ئۆکیچۆبی

له‌لایه‌ن: - سازگار عومەر سازگار عومەر - به‌روار: 2024-04-22-13:40:00 - کۆدی بابەت: 12624
ئۆکیچۆبی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئۆکیچۆبی (بە ئینگلیزی: Okeechobee، بە عەرەبی: أوكيتشوبي)، شارێک و ناوەندی کارگێڕی ئۆکیچۆبی کاونتیە لە ویلایەتی فلۆریدا ئەمریکا. ئۆکیچۆبی 216ـەیەم گەورەترین شاری فلۆریدا و 4542ـیەم گەورەترین شاری ئەمریکایە. ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارە لە سەرژمێری ساڵی 2020ـی ئەمریکادا 5,254 کەس بوو. شارەکە دەکەوێتە باکووری دەریاچەی ئۆکیچۆبی، ناوچەی دەریاچەی ئۆکیچۆبی لە زریانی ئۆکیچۆبی ساڵی 1928ـدا زیانێکی زۆری بەرکەوت.

لەڕووی دیمۆگرافییەوە

دانیشتووان

لە سەرژمێری ساڵی 2020ـدا ژمارەی دانیشتووانی ئۆکیچۆبی 5,254 کەس بوو کە لە 1,814 خێزان پێکهاتبوو. ژمارەی دانیشتووانی شارەکە لە ئێستادا (2023) 5,538 کەسە و ڕێژەی گەشەی ساڵانە 1.76%ـە. تەمەنی 7.2%ـی دانیشتووانی شارەکە لە خوار پێنج ساڵ، تەمەنی 24.1%ـی دانیشتووان لە خوار 18 ساڵ و تەمەنی 15.1%ـی دانیشتووان 65 ساڵ و سەرووتر بوو. هەروەها 46.5%ـی دانیشتووانی ئۆکیچۆبی لە ڕەگەزی مێ بوو.

ڕەگەز و نەتەوە

52.7%ـی دانیشتووانی ئۆکیچۆبی سپی پێست، 8.6%ـی دانیشتووان ڕەش پێست یان ئەمریکی ئەفریقی بوو، هیندی ئەمریکی یان خەڵکی ئالاسکا 0.2%ـی دانیشتووانی شارەکەیان پێکهێنا، ئاسیاییەکان3.1%ـی دانیشتووان، ئەو دانیشتووانانەی کە دوو ڕەگەز یان زیاتریان هەیە 2.8%ـی دانیشتووان و هیسپانی یان لاتینییەکان 33.0%ـی دانیشتووانی شارەکەیان پێکهێنا. 367 پێشمەرگەی دێرین لە ئۆکیچۆبیدا دەژیان و 12.2%ـی دانیشتووانی شارەکە لەدایکبووی بیانی بوون.

شوێنی لەدایکبوون

93.11%ـی دانیشتووانی شاری ئۆکیچۆبی لە ئەمریکا لەدایکبوون، لەو ڕێژەیەش 63.74%ـیان لە ویلایەتی فلۆریدا لەدایکبوون. هەروەها 5.82%ـی دانیشتووان هاوڵاتی ئەمریکی نین، ڕێژەیەکی بەرزی ئەوانەی لە ئەمریکا لەدایک نەبوون خەڵکی ئەمریکای لاتینن.

زمان

76.97%ـی دانیشتووانی ئۆکیچۆبی تەنها بە زمانی ئینگلیزی قسە دەکەن، لە کاتێکدا 23.03%ـی دانیشتووان بە زمانەکانی تر دەدوێن. ئەو زمانە نائینگلیزییەی کە لەلایەن گەورەترین گرووپەوە قسەی پێ دەکرێت ئیسپانییە و لەلایەن 19.34%ـی دانیشتووانەوە قسەی پێ دەکرێت.

داهات

لە ساڵی 2020ـدا داهاتی مامناوەندی خێزانەکانی ئۆکیچۆبی 40,425 دۆلار و داهاتی تاکەکانی 19,633 دۆلار بوو. لەگەڵ ئەوەشدا، 18.4%ـی دانیشتووانی شارەکە لەژێر هێڵی هەژاریدا دەژیان و ڕێژەی هەژاری 21.46%ـەیە.

ڕووبەر و چڕی دانیشتووان

بەپێی نووسینگەی سەرژمێری ئەمریکا، ڕووبەری شارەکە 11 کیلۆمەتر دووجایە، لەو ژمارەیەش 10.9 کیلۆمەتر دووجای وشکانی و 0.10 کیلۆمەتر دووجا کە دەکاتە 0.96%ـی ڕووبەری گشتی ئاوە. هەروەها چڕی دانیشتووانی ئەم شارە لە ساڵی 2020ـدا 500.20 کەس بوو لە هەر کیلۆمەتر دووجایەکدا.

کەشوهەوا

ئۆکیچۆبی کەشوهەوایەکی نیمچە خولگەیی شێدار (CFA)ـی هەیە، کەشی شارەکەلە مانگەکانی وەرزی هاویندا گەرم و شێدارە و لە مانگەکانی وەرزی زستاندا گەرم و وشکە.


سەرچاوەکان



18 بینین