ئەو پێداویستییانەی بۆ شاخەوانی پێویستن

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2024-02-25-22:09:00 - کۆدی بابەت: 12027
ئەو پێداویستییانەی بۆ شاخەوانی پێویستن

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئەو پێداویستییانەی بۆ شاخەوانی پێویستن (بە ئینگلیزی: The need for hiking، بە عەرەبی: الحاجة للمشي لمسافات طويلة) بۆ چوون بۆ شاخەوانی و لە کاتێکدا پلان بۆ سەرکێشییەکەت دادەڕێژیت، هەندێک پێویستی ئاسوودەیی و ئامێر و یارمەتیدەر و ئامادەکاری هەن کە وا لە تۆ دەکەن زیاتر ئامادە بیت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕووداوە چاوەڕواننەکراوەکان. هەر بۆیە پێویستییە گرنگەکان لە جانتاکەتدا بهێڵەوە.

دیارترین پێداویستییەکانی شاخەوانی

نەخشە

لەوانەیە متمانە بەوە بکەیت کە دەتوانیت شوێن ڕێچکەکە بکەویت و لەو شوێنە کۆتایی پێ بێت کە دەتەوێت، بەڵام هەڵگرتنی نەخشەیەک پێت دەڵێت بە تەواوی لەکوێیت و چەند زیاتر کاتت پێویستە بۆ تەواوکردنی گەشتەکە. دڵنیابە لەوەی نەخشەکەت شوێنی هەوارگەکان و شوێنی ئاو و ڕێگای دەرچوونی فریاکەوتن لەخۆ بگرێت لە حاڵەتی ڕوودانی ڕووداوێکدا.

قیبلەنما

ئەنجامدانی نوێژەکان پێویستی بە ڕووکردنە قیبلە هەیە بێگومان ئەمە بەبێ قیبلەنما ئاسان نابێت. هەر بۆیە گرنگە قیبلەنما وەک پێویستییەکی  سەرەکی لە ناو جانتاکەت بێت. ڕێگای خۆتی پێ بدۆزەرەوە بەناو ناوچەیەکی نەناسراودا و لەسەر ڕێگاکە بمێنەوە، بەتایبەتی لە کەشوهەوای خراپدا کاتێک ناتوانیت نیشانەکان ببینیت، لەگەڵ قیبلەنمایەکی باش ئەمەت بۆ ئاسانتر دەبێت.

ئاو

حساب بۆ ئەو ئاوە مەکە کە لە ڕێگای شاخەوانییەکەت دەکرێت بیدۆزیتەوە چونکە باشترە خۆت لە خواردنەوەی ئاوی ئەو سەرچاوانە بە دووربگریت. خواردنەوەی ئاوی بە شێوەیەکی دروست و بە ڕێژەیەکی نە زۆرم نە کەم لە کاتی شاخەوانیدا یارمەتیت دەدات تا شێدار بمێنیتەوە هەروەها یارمەتیت دەدات لە نەخۆشی بەهۆی شوێنی بەرزەوە و پاراستن لە دابەزینی پلەی گەرمیشت بۆ دابین دەکات.

خواردنی زیادە

هەندێک خۆراکی زیادە لەگەڵ خۆت ببە وەک میوەی دەوڵەمەند بە کاربۆهیدرات، خواردنە وزە بەخشەکان و چەرەسەکان. ناتوانیت بزانیت کە ئایا گەشتەکەت بە تەواوی چەندی پێدەچێت، دەکرێت زیاتر بخایەنێت لەوەی پێشبینی دەکەیت، ئەگەری هەیە ڕێگاکەت ون بکەیت، بریندار بیت یان ڕووبەڕووی ناوچەیەکی سەخت ببیتەوە کە سەرکەوتن پیایا سەخت بێت و کاتێکی زۆری بووێت. بوونی کەمێک خواردنی زیادە لە جانتاکەت وا دەکات هەمیشە وزەی بەردەوامت هەبێت و نیگەرانی کەمی وزە نەبیت.

کەرەستەی باران و جلوبەرگی زیادە

ناتوانیت بزانیت کەش و هەوا بە تەواوی چۆن دەبێت هەتا ئەو کاتەی لە ڕێگاکە دەبیت. سەرنجی پێشبینی کەش و هەوا بدە و هەوڵبدە خۆت ئامادە بکەیت بۆ گۆڕانی کەش و هەوا بەتایبەت لە وەرزی بەهار و پاییزدا. دووربکەوەرەوە لە لەبەرکردنی جلوبەرگی لۆکە دروستکراو چوونکە لە کاتی سەرمادا شێ دەگرنەخۆ و لە کاتی گەرماشدا گەرمی هەڵدەگرن. هەروەها بوونی بارانپۆشێک لە ناو جانتاکەی وا دەکات نیگەرانی گۆڕانی کەشوهەوات نەمێنێت.

