کاریگەری فیلمەکان لەسەر یاری red dead redemption 2

له‌لایه‌ن: - مەزن ڕێبوار مەزن ڕێبوار - به‌روار: 2024-04-14-17:10:00 - کۆدی بابەت: 12508
کاریگەری فیلمەکان لەسەر یاری red dead redemption 2

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

کاریگەری فیلمەکان لەسەر یاری red dead redemption 2 (بە عەرەبی؛ تأثير الأفلام على لعبة فيديو Red Dead Redemption 2، بە ئینگلیزی؛ the impact of movies on red dead redemption 2 video game) بێگومان یارییە ڤیدیۆییەکان کاتێک بەرهەم دێن ئیلهام وەردەگرن لە نووسراوە ئەدەبییەکان و فیلم و زنجیرەکان و ڕووداوەکانی مێژوو و چیرۆکە فۆلکلۆری و ئەفسانەییەکان. یارییەکی وەک ڕێد دێد ڕێدێمپشن ٢ش بە نموونە بێبەش نییە لەم کارە و ستۆدیۆکانی ڕۆکستار لە چەندین فیلمی سینەمایی چیرۆکی یارییەکەیان داڕشتووە یاخود ئیلهامیان لێ وەرگرتووە. 

نموونەی هەندێک فیلمی سینەمایی

butch cassidy and the Sundance kid

یاری رێد دێد ردێمپشن کاریگەریەکی گەورەی ئەم فیلمەی بەسەرەوەیە چیرۆکی فیلمەکە بە هەمان شێوەی یارییەکە باس لە کۆمەڵێک چەتە دەکات کە لە دەستی ڕاوکەرانی تاوانباران (Bonty Hunters) ڕایانکردووە و دەیانەوێ هەڵبێن بۆ بۆلیڤیا و ئوسترالیا، بە هەمان شێوەی چیرۆکی یارییەکە وەک چۆن داچ پلانی داناوە هەلبێن بۆ تاهیتی و پاشان بۆ ئوسترالیا و هەروەها یەکێکی تر لەو کاریگەریانەی ئەو فیلمە بەسەر ئەو یارییە دیمەنی بازدانی داچ و ئاڕسەرە لە لێوارەکە رزگاربوونیانە لە دەستی سەربازەکان لە ئەرکی بڕینی یەکەم شەمەندەفەر دەتوانی هەمان دیمەن لە نێو ئەو فیلمەدا ببینیت.

the assassination of jesse james by the coward robert ford

یەکێکی تر لەو فیلمانەیە کە کاریگەری بەسەر یارییەکەوە هەیە لە ئەرکی برینی شەمەندەفەر بە شەو کاتێک داچ لەسەر ڕێگاکە دەوەستێ و چاوەرێی هاتنی شەمەندەفەرەکە دەکات دەتوانی هەمان دیمەن لە فیلمەکەدا بدۆزیتەوە. 

tombstone

نەخۆشی ئارسەر لە کارەکتەری ناو ئەو فیلمە ڤال کیلمەر وەرگیراوە کە ڕۆڵی دۆک هۆلیدەی دەبینێت کە بە هەمان شێوە نەخۆشی سیلی هەیە بەڵام نەخۆشییەکەی کاریگەری بەسەر کارەکانیەوە و نابێت و هەر بەردەوام دەبێت تا کۆتای وەکو ئارسەر.

the good the bad the egly 

ئەگەر سەرنجت دابێت hosea Matthews چیرۆکی خۆی دەگەڕێتەوە کە جارێک زۆر نزیک بووە لە سێدارە بدرێت بەڵام کەسێک هاتووە بە فیشەک پەتەکەی ملی لێکردۆتەوە کە ئەوەش هەمان ڕووداوی ناو ئەو فیلمەیە کە چەندین جار تۆکۆ وا رزگاری دەبێت. 

back to the future part 3 

ئەگەر لە یارییەکە سەردانی granite ravine بکەی ئەوە شەمەندەفەرێک دەدۆزیەوە کە تێکشکاوە و ئەگەر سەیری ئەو فیلمەت کردبێت دەزانیت لە هەمان شوێن لەو فیلمەدا شەمەندەفەرێک تێکدەشکێت و دەکەوێتە خوارەوە بۆیە دروستکەرانی ئەو یارییە پاشماوەی ئەو شەمەندەفەرەیان لەو شوێنە داناوە.


سەرچاوەکان



60 بینین