شازادە ویلیام

له‌لایه‌ن: - شنە شەماڵ شنە شەماڵ - به‌روار: 2024-03-24-22:08:00 - کۆدی بابەت: 12301
شازادە ویلیام

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

شازادە ویلیام یان شازادە ولیام (بە ئینگلیزی: Prince William، بە عەرەبی: الأمير وليام) ویلیام ئارسەر فیلیپ لویس لەدایکبووی ٢١ـی حوزەیرانی ١٩٨٢ـە و میراتگری تەختی بەریتانیایە. کوڕی گەورەی پاشا چارلسی سێیەم و دیانا شازادەی وێڵزە.

زانیارییە گشتییەکان

لەدایکبوون ٢١ـی حوزەیرانی ١٩٨٢
لە نەخۆشخانەی سەینت ماریس لەندەن لەدایبکووە
هاوسەر کاسرین میدڵتۆن (٢٠١١)
منداڵ
  • شازادە جۆرج
  • شازادە شارلۆت 
  • شازادە لویس
باوک چارلسی سێیەم
دایک دیانا سپێنسەر
خوێندن
  • کۆلێژی ئیتۆن
  • کۆلێژی ئیتۆن
  • زانکۆی سانت ئەندریوس (MA Hons)
  • ئەکادیمیای سەربازی شاهانەی ساندهێرست
  • کۆلێژی هێزی ئاسمانی شاهانە کرانوێڵ
  • کۆلێژی دەریایی شاهانەی بەریتانیا
  • قوتابخانەی فڕینی هێلیکۆپتەر

ویلیام لە ماوەی فەرمانڕەوایی داپیرەی شاژن ئێلیزابێسی دووەم لەدایکبووە. ئەو لە قوتابخانەی وێسەربی و قوتابخانەی لودگرۆڤ و کۆلێژی ئیتۆن خوێندوویەتی. بڕوانامەی ماستەری لە جوگرافیا لە زانکۆی سانت ئەندریوس بەدەست هێنا، لەوێ هاوسەرەکەی کاسرین میدڵتۆن، ناسی. سێ منداڵیان هەیە بە ناوەکانی جۆرج چارلۆت و لویس. لە ساڵی ٢٠٠٨، ویلیام دەرچووی کۆلێژی ھێزی ئاسمانی شاهانەی کرانوێڵ بوو، لە سەرەتای ٢٠٠٩ چووە پاڵ ھێزی گەڕان و ڕزگارکردنی RAF. ئەو وەک فڕۆکەوانێکی کاتی خزمەتی کردووە لەگەڵ فریاکەوتنی ئاسمانی ڕۆژهەڵاتی ئەنگلیان بۆ ماوەی دوو ساڵ، کە لە تەممووزی ٢٠١٥ دەستی پێکرد.

ویلیام ئەرک و پەیوەندییە فەرمییەکانی لە جیاتی پاشا جێبەجێ دەکات. ئەو پاڵپشتی زیاتر لە ٣٠ ڕێکخراوی خێرخوازی و سەربازی دەکات، لەوانە Tusk Trust، Centerpoint، The Passage، Wales Air Ambulance و Charity Air Ambulances Londons.  پڕۆژەکانی لە ڕێگەی دامەزراوەی شاهانەوە ئەنجام دەدات. کارە خێرخوازییەکانی لە دەوری تەندروستی دەروونی و پاراستنی بێ ماڵ و حاڵەکان و  کارمەندانی فریاگوزاری دەسوڕێتەوە. لە ساڵی ٢٠٢٠ ویلیام خەڵاتی Earthshot Prizeـی پێ بەخشرا، کە دەستپێشخەرییەکی ٥٠ ملیۆن پاوەندە بۆ هاندان بۆچارەسەری ژینگەیی لە ماوەی دەیەی داهاتوودا. دوای ئەوەی باوکی لە ٨ـی ئەیلوولی ٢٠٢٢ بوو بە گەورەی کۆرنواڵ و گەورەی ڕۆتێسای، ڕۆژی دواتر کرا بە شازادەی وێڵز.

خوێندن

ویلیام لە قوتابخانە تایبەتەکان خوێندوویەتی و لە قوتابخانەی ساوایانی جەین ماینۆرس و قوتابخانەی وێسەربی لە لەندەن دەستی پێکرد. ئەو لە قوتابخانەی لودگرۆڤ لە نزیک وۆکینگهام بێرکشایەر خوێندوویەتی. لە لودگرۆڤ بەشداری لە تۆپی پێ، مەلەکردن، تۆپی باسکە و ڕاکردن کردووە. دواتر وەرگیرا لە کۆلێژی ئیتۆن لە بەشی خوێندنی جوگرافیا، زیندەزانی و مێژووی هونەر لە ئاستی A-Level. ئەو بڕوانامەی A لە جوگرافیا و C لە زیندەزانی و B لە مێژووی هونەردا بەدەستهێناوە. ویلیام کاپتنی تیمی مەلەوانی و تیمی تۆپی پێ بووە لە ئیتۆن. لە ساڵی ٢٠٠١، ویلیام چووە زانکۆی سانت ئەندریوس لە سکۆتلەندا. ویلیام دەستی کرد بە خوێندنی بڕوانامە لە مێژووی هونەردا، بەڵام دواتر بابەتی سەرەکی خۆی گۆڕی بۆ جوگرافیا. لە ساڵی ٢٠٠٥ بڕوانامەی ماستەری هونەر (MA Hons) بەدەست هێنا. 

