کۆمپانیای مێتا

له‌لایه‌ن: - شنە شەماڵ شنە شەماڵ - به‌روار: 2024-03-17-17:58:00 - کۆدی بابەت: 12140
کۆمپانیای مێتا

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

کۆمپانیای مێتا یان پلاتفۆرمی مێتا یان میتا (بە ئینگلیزی: Meta company، بە عەرەبی: شركة ميتا) پێشتر بە ناوی فەیسبووک و کۆمپانیای TheFacebook Inc بوو. کۆمپانیایەکی تەکنەلۆژیای فرەنەتەوەیی ئەمریکییە کە بنکەکەی لە مێنلۆ پارکی کالیفۆرنیایە. کۆمپانیاکە خاوەنی فەیسبووک و ئینستاگرام و Threads و WhatsAppـە، لە نێوان بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانی تردا مێتا لە ڕیزبەندی گەورەترین کۆمپانیاکانی تەکنەلۆژیای زانیاری ئەمریکیدایە لە پاڵ پێنج کۆمپانیای گەورەی کە بریتین لە ئەلفابێت، گووگڵ، ئەمازۆن، ئەپڵ و مایکرۆسۆفت. کۆمپانیاکە لە ڕیزبەندی ژمارە ٣١ بوو لە ڕیزبەندی جیهانی فۆربس لە ساڵی ٢٠٢٣. کۆمپانیای فەیسبووک لە ٢٨ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ وەک کۆمپانیای Meta Platforms Inc نوێکرایەوە بۆ ڕەنگدانەوە و تیشک خستنە سەر بنیاتنانی مێتاڤێرس.

زانیاری گشتی

ناوی پێشتر
دامەزراندن  ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٤، ٢٠ ساڵ لەمەوبەر لە کامبریج، ماساچوسێتس، ئەمریکا
دامەزرێنەرەکان
  • مارک زوکەربێرگ
  • ئێدواردۆ سالێرین
  • ئەندرو مککۆڵم
  • دەستن مۆسکۆڤیتز
  • کریس هیوز
بەرهەمەکان
خاوەن مارک زوکەربێرگ (١٣.٦٨٪ـی کۆی پشکەکان و ٦١.٢٪ـی کۆی گشتی دەسەڵاتی دەنگدان)
ژمارەی کارمەند ٦٧٫٣١٧ کارمەند بەپێی ساڵی ٢٠٢٣

مێژوو

فەیسبووک

فەیسبووک لە ساڵی ٢٠٠٤ دامەزراوە لەلایەن خوێندکارانی زانکۆی هارڤارد مارک زوکەربێرگ، ئێدواردۆ ساڤێرین، دەستن مۆسکۆڤیتز و کریس هیوز. فەیسبووک بوو بە گەورەترین تۆڕی کۆمەڵایەتی لە جیهاندا، لە ساڵی ٢٠٢١ نزیکەی ٣ ملیار بەکارهێنەری هەبوو، نزیکەی نیوەیان ڕۆژانە فەیسبووک بەکاردەهێنن. فەیسبووک لە ساڵی ٢٠١٢ ئینستاگرامی کڕی، کە بەرنامەیەکی بەناوبانگ بوو بۆ بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆکان. لە ساڵی ٢٠١٤ کۆمپانیای Oculus Virtual Realityـی بەدەست هێنا. گەورەترین کۆمپانیای فەیسبووک خزمەتگوزاری WhatsApp بوو کە لە ساڵی ٢٠١٥ کڕی.

کڕینەکان

مێتا چەندین کۆمپانیای کڕیوەتەوە کە ئەمە دەستکەوتێکی گەورەیە بۆی. یەکێک لە یەکەمین کڕینە گەورەکانی لە نیسانی ٢٠١٢ بوو، کاتێک ئینستاگرامی بە نزیکەی یەک ملیار دۆلار کڕییەوە. لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٣، کۆمپانیای فەیسبووک کۆمپانیای ئۆناڤۆی کڕی، کە کۆمپانیایەکی ئیسرائیلییە بۆ شیکردنەوەی وێب. لە شوباتی ٢٠١٤ کۆمپانیای فەیسبووک ڕایگەیاند کە کۆمپانیای WhatsApp بە بڕی ١٩ ملیار دۆلار دەکڕێت. 

