گەشتوگوزار لە هەرێمی کوردستان

له‌لایه‌ن: - بەهار محمد بەهار محمد - به‌روار: 2024-03-16-12:13:00 - کۆدی بابەت: 12126
گەشتوگوزار لە هەرێمی کوردستان

ناوه‌ڕۆك

ناساندن 

گەشتوگوزار لە هەرێمی کوردستان (بە ئینگلیزی: Tourism in the Kurdistan Region، بە عەرەبی: السياحة في اقليم كردستانگەشتوگوزار پیشەسازییەکی نوێیە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە داهاتی ئابووری، نیشتیمانی و دەستەبەرکردنی داهاتی نەتەوەیی، بەردەوام لە نوێ بوونەوەدایە دەتوانرێت بە بەردەوامی بەبێ گۆڕان سوودی ئابووری و کۆمەڵایەتی لێ وەربگرێت، کوردستان هەمیشە شوێنێکی گەشتیاری بەناوبانگ بووە بۆ عێراق و خەڵکی دەرەوەی عێراق. 

کەرتی گەشتیاری لە کوردستان لەم دواییانەدا گەشەسەندنی بەخۆیەوە بینیووە گەشتیارانی جیهان بە لای خۆی ڕادەکێشێت، گەشتوگوزار و گەشتیاری هەرێمی کوردستان بەراورد بە وڵاتە پێشکەوتووەکان تا ئێستا دواکەوتووە، دواکەوتنی گەشتیاری لە هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە بۆ حکوومەتی عێراق و شەڕە یەک بەدواییەکەکانی عێراق لەگەڵ کوردەکان و ئێران و کوێت، ئەگەر لە شوێنێک شەڕ هەبێت گەشتیاری دەوەستێت، هەروەها نەبوونی ڕاگەیاندنێک بۆ دەرخستنی شوێنی گەشتیاری بە گەشتیارانی جیهان ئەویش دەبێتە هۆی ئەوەی لە وڵاتانی تر وابزانرێت هەرێمی کوردستان شوێنی گەشتیاری نییە سەردانکەری کەم دەبێت لەچاو وڵاتە گەشتیاریەکانی جیهان، بەڵام ئەم بیرکردنەوەیە هەڵەیە کوردستان چەندین شوێنی سەرنج ڕاکێش و گەشتیاری تێدا هەیە. 

ھەرێمی کوردستان نزیکەی ٣٥٠٠ شوێنی شوێنەواری تێدایە، ھەندێکیان لەڕووی گەشتیارییەوە گرنگن، وەکو قەڵای ھەولێر کە تەمەنی ٦٠٠٠ ساڵە، ئەشکەوتی شانەدەر کە نۆ ئێسکەپەیکەری نیاندەرتاڵ کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ٦٠ ھەزار پێش زایین دۆزراوەتەوە، هەروەها ئەشکەوتی چوار ئەستۆن هەیە کە شوێنی پەرستگایەکی زەردەشتی بووە، چەمی ڕەزان، هەزار مێرد و زەرزی کە چەندین شوێنەواری دیکەش لە کوردستان دۆزراونەتەوە.  

