درۆنەکان لە بواری کشتوکاڵیدا

له‌لایه‌ن: - هێدی إبراهیم هێدی إبراهیم - به‌روار: 2023-12-24-18:31:00 - کۆدی بابەت: 11761
درۆنەکان لە بواری کشتوکاڵیدا

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

درۆنەکان لە بواری کشتوکاڵی یان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە بواری کشتوکاڵیدا (بە ئینگلیزی: drones in agriculture، بە عەرەبی: طائرات بدون طيار في الزراعة)، درۆنەکان بە تایبەت لەم کۆتاییانەدا بە شێوەیەکی زۆر دیار بڵاو بووەتەوە، ئەم فراوانییەش بواری کشتوکاڵی بە ئاشکرا گرتۆتەوە.

چەند سوودێکی درۆن لە بواری کشتوکاڵیدا

زانینی بارودۆخی کێڵگە و زەوییەکە

وەرگرتنی زانیاری خێرا بۆ شیکاری وردی کێڵگە لە ڕێگەی شێوازێکەوە کە پێی دەوترێت فۆتۆگرامێتری، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەتوانێت یارمەتی جووتیاران و پسپۆڕانی کشتوکاڵ بدات لە دروستکردنی نەخشەی زۆر ورد و مۆدێلی سێ ڕەهەندی ناوچەکە. بە نەرمەکاڵا (بەرنامە)ی نەخشەکێشانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان وەک Pix4DFields یان Drone Deploy دەتوانرێت ئەو وێنانەی کە لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە گیراوە پێکەوە بدورین بۆ ئەوەی نەخشەیەکی تۆپۆگرافی (نەخشەی بەشی سەرەوەی زەوییەکە) زەوییە کشتوکاڵییەکان بە دەست بخرێت. دەتوانرێت فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان جۆرە جیاوازەکانی کامێرای وەک RGB و multispectral و کامێرای گەرمی دابنرێت کە وا دەکات جووتیاران شێوەی داتاکان بە ئاسانی ببینن و بڕیاری لەسەر بدەن.

 داتاکانی ئەم نەخشانە یارمەتی جووتیاران دەدەن بۆ دڵنیابوون لەوەی کە زەوییەکە بە تەندروست و بەرهەمدار دەمێنێتەوە. بەو پێیەی کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئاسانە بۆ جڵەوکردن، جووتیاران دەتوانن چەندی دەیانەوێت داتای مەیدانی بەدەستبهێنن کە یارمەتیدەریان دەبێت بۆ دەستنیشانکردنی کێشەکان لە کاتی ئەگەری ڕوودان، و دیاریکردنی ئەو کێشانەی کە دەبنە هۆی خراپ بوونی زەوییەکە و ڕوەکەکە.

پاشەکەوتکردنی کات 

یەکێک لە سوودە سەرەکییەکانی بەکارهێنانی زیرەکی دەستکردی درۆنەکان لە بواری کشتوکاڵدا کەمردنەوەی کاتە بۆ تەواوکردنی زۆرێک لە ئەرکەکان بە خێرایی. فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان زۆر کات بەکاردەهێنرێن بۆ نەخشەکێشان و چاودێریکردن و ڕژاندنی ماددە کیمییایەکان. هەروەها فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ چاندنی تۆو، ڕژاندنی بەرهەم بە ئاو، قڕکەر، ڕووەککوژ بەکاردەهێنرێت. بەو پێیەی زۆرێک لەم کارانە دەتوانرێت لە ڕێگەی شێوازی فڕینی زیرەکەوە ئەنجام بدرێن، ئەوان نیمچە ئۆتۆماتیکین کە لە ئەنجامدا کاتێکی کەمتر لە کێڵگەکەدا خەرج دەکرێت کە پارەی جووتیاران لەسەر ئامێرەکانی دیکەی کار پاشەکەوت دەکات.

ڕێگەیەکی سەلامەتتر بۆ ڕژاندنی بەرهەم

زیانبەخش و نەخۆشی ڕووەک هەمیشە دەبێتە پرسێک بۆ جووتیاران، ڕژاندنی ماددە کیمیاییەکان بە دەست هەمیشە مەترسی تەندروستی دروست دەکات و زۆر کات دەبات و کاری زۆری دەوێت. بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ چارەسەرکردنی ڕووەکە تووشبووەکان زۆر سەلامەتتر و کارامەترە لە کاری دەستی و بەکارهێنانی ئامێری زەوی. هەروەها فڕۆکە بێفڕۆکەوانە زیرەکەکان شێوازی فڕینی خۆبەڕێوەبەر (autonomous)ی لەگەڵدایە، ئەمەش ڕێگە بە جووتیاران دەدات ڕێڕەوی فڕینی درۆنەکە سنووردار بکەن و تەنها لە دەوری ئەو ناوچانە بەرنامەڕێژی بکەن کە پێویستیان پێیەتی،  بە کردنی ئەم بەرنامەڕێژییە درۆنەکە لە سنووری خۆی لانادات و کێڵکەگەکە بە تەندروستی ئەمێنێتەوە. لە کاتی ڕژاندنی ماددە کیمییایەکان هەندێ ڕووەک و بەرهەم هەیە کە پێویستی بە کیمییای نییە لە ڕێگەی سنووردارکردنی درۆنەکانەوە دەتوانین ئەم ڕووەکانە بە سەلامەتی بهێڵینەوە و ماددەکە نەڕژێنین بەسەریاندا، ئەمە نەک هەر ڕێگەیەکی سەلامەتترە بۆ چارەسەرکردنی ڕووەکەکان بەڵکو جووتیاران پارە پاشەکەوت دەکەن بە بەهەدەرنەدانی ماددەی کیمیایی لەسەر ئەو ڕووەکانەی کە پێویستیان پێی نییە.

