کاریگەری دەنگەکان لەسەر گوێ

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2023-12-30-14:23:00 - کۆدی بابەت: 11789
کاریگەری دەنگەکان لەسەر گوێ

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

کاریگەری دەنگەکان لەسەر گوێ (بە عەرەبی: تأثير الأصوات عن الأذنين، بە ئینگلیزی: The effects of sound on ears)، ئەو دەنگانەی کە لە دەرەوە دێن کاریگەری ڕاستەوخۆ یاخود ناڕاستەوخۆ لەسەر گوێ دروست دەکەن.

ئێمە چۆن دەبیستین؟

بیستن پشت دەبەستێت بە زنجیرەیەک هەنگاوی ئاڵۆز کە شەپۆلی دەنگ لە هەوادا دەگۆڕێت بۆ ئاماژەی کارەبایی، دواتر دەماری بیستن دەنگەکان بۆ مێشک دەنێرێت و مێشکیش ڕاڤە و لێکدانەوەیان بۆ دەکات.

١- شەپۆلەکانی دەنگ دەچنە گوێی دەرەوە و بە ڕێڕەوی تەسکدا دەڕۆن کە پێی دەوترێت کەناڵی گوێ، کە بەرەوە تەپڵە پەردە دەڕوات.

٢- شەپۆلەکانی دەنگ گوێچکە دەلەرێننەوە و ئەم لەرانەوەیەش بۆ سێ ئێسکی بچووک دەڕوات لە گوێی ناوەڕاست کە چەکوش و دەزگا و ئاوزەنگە.

٣- ئێسکەکانی گوێ لەرزینی دەنگەکە زیاد دەکەن و دواتر دەینێرن بۆ گوێی ناوەوە کە پڕە لە شلەی تایبەت ئەرکی بیستنی دەنگەکانە و گۆڕینیەتی بۆ شەپۆلی کارەبایی و ناردنیانە بۆ مێشک لە ڕێگەی دەماری بسیتن و هەروەها لێکدانەوەیان.

کام دەنگانە زیان بە گوێ دەگەیەنن؟

دەنگەکان بە دێسێبڵ پێوانە دەکرێت، کەسێک کە بە چرپە قسە دەکات نزیکەی ٣٠ دێسێبڵە، گفتوگۆی ئاسایی نزیکەیی ٦٠ دێسێبڵە، بزوێنەری مۆتۆڕسکیل ٩٥ دێسێبڵە، ژاوەژاوی سەروو ٧٠ دێسێبڵ بۆ ماوەیەکی درێژ لەوانەیە زیان بە بیستن بگەیەنێت، دەنگی بەرز سەروو ١٢٠ دێسێبڵ زیانی تەواوەتی بە گوێ دەگەیەنێت، گوێیەکان زۆر هەستیارن بە دەنگی بەرز و ئەمەش دەبێتە هۆی کاریگەری نەرێنی لەسەر بیستن، لەگەڵ ئەوەشدا ئاستی دێسیبڵی مەترسیدار دەتوانێت زیانی زیاتر بە گوێ بگەیەنێت.

دێسێبڵە بەرزەکان هۆکارن  بۆ دروستبوونی کێشەی تەندروستی 

  • تێکچوونی خەو
  • بەرزبوونەوەی ئاستی فشار
  • سەرئێشە
  • لاوازی بیستن
  • بەرز پەستانی خوێن
  • نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرە
  • لەدەستدانی بیستن

ئەو دەنگانەی کە بۆ بیستن باشن

  • ئەو شەپۆلانەی کە بەسەر بەردا دەڕۆن
  • دەنگی باران
  • پێکەنینی منداڵ
  • باڵندەکان
  • با کاتێک دەدات لە درەختەکان
  • دەنگی دەریا
  • بەرد فڕێدانە ناو ئاو

ئەو دەنگانەی کە بۆ گوێ باشن دەکەون نێوان ٦٠ – ٨٥ دێسێبڵ.

دیسێبڵی ئەو ئامێرانەی کە لە ڕۆژانەدا بەکاریدەهێنیت

  • بەکارهێنانی ئامێری جل شتن ٥٠-٧٠ دێسێبڵ.
  • بەکارهێنانی ئامێری وشکردنەوەی قژ ٦٠-٩٥ دێسێبڵە.
  • تەلەفزیۆن ٧٠ دێسێبڵە.
  • ئەو یارییانەی کە زۆر نزیکن لە گوێچکەوە ١١٠دێسێبڵە.

دێسیبڵی ئەو دەنگانەی کە لە بۆنەکاندا گوێت لێ دەبێت

  • لێدان لە ئامێرە سیمفۆنییەکان ١٣٠ دێسێبڵە.
  • یاری تۆپی پێ (یاریگا) ١١٧ دێسێبڵە.
  • پێشبڕکێی ئۆتۆمبێل ١٣٠ دێسێبڵە.

چۆن گوێت دەپارێزیت لە دەنگەکان

  • خۆ بە دوورگرتن لەو دەنگانەی کە زیان بە گوێیەکان دەگەیەنن و پیویستە بە دوور بیت لە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ بەو دەنگانە.
  • ئەو سەرچاوەی کە دەنگەکەی لێوە دەردەچێت خۆتی لێ بە دوور بگرە. 


سەرچاوەکان



300 بینین