عیشق کردمی بێ خان‌ومان، بێ مڵک و ماڵی عیشقم ئەز - شێخ ئەحمەدی کۆر 

له‌لایه‌ن: - - به‌روار: 2022-05-09-22:01:00 - کۆدی بابەت: 8584
عیشق کردمی بێ خان‌ومان، بێ مڵک و ماڵی عیشقم ئەز -  شێخ ئەحمەدی کۆر 

ناوه‌ڕۆك

عیشق کردمی بێ خان‌ومان، بێ مڵک و ماڵی عیشقم ئەز

شاعیر: شێخ ئەحمەدی کۆر 

بەرهەم: دیوانی شێخ ئەحمەدی کۆر 

هۆنراوە: عیشق کردمی بێ خان‌ومان، بێ مڵک و ماڵی عیشقم ئەز

عیشق کردمی بێ خان‌ومان، بێ مڵک و ماڵی عیشقم ئەز
تاقەت نەما لاڵ بوو زبان، قامەت هیلالی عیشقم ئەز

عیشق کردمی بێ پا وو سەر، بێ مڵک و ماڵی عیشقم ئەز
لاڵ بوو زمان، بیستم خەبەر، قامەت چوو داڵی عیشقم ئەز

عیشق حاڵان تەغییر دەکا، شێت و نەزانان ژیر دەکا
تفڵی دووساڵە پیر دەکا، عاشقی جەماڵی عیشقم ئەز

عیشق حاڵان تەحویل دەکا، جوانان بە پیر تەبدیل دەکا
گەردن‌کەشان بە دیل دەکا، دەرحاڵ قەتتالی عیشقم ئەز

عیشقی لەتیفی مەهوەشان، مەیلی پەری بۆ دڵ‌کەشان
بێ‌هۆش دەکا ساحێب هۆشان، مەجنوون میسالی عیشقم ئەز

ئیشقی لەتیفی دڵبەران، مەیلی نیهالی عەڕعەڕان
بێ‌هۆش دەکا سەوداسەران، مەحرووق باڵی عیشقم ئەز

عیشق ناگەهان لێم بوو دوچار، ساتێ کە دیم قەوس و عوزار
سەنعان سیفەت بێ ئیختیار، تەقوا بەتاڵی عیشقم ئەز

عیشق عالمان مەجهوول دەکا، نالاییقان مەقبووڵ دەکا
ئەفگار دڵان مەقتووڵ دەکا، دەر دڵ خەیاڵی عیشقم ئەز

عیشق دەردان شیفا دەدا، عیسا نەفەس سەفا دەدا
عەزمی ڕەمیم ئیحیا دەدا، موڕشیدی حاڵی عیشقم ئەز

عیشقە شیفای دەردی عەزیم، دەرمانە بۆ قەلبی سەلیم
ئیحیا دەکا عەزمی ڕەمیم، سەودای جەماڵی عیشقم ئەز

عیشق کوورێکە با قیاس، خالیس دەکا سەنگی دەساس؟ 
نابێ لەمن کەی ئیلتیماس، کۆکۆی زوخاڵی عیشقم ئەز

عیشق کوورەی لاتەحمەدە، ئاسن و پۆڵا وو جەلمەدە
قاڵیان دەکا و لێکیان دەدا، مەستی ویسالی عیشقم ئەز

عیشقی لەتیفی بێ‌نەزیر، وای کرد لەو 'ئەحمەدی' فەقیر
لۆمەم بۆ هات وەک تیر و شیر، ساحیب قەباڵی عیشقم ئەز

عیشقی لەتیفی نامدار، وای کرد لە من 'کۆر'ی هەژار
ڕووم نیە لەنێو ئەغیار و یار، پیری جەماڵی عیشقم ئەز


سەرچاوەکان



427 بینین