چەرخ و ئاگرکەرەوەکان

هەردووکیان دەتوانن یارمەتیت بدەن لە کاتی لەناکاودا. ئاگرێکی گەرم دەتوانێت ڕێگری لە سەرمابوون بە هۆی دابەزینی پلەی گەرمییەوە بکات، بەتایبەتی ئەگەر ون بوویت، دەتوانێت یارمەتیدەر بێت وەک ئاماژەیەک.

کەلوپەلی فریاکەوتنی سەرەتایی

بوونی کەلوپەلی فریاکەوتنی سەرەتایی کە لانیکەم بنچینەکانی تێدابێت وەک پلاستەری داپۆشەری برین و باندجی سپی بۆ بوونی برینداری گەورەتر هەروەها ئازار شکێنە باوەکان لە کاتی بوونی سەرئێشەی لە ناکاو یاخود بوونی ئازار بە هۆی برینەوە دەتوانیت سوودی لێوەرگریت. هەوڵبدە شتی زۆر لە خۆت کۆنەکەیتەوە بەڵام بەلای کەمەوە با کەلەپولە سەرەتاییەکانت پێ بێت.

چەقۆی دەست یان ئامرازە فرە مەبەستەکان

ئەم ئامرازە بچووکانە دەتوانن یارمەتیدەرت بن لە کاتی شاخەوانی. بۆ نموونە یارمەتی پاککردنەوەی هەندێک شت دەدات لەسەر ڕێگاکەت وەک کەڵەکەبوونی ڕووەک و سەوزایی. هەروەها بە نموونە دەتوانیت سوودیان لێ وەرگریت بۆ کردنەوەی قوتویی زەیتوون بە نموونە یاخود چاککردنەوەی چاویلکەکەت ئەگەر لە ڕێگای شاخەوانییەکەت تووشی شکاوی ببێی.

فلاش لایت و گڵۆپی زیادە و پاتری

دووبارە، ئەگەر ون ببیت، ڕووناکییەک دەتوانێت یارمەتیت بدات لە دۆزینەوەی ڕێگاکەت لە تاریکیدا یان ئاماژە بکەیت بۆ یارمەتی و لەڕێیەوە هاوڕێیانی شاخەوانی و گرووپەکەت ئاگاداربکەیتەوە.

دژە خۆر و چاویلکەی خۆر

کرێمی دژە خۆر ڕێگری دەکات لە سووتانی بەر خۆر بەتایبەتی ئەگەر بە درێژایی ڕۆژەکە لە دەرەوە بیت هەروەها بەر خۆرەکە بکەویت. هەموو دوو کاتژمێر جارێک دووبارەی بکە. چاویلکەی خۆر سێبەرت بۆ دروستدەکات لە خۆر و ڕێگری لە کوێربوون بە هۆی بەفرەوە دەکات.

پێڵاو

دیاری بکە کە ئەو ناوچەیەی بۆ شاخەوانییەکە بۆی دەچیت چی جۆرە زەوییەکی هەیە کە تیایدا شاخەوانییەکە دەکەیت و دەتوانیت بە پرسیارکردن لە ڕێبەڕی گەشتیاری ئەو زانیارییانەت دەست بکەوێت. بەم جۆرە بە گوێرەی ئەوە پلان بۆ پێڵاوەکانت دابنێ. هەڵبژاردنی پێڵاوی بەهێزتر بۆ زەوییە بەردینەکان و پێڵاوەکانی پیاسەکردن بۆ لارکردنی نەرم لەسەر زەوی تەخت، بەم جۆرە دەتوانیت هەڵبژاردنێکی دروست بکەیت.

عاسای شاخەوانی

عاسای شاخەوانی دەتوانێت ڕۆشتنێکی قورس یان بەرز کەمێک ئاسانتر بکات و ڕێگری بکات لەوەی قورسی بکەوێتە سەر ئەژنۆ و ڕانەکان. عاسا مۆدێرنەکان کێش سووک و داچەماون، بۆیە بە ئاسانی دەتوانیت لە پاکەتی ڕۆژدا هەڵیانگریت و لەگەڵ خۆت بیانبەیت بۆ شاخەوانی.

بوخچەی ڕۆژ

بەپێی جۆری شاخەوانییەکە، لە هەندێک جۆری شاخەوانیدا شاخەوانەکان بارگە و بنەی خۆیان دادەن و دواتر دەست بە گەشتەکەیان دەکەن. لێرەدا دەتوانیت ئەو کەلووپەلانەی بە دیاریکراوی لە کاتی شاخەوانییەکەدا پێویستت نییە لە بوخچەی ڕۆژەکەدا دایبەنیت و لەگەڵ خۆت هەڵیان نەگریت. چونکە بێگومان گرنگە جانتای پشتەکەت لە کاتی شاخەوانیدا سووک بێت و شتی زۆری تێدا نەبێت.


سەرچاوەکان



110 بینین