕێگە مەدە تێکەڵی ئاوی خواردنەوە یاخود ئاوی لافاو بێت چونکە ڕاستەوخۆ دەچێتە ناو دەریا و زەریاکانەوە و دەبێتە هۆی پیسبوونیان و زیان گەیاندن بە زیندەوەرەکانی ناوی.

٤- گرنگی بدە بە زیادکردنی سەوزایی و درەختەکان، چونکە درەخت و سەوزاییەکان دوانەئۆکسیدی کاربۆن هەڵدەمژن و ئۆکسجین بلاودەکەنەوە.

٥- ئەو زبڵانەی کە لە ماڵەوە کۆتکردوونەتەوە مەیان سووتێنە، چونکە سووتاندنی زبڵ مەترسیدارە بۆ سەر ژینگە و هەوای ئەو شوێنەی کە زبڵەکەت لێ سووتاندووە پیس دەبێت و دەبێتە هۆی پیسبوونی ژینگە.

ڕیگریکریکردن لە پیسبوونی ژینگە وەکو چارەسەر

گرنگە ڕێگری لە پیسبوونی ژینگە بکەین بۆ پاراستنی ژینگەکەمان لە ڕووبەڕوو بوونەوەی مەترسی، ئەگەر ژینگەکەمان بپارێزین لە هەمان کاتدا  دەبێتە هۆکارێک بۆ پاراستنی سەرچاوە سروشتییەکان و بەهێزکردنی گەشەی ئابووری لە ڕێگای بەرهەمهێنانی کاراتر لە پیشەسازییدا و کەمتر پێویستی بە ماڵەکان و کۆمپانیاکان و کۆمەڵگاکان دەبێت بە مامەڵەکردن لەگەڵ پیسیدا، ڕێگریکردن لە پیسبوون هەردوو تێچووی دارایی بەڕێوەبردنی پاشەڕۆ و پاککردنەوە و تێچووی ژینگەیی کێشەی تەندروستی و زیانی ژینگەیی کەم دەکاتەوە.


سەرچاوەکان



632 بینین