هادی حیجازیفەر

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2024-03-27-23:31:00 - کۆدی بابەت: 12351
هادی حیجازیفەر

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

هادی حیجازی فەر (بە ئینگلیزی: Hadi Hejazifar، بە فارسی: هادی حجازیفر) ئەکتەر و دەرهێنەرێکی ئێرانییە. دەرچووی بەشی هونەری زانکۆی تارانە و لە ماوەی خوێندن لە فیلمی (مزرعە پدری) لە ساڵی ٢٠٠٤ دەستی بە ڕۆڵگێڕان کردووە. لە دەیەی دواتر وەک ئەکتەری سەرەکی لە فیلمەکانی محەمەد حوسەینی مەهدەویان دەرکەوت بەتایبەت لە (ایستادە در غبار، ماجرای نیمروز، لاتاری، ماجرانی نیمروز:رد خون) و لەو فیلمانەدا بە یەکێک لە باشترین ئەکتەرەکان دانرا. لە ڕۆڵگێڕان لە فیلمی ماجرای نیمروز بۆ خەڵاتی سیمورغی کریستاڵی باشترین ئەکتەری پاڵپشتی پیاو لە فێستیڤاڵی فیلمی فەجر پاڵێورا. لە ساڵی ٢٠٢١ حیجازیفەر فیلمی (موقعیت مهدی) نووسی و کاری دەرهێنانی بۆ کرد، کە خۆی تێیدا ڕۆڵی ئەفسەری سەربازیی مەهدی بەکری بینیوە لە جەنگی ئێران و عێراقدا. ئەم فیلمە لە چلەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی فەجردا بۆ ١٤ خەڵات پاڵێوراو بوو، کە پێنج خەڵاتی بەدەستهێنا، لەنێویاندا خەڵاتی سیمورغی کریستاڵ بۆ باشترین فیلم. هەروەها یەکێک بووە لە نووسەرانی فیلمی ئاتابای لە دەرهێنانی نیکی کەریمی.

ژیان

هادی حیجازیفەر لە ٣١ی حوزەیرانی ١٩٧٦ لە شاری خوی سەر بە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا لەدایک بووە. لە فاکەڵتی هونەرە جوانەکانی زانکۆی تاران بە بڕوانامەی پۆپێت شۆ دەرچووە، لە ساڵی ١٩٩١ کە تەمەنی ١٥ ساڵ بووە، لە شاری خوی ئازەربایجانی ڕۆژاوا، چالاکی هونەری خۆی لەگەڵ شانۆی قوتابیان دەستپێکرد و لە فێستیڤاڵی وڵاتدا بە نمایشی "فراید" تا کۆتایی هەڵبژێردران. هادی حیجازی فەر لە ماوەیەکی کورتدا لە ساڵی ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٦ زۆر سەرکەوتوو بوو و ناوی لە باشترین و مشتومڕترین فیلمەکاندا بینراوە. ناو و ڕووخساری بووە بە یەکێک لە ڕووخسارە بەناوبانگەکانی سینەمای ئێران. هاوسەرگیری کردووە و خاوەنی منداڵێکە بەناوی هاموون.

فیلمەکان

  • موقعیت مهدی
  • ٢٨٨٨
  • بی‌همه‌چیز
  • آتابای
  • دوزیست
  • پیتوک
  • منطقه پرواز
  • ماجرای نیمروز: ردخون
  • ژن خوک
  • لاتاری
  • به وقت شام
  • کاتیوشا
  • شاه کُش
  • آستیگمات
  • دارکوب
  • آرا
  • گیلدا
  • ماجرای نیمروز
  • نسبت خونی
  • ایستاده در غبار
  • مزرعه پدری

زنجیرەکانی تەلەڤزیۆن

  • زیرخاکی (بەشی یەکەم)
  • دوپینگ
  • نفس
  • کرکره

نمایشی خانەگی

  • ممنوعە
  • پیشگو
  • پوست شیر
  • سرگیجە

دۆکیۆمێنتاری

  • جورچین

خەڵاتەکان

  • براوەی خەڵاتی باشترین سیناریۆ بۆ فیلمی ئاتابای
  • براوەی خەڵاتی ڕووخساری دیاری سینەما بۆ فیلمی موقعیت مهدی
  • براوەی خەڵاتی باشترین دەرهێنەری یەکەم فیلم بۆ فیلمی موقعیت مهدی
  • براوەی خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو بۆ فیلمی لاتاری
  • براوەی خەڵاتی باشترین ئەکتەری پاڵپشتی پیاو بۆ فیلمی ماجرای نیمروز


سەرچاوەکان



60 بینین