یارمەتیدان لە بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا

درۆنەکان یارمەتیدەرن لە  کەمکردنەوەی ڕژاندن و کەم بەکارهێنانی ماددە کیمیاییەکان لە بواری کشتوکاڵیدا کە دەبێتە هۆی پیسبوونی ژینگە. بەو پێیاش کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بە پاتری کاردەکەن ئەمەش سوودێکی ترە کە دەبێتە هۆی کەمتر بەکارهێنانی ئەو ئامێرانەی کە بە سووتەمەنی کاردەکەن و ژینگە پیس دەکەن. فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان یارمەتیدەرن  لە کەمکردنەوەی پیسبوونی ژینگە، یارمەتی ژینگە دەدەن و یارمەتیدەرن لە بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا.

جۆری ئەو درۆنانەی کە بەکاردێن لە کشتوکاڵیدا

فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ بەکارهێنانی کشتوکاڵی بە سێ جۆر دێن، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی باڵی جێگیر و فرە کۆپتەر و توانای فڕین و نیشتنەوەی ڕاست (fixed-wing and multi-copter and VTOL). فڕۆکە بێفڕۆکەوانە باڵە جێگیرەکان بەهێزترن، دەتوانن بەرگەی بارودۆخی سەختی کەشوهەوا بگرن و بەزۆری کاتەکانی فڕینیان درێژترە لە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی فرە کۆپتەر. بەڵام فڕۆکە بێفڕۆکەوانە باڵە جێگیرەکان گرانترن و دیزاینەکەیان پێویستی بەوەیە کە ڕووبەرێکی فراوانیان هەبێت بۆ هەڵفڕین و نیشتنەوە.

فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی فرە کۆپتەر زۆر گشتگیرترن، فڕینیان ئاسانترە و زۆر هەرزانترن لە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی باڵ جێگیر. نەک هەر دەتوانرێت فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی فرە کۆپتەر بۆ فۆتۆگرامێتری بەکاربهێنرێت، بەڵکو دیزاینەکەیان ڕێگەیان پێدەدات بۆ ڕژاندنی ماددەی قڕکەر و تەنانەت ناشتنی تۆو بەکاربهێنرێت.

تایبەتمەندی و جۆرەکانی درۆن لە بواری کشتوکاڵیدا

DJI Phantom 4 Multispectral

فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی (DJI Phantom 4Multispectral) ئامرازێکی بەهێزە بۆ جووتیاران و پسپۆڕانی کشتوکاڵ. لە ڕێگەی هەستەوەری (multi spectral). دەکرێت لە ڕێگەییەوە زانیاری لەسەر تەندروستی و بارودۆخی ڕووەکەکان کۆبکرێتەوە، ئاستی ماددە خۆراکییەکان بپێورێت، شێی خاکەکە دەستنیشان بکرێت و زۆر شتی تر،  هەروەها دەتوانێت وێنەکان لە چەندین چەمکی شەبەنگدا بگرێت، لەوانە تیشکی بینراو و نزیک لە ژێر سوور کە بە شێوەیەکی گشتی لەلایەن کامێرای تەقلیدییەوە فلتەر دەکرێن کە تەنها درێژی شەپۆلی سوور و سەوز و شین کۆدەکەنەوە.

DJI Phantom 4 RTK

فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانە کە تەکنەلۆژیای ( Real-Time Kinematic  (RTK)). بەکاردەهێنێت. ئەم جۆرە لە شوێندانان ڕێگەی پێدەدات بۆ کشتوکاڵی ورد و بەکارهێنانی نەخشەسازی بەکاربهێنرێت. فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە دەتوانێت تا ٣٠ خولەک بفڕێت، مەودای کارکردنی تا ٧ کیلۆمەتر دەبێت، هەروەها وێنەکان بە خێرایی ٢٠ مێگاپێکسڵ دەگرێت. فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نایابە بۆ نەخشەکێشان و مۆدێلی سێ ڕەهەندی زەوییە کشتوکاڵییەکان، هەروەها دەتوانێت وردی لە ئاستی سانتیمەتر بپێوێت کە یارمەتیدەر دەبێت لە ژماردنی ڕووەکەکان، پێوانەکردنی بەرزی، چڕی بەرهەم، پشکنینی تەندروستی بەرهەم.