لە کۆتایی ئەو ساڵەدا، فەیسبووک Oculus VRـی کڕی بە ٢.٣ ملیار دۆلار، لە کۆتایی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ کۆمپانیای فەیسبووک ڕایگەیاند کە گەشەپێدەری یاری Beat Games کە بەرپرسیارە لە پەرەپێدانی یەکێک لە بەناوبانگترین یارییەکانی ئەو ساڵە بە ناو Beat Saber کڕییە. لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٢٢، دوای ئەوەی کۆمپانیای فەیسبووک بۆ کۆمپانیای Meta Platforms Inc نوێکرایەوە، Oculus گۆڕدرا بۆ Meta Quest.

لە ئایاری ٢٠٢٠، کۆمپانیای فەیسبووک ڕایگەیاند کە گیفی بە نرخی ٤٠٠ ملیۆن دۆلار کڕیوە. لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٠، کۆمپانیای فەیسبووک ڕایگەیاند کە پلانی هەیە پلاتفۆرمی خزمەتگوزاری کڕیار و کۆمپانیای تایبەتمەندی چاتبۆت Kustomer بکڕێت بۆ هاندانی کۆمپانیاکان بۆ بەکارهێنانی پلاتفۆرمەکەیان بۆ بازرگانی. ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە کوستۆمەر بەهای کەمێک زیاتر لە یەک ملیار دۆلارە. لە ئەیلوولی ٢٠٢٢، مێتا لۆفێلتی کڕی، کە کۆمپانیایەکی تەکنەلۆژیای هاپتیکی بنکە لە بەرلین بوو. 

زانیاری هەڵە

لە ساڵی ٢٠٢٤ بڕیاری مێتا بۆ بەردەوامبوون لە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەکی ساختەی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تەنانەت دوای ئەوەش کە سەلمێندرابوو کە ساختەیە، ڕەخنە و نیگەرانی لێکەوتەوە. 

پێکهاتە

  • مارک زوکەربێرگ، هاودامەزرێنەر و سەرۆکی جێبەجێکاری مێتا لە ٢٠١٢

بەڕێوەبردن

بەڕێوەبردنی مێتا پێکدێت لە: 

  • مارک زوکەربێرگ سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکار
  • هاڤیەر ئۆلیڤان، سەرۆکی کارپێکردن
  • نیک کلێگ، سەرۆکی کاروباری جیهانی
  • سوزان لی، بەڕێوەبەری دارایی
  • ئەندرو بۆسوۆرت، بەڕێوەبەری تەکنەلۆژیا
  • دەیڤد وێنەر، بەرپرسی ستراتیژی سەرەکی
  • کریس کۆکس، بەرپرسی بەرهەم
  • لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، مێتا ٨٣،٥٦٣ کارمەندی هەبوو لە جیهاندا

داهات

فەیسبووک لە ڕیزبەندی ژمارە ٣٤ بوو لە لیستی ٥٠٠ گەورەترین کۆمپانیاکانی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٢٠، بە نزیکەی ٨٦ ملیار دۆلار داهات کە زۆربەیان لە ڕێگەی ڕیکلامەوە بەدەست هێنراون. یەکێک لە شیکردنەوەکانی داتای ساڵی ٢٠١٧ دەریخستووە کە کۆمپانیاکە ٢٠٫٢١ دۆلاری ئەمریکی بۆ هەر بەکارهێنەرێکی لە ڕیکلامکردن دەست دەکەوێت.


سەرچاوەکان



113 بینین