ئەرک

لە تەمەنی ٢١ ساڵیدا ویلیام وەک ڕاوێژکاری دەوڵەت دەستنیشانکرا.  لە تەممووزی ٢٠٠٥ دەستی کرد بە یەکەم پەیوەندی گشتی تاکەکەسی خۆی لە گەشتێکی دەرەوەی وڵات بۆ نیوزلەندا، گەشتی کرد بۆ بەشداریکردن لە یادکردنەوەی جەنگی جیهانیی دووەم.  لە ساڵی ٢٠٠٩، ویلیام بینای نوێی دادگای باڵای نیوزلەندای کردەوە و لەلایەن سەرۆکی ماورییەوە پێشوازی لێکرا. شازادە گەشتی کرد بۆ ئوسترالیا بۆ سەردانی کردنی ئەو ناوچانەی کە بەهۆی لافاوەوە زیانیان بەرکەوتووە لە کوینسلاند و ڤیکتۆریا. دوای تەواوکردنی زانکۆ، ویلیام لە بەڕێوەبردنی زەوی لە چاتسوۆرت هاوس و لە بانک لە ئێچ ئێس بی سی کاری کردووە. 

خزمەتگوزاری فریاکەوتنی سەربازی و ئاسمانی

هێزی ئاسمانی شاهانە لە ساڵی ٢٠١٠ دوای ئەوەی بڕیاری پیشەیەکی سەربازی دا، ویلیام لە ئەکادیمیای سەربازی شاهانەی ساندهێرست وەرگیرا لە کانوونی دووەمی ٢٠٠٦. پلانەکانی وەزارەتی بەرگری بۆ ناردنی ویلیام بۆ باشووری عێراق دزەیان پێکرا و حکوومەت لە کۆتاییدا بڕیاری ناردنی دا.

ویلیام لە هێزی دەریایی شاهانە و هێزی ئاسمانی شاهانە مەشقی پێکرا. لە ماوەی ئەو دوو ساڵەدا، ویلیام بە فڕۆکەیەکی C-17 Globemaster ڕۆیشت بۆ ئەفغانستان کە تەرمی سەرباز ڕۆبەرت پیرسۆنی ناردەوە. دواتر ویلیام لەگەڵ هێزی دەریایی شاهانە ڕاهێنانی ئەنجام دا و پاشان کۆرسێکی ڕاهێنانی خێرای ئەفسەری دەریایی لە کۆلێژی دەریایی شاهانەی بەریتانیا تەواو کرد. لە کاتی خزمەتکردنی لە HMS Iron Duke لە تەممووزی ٢٠٠٨، ویلیام بەشداری کرد لە دەستبەسەرداگرتنی ماددەی هۆشبەر بە بڕی ٤٠ ملیۆن پاوەند لە ئەتلانتیک لە باکووری ڕۆژهەڵاتی باربادۆس. شازادە بەشێک بوو لە تیمەکە لەسەر هەلیکۆپتەری لینکس کە یارمەتی گرتنی ٩٠٠ کیلۆگرام کۆکایینی دا لە بەلەمێکی خێرا.

شازادە خەڵاتی دەستکەوتی خزمەتگوزارییە هاوبەشەکانی ئەمریکای پێدرا. لە کانوونی دووەمی ٢٠٠٩، ویلیام پلەی بەرزکرایەوە بۆ ئەفسەری فڕین و ڕاهێنانی کرد بۆ ئەوەی ببێت بە فڕۆکەوانێکی هەلیکۆپتەر لەگەڵ هێزی گەڕان و ڕزگارکردنی RAFs. لە کانوونی دووەمی ٢٠١٠، دەرچووی قوتابخانەی فڕینی هەلیکۆپتەری بەرگری بوو لە RAF Shawbury. دوای پاڵپشتی کردنی هەڵمەتێکی ساڵیادی خێرخوازیی فریاکەوتنی ئاسمانی لەندەن لە ٢٠١٩ شازادە لە ئازاری ٢٠٢٠ بوو بە سەرپەرشتیاری فەرمی ڕێکخراوە خێرخوازییەکان.  


سەرچاوەکان



121 بینین