چۆن دووری ئەستێرەکان دەپێورێت؟

له‌لایه‌ن: - مەزن ڕێبوار مەزن ڕێبوار - به‌روار: 2024-03-22-22:05:00 - کۆدی بابەت: 12223
چۆن دووری ئەستێرەکان دەپێورێت؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

چۆن دووری ئەستێرەکان دەپێورێت (بە عەرەبی: كيف يتم قياس مسافة النجوم؟، بە ئینگلیزی: How the distance of stars is measured)، ئەم پرسیارە پرسیارێکی باوی فەلەکناسییە و زۆرکەس دەپرسن کە لە بۆشایی ئاسماندا بە چی ڕێگەیەک دووری ئەستێرەکان لە زەوییەوە دەپێورێت، هەندێک ڕێگا هەیە کە دەکرێت وەک ڕاستییەکی زانستی مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت و بۆ ئەم مەبەستە بەکاردێت. 

ڕێگا باوەکانی پێوانەکردنی دووری ئەستێرەکان

١- بۆ پێوانەکردنی دووری هەسارەکان لە زەوی پشت دەبەسترێت بە ناردنی شەپۆل لە زەوی بۆ بۆشایی ئاسمان، ئەو دوورییەی شەپۆلەکە دەیبڕێت بۆ گەیشتن بە هەسارەکە دەبێتە دووری ئەو هەسارەیە لە زەوییەوە. 

٢- بۆ پێوانەکردنی دووری ئەستێرەکانیش چەند ڕێگەیەک هەیە یەکێک لەوانە بە زانینی درەوشانەوە و گۆشەکانە کە لەلایەن زاناکانەوە لە ڕێگەی کردەی بیرکارییەوە دەدۆزرێتەوە. 

٣-پارالاکس (parallax) ڕێگەیەکی ترە کە بۆ ئەستێرە و گەلەئەستێرە ڕووناکەکان بەکاردێت، کە تا چەند ڕووناکتر بێت ئەوە نزیکترە لە زەوییەوە. لەم ڕێگەیەدا تەکنیکێک بەکاردەهێنرێت ئەویش زانینی شوێنی ئەستێرەکەیە لە ڕووی گۆشە و گۆڕانی شوێنی زەوی لە خولگەکەی لە کاتی سووڕانەوەی بە دەوری خۆردا. کاتێک شوێنی زەوی دەگۆڕێت بێگومان لە چاوی مرۆڤەوە دووری ئەستێرەکان و ڕووناکییان دەگۆڕێت. بۆیە پێویستە لە دوو کاتی جیاوازدا کە بە زۆری مانگی کانوونی دووەم و مانگی تەممووز پێوانەی دووری دەکرێت. 

بۆ تێگەیشتنی زیاتر، کاتێک پەنجەیەکت لە لووتت نزیک دەکەیتەوە کاتێک چاوی ڕاستت کراوە بێت و چاوی چەپت داخراو بێت ئەوا بە شێوازێکی تر دەیبینیت وەک لەوەی بە پێچەوانەوە بێت سەرەڕای ئەوەی هەمان ئەنجامیش دەدات بە دەستەوە، بۆیە گەردوونزانان پێویستیان بەوە هەیە کە تەواو دڵنیابن لە شوێنی هەمان ئەستێرە لە کاتی سووڕانەوەی زەوی بە دەوری خۆردا یاخود خولانەوەی بە دەوری تەوەرەکەی خۆیدا. 

٤-ئەو ئەستێرانەی دوورییەکی مامناوەندیان هەیە، زاناکانی بواری گەردوونزانی هەڵدەستن بە زانینی ڕەنگ و ڕێژەی درەوشانەوەی ئەستێرەکان و لە ڕێگەی کردەیەک کە پێی دەوترێت (Hertzsprung-Russell) دوورییەکەیان دەپێورێت.

٥- ئەو ئەستێرە و گەلەئەستێرانەی دوورییان لە زەوییەوە لە سەروو ٣٠ هەزار ساڵی ڕووناکییە دەکرێت بە ڕێگەی شەپۆل ئەو دوورییە پێوانە بکرێت کە مانگە دەستکردەکان بەو کارە هەڵدەستن. 

٦-لە زەوییەوە دەکرێت جۆرەکانی لێزەر بە مەودای جیاواز بەکاربێن تا ژمارەیەکی تەواو وردمان پێ بدەن کە ئەم جۆرە لێزەرانە زۆر باون لە دونیای زانستدا (مەیزەر، ئالیۆس، ئالکەید، مێگرێز، میراک، دووبی) مەیزەر بۆ پێوانەی ئەستێرە نزیکەکان بەکاردێت. ئالکەید و دووبی بۆ ئەستێرە دوورەکان بەکاردێت. 


سەرچاوەکان



55 بینین