کاریگەری فلیمی دۆبلاژکراو لەسەر منداڵ

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2024-02-11-23:27:00 - کۆدی بابەت: 11951
کاریگەری فلیمی دۆبلاژکراو لەسەر منداڵ

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

کاریگەری فلیمی دۆبلاژکراو لەسەر منداڵ (بە عەرەبی: أثار الفليم على الأطفال، بە ئینگلیزی: The effective of film on child)، فیلمی دۆبلاژکراو کاریگەری لەسەر منداڵ هەیە هەندێکجار ئەم کاریگارییانە ئەرێنین و هەندێکجار نەرێنی.

لایەنە نەرێنییەکانی

بە شێوەیەکی گشتی توێژینەوەکان دەریانخستووە کە فیلم و تەلەفزیۆن دەتوانن کاریگەری نەرێنییان هەبێت لەسەر منداڵان، لە کاریگەرییە نەرێنییەکانی تەندروستی و گەشەکردن و کێشەکانی گەشەی زمان لە منداڵانی خوار تەمەن دوو ساڵەوە، هەروەها لە ڕووی جەستەییەوە قەڵەو دەبن، وایان لێ دەکات پەنا ببەنە بەر بەکارهێنانی جگەرە، هەروەها توندوتیژی لەگەڵ دەورووبەر، زۆرجار کارەکتەری ناو فلیمەکان بەشدارن لە ئەنجامدانی کاری مەترسیدار، وەکو خواردنەوەی کهول و ماددە هۆشبەرەکان ئەو بیرۆکە بۆ خۆیان دەگوازنەوە کە ئەنجامدانی ئەو کارە چێژبەخش و خۆشە، هەروەها کاریگەری دەخاتە سەر تەندروستی دەروونی منداڵ.  

لێکۆڵینەوەکان ئەوەیان ڕوون کردەوەتەوە کە گەشەی زمانی منداڵان بە شێوەیەکی بەهێز کاریگەری لەسەر ئەو کاتە هەیە کە دایک و باوکان لەگەڵیان بەسەری دەبەن، لە لێکۆڵینەوەیەکی دیکەدا دەربارەی منداڵانی تەمەن گەورەتر، بەرکەوتنی میدیا (بە شێوەیەکی سەرەکی فیلم، تەلەفزیۆن و مۆسیقا) بە حەوت ئەنجامی نەرێنی کاریگەری لەسەر تەندروستی منداڵ هەیە.

لایەنە ئەرێنییەکانی

هەروەها چەند لایەنێکی ئەرێنی فیلم بۆ منداڵان هەیە، بۆ نموونە، ئەوان دەتوانن سوود مەند بن بۆ بەهێزکردنی لایەنی پەروەردەییان، هەروەها یارمەتی گەشەپێدانی کەسایەتیان دەدات، زیادکردنی هاوسۆزی و برەودان بە کارلێکی ئەرێنی کۆمەڵایەتی. بە شێوەیەکی دیاریکراو، بەڵگەکان ئەوە نیشان دەدەن کە منداڵان دەتوانن وەڵامی کاریگەری ئەرێنی فیلم بدەنەوە، لە پەیوەندی بە هاندانی هەستەکان، هاوسۆزی و هەڵسوکەوتی ئەرێنی کۆمەڵایەتی.

لەگەڵ ئەوەشدا، فیلمەکان تەواوکەری پەروەردەیین بۆ پڕۆگرامی خوێندن لە زۆربەی پۆلەکان و دەتوانن بەهای پەروەردەیی دابین بکەن لە چوارچێوەیەکی مێژووییدا، لە هەندێک حاڵەتدا. گۆشەیەکی تری پەروەردەیی، فێربوونی زمان، هەروەها دەتوانرێت سوود لە فیلم وەربگیرێت بۆ لایەنی گەشەکردنی زمانی دووەم عەرەبی بێت یاخود ئینگلیزی یان هەر زمانێکی دیکە، فلیم دەرفەتی جۆراوجۆر بۆ منداڵان دەڕەخسێنێت بۆ پەرەپێدانی تواناکانی زمانەکەیان تا ئەو کاتەی تەمەنیان ئەوەندە بێت کە بە تەواوی لە چوارچێوەکە یان بابەتەکە تێبگەن، هەندێکجار منداڵ لە ڕێگەی فیلمەکانەوە بیرکردنەوەی داهێنەرانە و ڕەخنەگرانەیان بۆ دروست دەبێت کە ئەمەش یارمەتی زیاتر بیرکردنەوەیان دەدات.

بە پشت بەستن بە جۆری ئەو فلیمە کە منداڵەکە دەیبینێت، فلیمەکان دەتوانن کاریگەری خراپ یان سوودبەخشییان هەبێت لەسەر منداڵان، بە دانانی سنوورێک بۆ کاتی شاشە و هاندانی منداڵان بۆ یاریکردن لە دەرەوە، لەوانەیە ڕێگری بکەیت لە کاریگەرییە زیانبەخشەکانی فلیم لەسەر گەشەی منداڵ لە هەمان کاتدا منداڵەکەت تەندروستتر و دڵخۆشتر دەکات.


سەرچاوەکان



161 بینین