گرفتە هەستیارییەکانی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2023-09-27-21:09:00 - کۆدی بابەت: 11379
گرفتە هەستیارییەکانی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

گرفتە هەستیارییەکانی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت (بە ئینگلیزی: The sensitive issues of children with special needs، بە عەرەبی: المشاکل الحساسة للأطفال ذوي الاحتياجات الخاصة)، زۆربەی منداڵان، چی منداڵی ئاسایی بێت یان ئەو منداڵانەی کێشەیەکیان هەیە، کێشەی هەستیارییان هەیە. 

کێشە هەستیارییەکان بریتین لە

کێشەی بیستن 

ئەگەر منداڵەکەت دەستی گرت بە گوێکانیەوە، بە هەندێ دەنگ بێزار بوو، گازی لە پەنجەی یان دەستی خۆی گرت، هەندێک دەنگی دەرکرد، ئەوە نیشانەی ئەوەیە کێشەی هەستیاری بیستنی هەیە و دەبێت ئاگاداری ئەو حاڵەتە بن، چونکە ئەگەر بە دەنگێک بێزار بوو ڕەنگە ئازاری خۆی بدات. 

کێشەی بینین 

ئەگەر منداڵەکە نزیکی هەندێک تیشکی بەهێز بوو یان سەیری کرد، یان بە بەردەوامی چاوەکانی بکاتەوە و دایبخات، یاخود دەستەکانی لە پێش چاو خۆی بجوڵێنێتەوە، ئەوە نیشانەی ئەوەیە کێشەی هەستیاری بینینی هەیە، بۆیە دەبێت ئاگادار بن. 

کێشەی بۆنکردن 

منداڵەکە بۆنی شتەکان، کەسەکان دەکات، هەر شتێک خواردنێک یان یارییەکی دەست بکەوێت پێش ئەوەی بەکاری بهێنێت بۆنی دەکات، ئەوە کێشەی هەستیاری بۆنکردنی هەیە. 

گرفتی تامکردن 

بردنی شتەکان بۆ دەم، تاقیکردنەوەی زۆر شت بە زمان، ئەوە نیشانەی ئەوەیە کێشەی هەستیاری تامکردنی هەیە. 

دەستلێدان 

خوراندنی پێستی بە دەست یان بە هەر شتێکی تر، نیشانەی کێشەی هەستیاری بەرکەوتنە. 

گوێی ناوەڕاست

جوڵاندنەوەی جەستە بۆ پێشەوە و بۆ دواوە، یان بۆ لای ڕاست و چەپ، نیشانەی بوونی کێشەیە لە هەستیاری گوێی ناوەڕاست. 

ڕەنگە منداڵێک هەموو ئەو کێشانەی سەرەوە یان هەندێکی هەبێت، یان هەندێک کێشەی هەستیاری هەبێت لێرەدا ئاماژەی پێ نەکرابێت، لە هەموو حاڵەتەکاندا پێویستە ئاگاداری بن، چونکە بوونی کێشە هەستیارییەکان و بێ ئاگابوون لەو کێشانە منداڵەکە تووشی شڵەژان و تێکچوون دەکات، ڕەنگە لە شوێنێکی گشتیدا ئەو حاڵەتەی بەسەردا بێت. 

کاریگەری گرفتە هەستیارییەکان لەسەر منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت

  • کێشە هەستیارییەکان کاریگەرییان هەیە لەسەر وەڵامدانەوە و گونجاندنی منداڵەکە لەگەڵ دەرووبەر و لە ناو ژینگەی ئاسایی. 
  • زۆر جار گرفتە هەستیارییەکان وا لە منداڵەکە دەکات وەڵامدانەوەیەکی ناسروشتی هەبێت بۆ شتەکان. 

چارەسەر 

ئەگەر منداڵ هەر کێشەیەکی لەو جۆرانەی سەرەوەی هەبوو پێویستە لەسەر کێشەکە و جۆری چارەسەرەکە بخوێنیتەوە، چونکە کێشەکە و چارەسەرەکەی لە حاڵەتێکەوە بۆ حاڵەتێکی تر جیاوازە. کێشە هەستیارییەکان لە شەو و ڕۆژێکدا چارەسەر نابن، ئەم کێشە و گرفتانە کاتیان دەوێت، دەبێت زۆر هێمن بن لە مامەڵەکردن و چارەسەرکردندا.


سەرچاوەکان



1020 بینین