شین (٢٠٢٣)

له‌لایه‌ن: - ئیلهام ئەنوەر ئیلهام ئەنوەر - به‌روار: 2023-12-30-14:55:00 - کۆدی بابەت: 11791
شین (٢٠٢٣)

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

شین (بە ئینگلیزی: Grief)، فیلمێکی کوردی درامی کۆمەڵایەتییە، لە ساڵی ٢٠٢٣ لەلایەن محەممەد مستەفاوە کاری بەرهەمهێنان و دەرهێنانی بۆ کراوە، هەڵوێست محەممەد بە کەسایەتی سەرکەش ڕۆڵی کارەکتەری سەرەکی دەبینێت لە فیلمەکەدا. فیلمەکە باس لە نەهامەتییەکانی خێزانێکی کورد دەکات. کۆمپانیای میترۆنۆم پڕۆدەکشن هاوسی فیلمەکەیە. تێچووی فیلمەکە نەزانراوە. 

بەرهەمهێنەر محەممەد مستەفا
نووسین محەممەد مستەفا، هیوا محەممەد، شوان کەریم
چەشنی فیلم درامی - کۆمەڵایەتی
کاست هەڵوێست محەممەد
ڕووبار خالید
شەماڵی عەبەڕەش
ئاڵا عەباس
کەژان عەبدولوەهاب
مۆسیقا ئەفشین شوکری
ڕێکەوتی دەرچوون ٢١/١/٢٠٢٣ 
ماوەی فیلم ٩١ خولەک
وڵات کوردستان
زمان کوردی

چیرۆکی فیلمی شین

باس لە خێزانێکی کورد دەکات، کە ڕووبەڕووی کۆمەڵێک کێشە و گرفت بوونەتەوە و ناخۆشییەکانی ژیان تەنگی پێ هەڵچنیوون بەڵام کۆڵنادەن و بەردەوام دەبن بۆ گەڕان بەدوای خۆشبەختی و کامەرانیدا و هەوڵدەدەن بەرەنگاری نەهامەتییەکانیان ببنەوە، بۆ ئەمەش توشی زۆر ئازار و ناخۆشی دەبن. 

کەسایەتییەکان

  • هەڵوێست محەممەد: سەرکەش
  • ڕووبار خالید: شیرین
  • ئاڵا عەباس: ساکار
  • کارۆ سەوز: هەوراز
  • شەماڵی عەبەڕەش: فەرهاد
  • کەژان عەبدولوەهاب: خەندە
  • زاهیر غەریب
  • شادان فوئاد

گۆرانی فیلمەکە

تێکستی گۆرانی فیلمەکە لەلایەن شوان کەریمەوە نووسراوە و هەڵوێست محەممەد ئاوازی بۆ داناوە، کاری مۆسیقای لەلایەن ئەفشین شوکرییە بۆ کراوە. گۆرانییەکە لەلایەن خانمە هونەمەند ڕێناس وریا هەڵوێستەوە وتراوە.

ناوی فیلمی شین لە چییەوە هاتووە؟

ناوی شین لە شیوەن و نەهامەتییەوە هاتووە، نەهامەتی و ناخۆشییەکانی ژیانی خێزانێک هەر وەک لە کورتەی فیلمەکەدا باسکراوە.


سەرچاوەکان



700 بینین