ئایا یارییە ڤیدیۆییەکان هونەرن یاخود زانست؟

له‌لایه‌ن: - مەزن ڕێبوار مەزن ڕێبوار - به‌روار: 2024-03-29-21:12:00 - کۆدی بابەت: 12374
ئایا یارییە ڤیدیۆییەکان هونەرن یاخود زانست؟

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

ئایا یارییە ڤیدیۆییەکان هونەرن یاخود زانست؟ (بە عەرەبی؛ هل ألعاب الفيديو جزء من الفن أم العلم؟، بە ئینگلیزی؛ Are video games part of art or science?) بێگومان ئەگەر سەیری بکەین یارییە ڤیدیۆییەکان بەهەمان شێوەی سینەما توانای لەخۆگرتنی هەموو هونەرەکانی پێش خۆی هەیە و نەک تەنها ئەوان بەڵکو توانای لەخۆگرتنی سینەماشی هەیە، بۆ نموونە ئەگەر سەیری یاری گاد ئۆف وار بکەین وەک نموونە دەبینین پڕیەتی لە تەکنیکی سینەمای مەزن و یارییەکە وەکو فیلمێکی مەزن دەردەکەوێت.

ئەگەر سەیری جیهانی یاری گۆست ئۆف سوشیما بکەین وێنەیەکی شیعری دەبینین زۆر هاوشێوەی تابلۆکانی وێنەکێشی یابانی (هۆکوشی)ـە. ئەگەر سەیری ساوندتراکی زۆرێک لە یارییەکان بکەین بۆ خۆیان شاکارێکن لە بواری میوزیکدا هەر وەک یاری زە ویچەر ٣. چەندین یاریمان هەیە کە چیرۆکەکەیان بۆ خۆیان رۆمانێکی مەزنە. 

ناوەڕۆک

یارییە ڤیدیۆییەکان بەهەمان شێوەی هونەرەکانی تر کاریگەرییەکی یەکجار مەزن لەسەر هەست و بیری مرۆڤ جێدەهێلن هەندێک یاری تریش هەیە کە هەر خۆیان شاکارێکی هونەرین، بۆ نمونوە ئۆری کە لە هەموو لایەنەکانی وەکو میوزیک و هونەر و چیرۆک و جیهانی یارییەکە و چەندانی تر هونەرێک نیشانی یاریکەر دەدات. یاخود یاری هەیە کە خۆیان شێوازی دروستکردنیان هونەرێکی سینەمایی کلاسیکە بۆ نموونە تریک تو یۆمی کە ساڵی ٢٠٢٢ بڵاوکرایەوە تەنها بە ڕەنگی ڕەش و سپی وای کردووە کە بەتەواوی گەیمەر بچێتەوە سەردەمە کۆنەکانی ژاپۆن لەسەر شێوەی دەرهێنەری یابانی کە جیهانی سامۆرای پێ ناساندین (ئەکیرا کۆرۆساوە) دروست کراوە، کە ئەوەش خۆی لە خۆیدا هونەرێکی دەوێت بە بێ هیچ ڕەنگێک جگە لە ڕەش و سپی پەیامی خۆت بگەیەنێت و ئەو ئامانجەی دەتەوێت بیپێکیت.

بەڵام ئەگەر لە لایەکی تریشەوە سەیری بکەی یارییە ڤیدۆییەکان چەندین پەرەپێدەر و شارەزای و ئەندازیاری بواری ئەلیکترۆنی هەیە بۆ ئەوەی یارییەکی مەزنن بسازێنن لە ڕووی گەیم پلەی و گرافیک و کارپێکەری یارییەکە، کە ئەمەش گومانی تێدانییە رۆڵێکی گەورەی زانستی دەوێت. بۆیە بڕوای زۆربەی شارەزایان وایە کە یارییە ئەلیکترۆنییەکان تێکەڵە لە هونەر و زانست و هەردووکیان لە خۆیدا کۆیدەکاتەوە هەر ئەوەشە تایبەتی کردووە جیاوازی کردووە لە زۆربەی ئەوشتانەی کە لە سەردەمی ئێستادا باون داهاتوویەکی مەزنیشی دەبێت بە جۆرێک لەوانەیە لە ساڵانی داهاتوو کرانەوەیەکی زیاتری هەبێت بە ڕووی جیهان و کۆمەڵگای مرۆڤایەتیەوە. 


سەرچاوەکان



43 بینین