نەخۆشی شەکرە لە منداڵاندا

له‌لایه‌ن: - لەنیا بەختیار لەنیا بەختیار - به‌روار: 2023-12-05-13:18:00 - کۆدی بابەت: 11673
نەخۆشی شەکرە لە منداڵاندا

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

نەخۆشی شەکرە لە منداڵاندا (بە ئینگلیزی: diabetic mellitus in children، بە عەرەبی: داء السكري عند الأطفال) نەخۆشیی شەکرە بەهۆی کەمی دەردانی ئەنسۆلین لە جۆری یەکەمی نەخۆشی شەکرە یان بەهۆی پەیدابوونی بەرگری دژی ئەنسۆلین دروست دەبێت، کە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکری خوێن. دەستنیشانکردنی لە ڕێگەی پێوانی ڕێژەی شەکری خوێن دەبێت، چارەسەرکردنیشی بەپێی جۆرەکانی نەخۆشی شەکرە دەگۆڕێت، بەڵام بەزۆری بەهۆی دەرمان کە ڕێژەی شەکر کەم دەکاتەوە، پارێزی و ڕاهێنانکردن دەبێت. جۆرەکانی نەخۆشی شەکرە لە منداڵاندا بەهەمان شێوەی کەسێکی پێگەیشتووە، بەڵام ئەو کێشانەی ڕووبەڕوویان دەبنەوە و چارەسەرەکانیشیان جیاوازن. 

جۆری یەکەمی نەخۆشی شەکرە: ئەم جۆرە باوترین جۆرە لە منداڵاندا و یەکێکە لە نەخۆشییە درێژخایەنە زۆر باوەکان. دەکرێت لە هەر تەمەنێکدا بێت ڕووبدات بەزۆری لەتەمەنی ٤ بۆ ٦ ساڵی یان ١٠ بۆ ١٤ ساڵیدا باوە. 

جۆری دووەمی نەخۆشی شەکرە: ئەم جۆرەیان کەمتر باوە بەزۆری لەگەڵ زیادبوونی کێشی منداڵەکەدا دروست دەبێت. بە شێوەیەکی گشتی لە دوای تەمەنی پێگەیشتن لە نێوان ١٥ بۆ ١٩ ساڵیدا دروست دەبێت. 

نیشانەکانی نەخۆشی شەکرە لە منداڵاندا

نیشانەکانی نەخۆشی شەکرەی جۆری یەک

نیشانەکانی نەخۆشی شەکرەی جۆری یەک لە منداڵاندا بەخێرایی گەشە دەکەن، بریتین لە:

جۆری دووەمی نەخۆشی شەکرە لە منداڵاندا پلە بە پلە زیاد دەکات، بەهۆی ئەمەش زۆر کات نیشانەیەکی دیاریکراوی نییە. هەندێک لە منداڵان ڕەنگە ئەم نیشانانەیان لە ئەنجامی ڕێژەی بەرزی شەکر لە خوێندا تێدا دەربکەوێت:

  • زیادبوونی هەستکردن بە تینوێتی
  • میزکردنی زۆر
  • زیادبوونی هەستکردن بە برسێتی
  • ماندوێتی
  • لێڵبوونی بینین
  • تاریکبوونی ناوچەی پێست، بەزۆری لەدەوری مل، بن باڵ و بەشی سەرەوەی ڕان. 
  • دابەزینی کێش، هەرچەندە دابەزینی کێش زیاتر لە جۆری یەکەمی شەکرەدا دەردەکەوێت بەبەراورد بە جۆری دووەمی نەخۆشیی شەکرە.
  • بەزووی تووشبوون بە هەوکردن

هۆکارەکانی نەخۆشی شەکرە لە منداڵاندا 

هۆکارەکانی نەخۆشی شەکرەی جۆری یەک لە منداڵاندا ڕوون نییە، توێژەرەوان پێیان وایە کۆمەڵێک هۆکاری دروستبوونی نەخۆشی شەکرەی جۆری ٢ لە منداڵاندا بریتین لە: 

کێش: زیادبوونی کێشی زۆر هۆکارێکی گرنگی تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرەی جۆری ٢ە. تاکوو منداڵان ڕێژەی چەوری زیاتریان لە ناوەوە، نێوان ماسولکەکان و پێستی دەوروبەری سکدا هەبێت، خانەکانی جەستەیان بەرگری زیاتریان بۆ ئەنسۆلین دەبێت. 

ناچالاکی: ئەو منداڵانەی کەمتر دەجوڵێن، زیاتر ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دوو زیاترە. 

خواردن: خواردنی گۆشتی سوور، خواردنی شەکر بە ڕێژەیەکی زۆر ئەگەری تووشبوون بەم نەخۆشییە لە منداڵاندا زیاد دەکات. 

مێژووی خێزانی: ئەو منداڵانەی لە خێزانەکەیادا کەسانی تووشبوو بە نەخۆشی شەکرە هەیە، زیاتر مەترسی تووشبوونیان لەسەر دەبێت. 

نەژاد: هەرچەندە بەتەواوی ڕوون نییە، بەڵام کەسانی ڕەشپێست، ئیسپانی، هیندی ئەمریکی و ئاسیای ئەمریکی ئەگەری تووشبوونیان بە شەکرەی جۆری ٢ زیاترە. 

ئەو دایکانەی لە ماوەی دووگیانیدا تووشیی نەخۆشیی شەکرە دەبن، ئەگەری زیاترە کە منداڵەکانیشیان تووشیی نەخۆشیی شەکرەی جۆری دوو ببن. 

کێشی کەم و لەدایکبوونی پێش وەختە: کێشی کەم و لەدایکبوون پێش ٣٩ بۆ ٤٢ هەفتەیی کاریگەری لەسەر دروستبوونی نەخۆشیی شەکرە دەبێت. 


سەرچاوەکان



326 بینین