SenseFly eBee AG

بە یەکێکە لە پێشەنگەکانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانە باڵە جێگیرەکان (fixed wing) دادەنرێ، بە تایبەتی بۆ نەخشەکێشانی زەوییە کشتوکاڵییەکان دیزاین کراوە، eBee AG زۆر لە eBee X دەچێت کە پێشەنگی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هەموو لایەنەکانی SenseFly ە. فڕۆکەی eBee AG ماوەی گەشتەکەی نزیکەی ٤٥ خولەکە و دەتوانێت لە یەک گەشتدا زیاتر لە ٣٠٠ دۆنم زەوی بگرێتەوە. سیستەمێکی دوو کامێرای لەگەڵدایە کە کار لەسەر کامێرای RGB و فرە شەبەنگ (multi spectral) دەکات. کامێرای RGB دەتوانێت وێنەی کوالیتی بەرز بگرێت کە دەتوانرێت بکرێتە نەخشەی وردی ئاستی سانتیمەتری ئۆرتۆمۆزایک بەهۆی سیستەمی RTK یەوە. کامێرای فرە شەبەنگ (multi spectral) داتای وێنە لە ژێر درێژی شەپۆلی جیاوازدا دەگرێت کە تیشک دەخاتە سەر هەر کێشەیەک لەگەڵ بەرهەمەکان و ئاماژە بەوە دەکات کە ئایا هەر هێرشێکی ئافات یان نەخۆشی یان کێشەی ئاودێری هەبێت.

SenseFly eBee X

ئەمە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی پێشەنگی Sensefly ە، گونجاوە بۆ زۆرێک لە پیشەسازییەکان لەنێویاندا کشتوکاڵ چونکە لەگەڵ کۆمەڵێک کامێرادا دەگونجێت. دیزاینێکی بەهێزی هەیە کە وای لێدەکات گونجاو بێت بۆ بەکارهێنان لە زۆر بارودۆخدا و بەهۆی سیستەمی (PPK/RT) دەتوانێت وێنەی ئاسمانی بە وردی بگرێت. ماوەی گەشتەکەی ٥٩ خولەکە، کە دەتوانرێت درێژ بکرێتەوە بۆ ٩٠ خولەک کە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات نزیکەی ٥٠٠ هێکتار زەوی بگرێتەوە.

WingtraOne

ئەمە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی هایبریدە کە باشترینی هەردوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی باڵ جێگیر (fixed wing) و فرە کۆپتەر (multi rotor) وەردەگرێت، دیزاینێکی باڵ جێگیرە بەڵام توانای هەڵفڕین و نیشتنەوەی ڕاست (VTOL)ی هەیە هاوشێوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی فرە کۆپتەر. ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانە بە ماوەی ٥٥ خولەکی فڕین دەتوانێت نەخشەی سەدان دۆنم زەوی بە وردی ئاستی ژێر سانتیمەتر دابنێت، ئەمەش وایکردووە ببێتە یەکێک لە باشترین فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی نەخشەسازی لە بازاڕدا.

DJI Agras T30

یەکێکە لە نوێترین فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ڕژاندنی ماددە کیمییایەکان، کە گونجاوە بۆ هەموو جۆرە پێداویستیەکانی ڕژاندنی کشتوکاڵی، شانازی بە تانکییەکی زەبەلاحی ٣٠ لیترەوە دەکات، خاوەنی دیزاینێکی بەهێزە کە دەتوانرێت لە بارودۆخی کەشوهەوای سەختدا بفڕێت  و دەتوانێت نزیکەی ٤٠ دۆنم لە یەک کاتژمێردا دابپۆشێ. پەمپێکی زۆر باشی هەیە کە دەتوانێت لە خولەکێکدا ٨ لیتر پەمپ بکاتە دەرەوە و ١٦ نۆزڵی لەگەڵدایە کە مەودای ڕژاندنی ٩ مەتریان هەیە. فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە کامێرای FPV ی پێشەوە و دواوەی هەیە بۆ باشترکردنی بینین و سیستەمێکی پێشکەوتووی ڕاداری گۆیی هەیە بۆ فڕینی سەلامەتتر.

DJI Agras T20

ئەمە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی کشتوکاڵییە کە بۆ ڕژاندنی بەرهەم دروستکراوە. توانای هەڵگرتنی ٢٠لیتری هەیە و زۆرترین کاتی فڕینی ١٥ خولەکە کە دەکەوێتە سەر قورسی بارەکە کە لێی دراوە. دەتوانێت لە یەک کاتژمێردا ١٢ هێکتار داپۆشێت و سیستەمێکی ڕژاندنی باشی لەگەڵدایە کە ٨ نۆزڵی لەگەڵدایە پانایی ڕژاندنی ٧ مەترە. دەتوانرێت فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە بۆ ڕژاندن، پیتاندن، تەنانەت تۆوکردن بەکاربهێنرێت. بۆ فڕین لە بارودۆخی.


سەرچاوەکان



486 بینین