بۆچی گەشتوگوزار گرنگە؟ 

  • گەشتوگوزار بە ئاسانترین بازرگانی دادەنرێت لەنێوان وڵاتاندا، کە بەسەرماییەکی کەم لە پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی گەشتوگوزار خەرج دەکرێت دەتوانرێت داهاتێکی زۆری لێ بە دەست بهێنرێت. 
  • لەڕووی ئابوورییەوە پێشکەوتنێکی بەهێز و خێرای لە بواری گەشتوگوزار ڕوویداوە بەسەرچاوەیەکی سەرەکی داهاتی هەندێک وڵات دادەنرێت. 
  • بڕی داهاتی گەشتوگوزار لە هەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠١١-٢٠١٢ نزیکەی ٥٦ میلیۆن دۆلار بووە کە ژیانی بڕێکی زۆری دانیشتوانی لەسەرە. 
  • بەهۆی گرنگی گەشتوگوزار هەوڵ دەدرێت شوێنەوارە دێرینەکان بپارێزرێت لە تێکدان هەوڵ دەدرێت نۆژەن بکرێتەوە و هەوڵی پاراستنی ئەو کەلوپەلانە دەدرێت کە دەخرێنە ناو مۆزەخانە، چونکە مۆزرخانە ڕێژەیەکی باش گەشتیار بەلای خۆیدا ڕادەکێشێت. 
  • بەهۆی گەشتوگوزارەوە هەوڵی پاراستنی قەڵا دێرینەکان دەدرێت و نۆژەن دەکرێنەوە وەک قەڵای هەولێر کە بەشێکی زۆری نۆژەن کراوەتەوە. 
  • گەشتوگوزار هۆکارێکی گرنگە بۆ پاراستنی شوێنەوارە دێرینەکان کە بایەخی گەشتوگوزار زیاد دەکەن، بۆیە هەرێمی کوردستان پێشکەوت بەهۆی گرنگی دان بە شوێنە دێرینەکان و پاراستنیان. 
  • گەشتوگوزار گرنگی بە پاک ڕاگرتنی ژینگە دەدات و هەوڵ دەدات بیپارێزێت لە پیسبوون.
  • گەشتوگوزار هۆکارێکی گرنگە بۆ بەهێزبوون و پتەوبوونی ئایینییەکان وەک هەرێمی کوردستان کە چەندین ئایینی جیاوازی تێدا دەژیت بێ ئەوەی کێشە لە نێوانیاندا دروست بێت. 

بۆچی گەشتوگوزار بە بڕبڕەی پشتی داهاتی ئابووری هەرێمی کوردستان دادەنرێت؟ 

  • لەبەر گۆڕینەوەی دراو لە نێوان وڵاتاندا کە بڕێکی باش پارەی جیاوازی بیانی دەست دەکەوێت، دەبێتە هۆی زۆربوونی پارەی جۆراوجۆر لە وڵاتدا. 
  • هاتنی گەشتیاری زۆری ئێرانی بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق لە بۆنە ئایینیی و نەتەوەییەکاندا بڕێکی پارەی زۆر لە تمەن دەست دەکەوێت. 
  • گەشتوگوزار سەرچاوەی داهاتی زۆر خێزانە لەو ناوچانەی کە گەشتیاران ڕووی تێدەکەن. 

هەندێک شوێنی بەناوبانگی گەشتیاری هەرێمی کوردستان

  • ئەحمەد ئاوا: دەکەوێتە پارێزگای هەڵەبجە
  • تاقگەی بێخاڵ: دەکەوێتە قەزای ڕەواندوز لە پارێزگای هەولێر
  • جوندیان: دەکەوێتە پارێزگای هەولێر. 
  • گەلی عەلی بەگ: دەکەوێتە پارێزگای هەولێر. 
  • شەقڵاوە: دەکەوێتە پارێزگای هەولێر. 
  • ئامێدی: دەکەوێتە پارێزگای دهۆک
  • هەواری شار: دەکەوێتە پارێزگای سلێمانی
  • شێخی باڵەکان: دەکەوێتە حاجی ئۆمەران. 
  • دەریاچەی دوکان: دەکەوێتە پارێزگای سلێمانی. 
  • دەربەندی ڕانیە: دەکەوێتە ئیدارەی ڕاپەڕین لە پارێزگای سلێمانی. 
  • چیای کۆڕەک: دەکەوێتە قەزای سۆران
  • ئەشکەوتی هەزارمێرد: دەکەوێتە پارێزگای سلێمانی. 
  • هەورامان: دەکەوێتە پارێزگای هەڵەبجە
  • گۆمی بێکۆدیان: درکەوێتە نزیک چیاکانی کارۆخ. 
  • گەلی دوو برایان: دەکەوێتە قەزای چۆمان.  
  • شارباژێڕ: دەکەوێتە پارێزگای سلێمانی. 
  • سەیرانگای سماقە شیرین: دەکەوێتە پارێزگای هەولێر.
  • سەیرانگای قەرەناو: دەکەوێتە تەقتەق لە پارێزگای هەولێر. 
  • پارکی گەشتیاری مەهناز: دەکەوێتە تەقتەق لە پارێزگای هەولێر.  


سەرچاوەکان



121 بینین