چەند فیلمێکی گونجاو بۆ وەرزی زستان

له‌لایه‌ن: - شاگوڵ فوئاد شاگوڵ فوئاد - به‌روار: 2024-01-25-21:03:00 - کۆدی بابەت: 11887
چەند فیلمێکی گونجاو بۆ وەرزی زستان

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

چەند فیلمێکی گونجاو بۆ وەرزی زستان (بە عەرەبی: بعض الأفلام المناسبة لفصل الشتاء، بە ئینگلیزی: Some good movie recommendations for winter) ئەو فیلمانەی کە کەشی فیلمەکە لە وەرزی زستاندایە خاوەنی جوانی و تایبەتمەندی خۆیەتی. چیرۆکە خۆشەویستییەکان زیادتر ڕۆمانسین، و فیلمە ترسناکەکانیش زیادتر ترسناکن. لەم نووسینەدا ئاماژە بە چەند فیلمێکی گونجاو بۆ وەرزی زستان دەکەین.

فیلمەکان و کورتەکانیان

Groundhog day 1993

  • نمرەی پێگەی IMDB: ٨
  • ژانەر: کۆمیدی، خەیاڵی، ڕۆمانسی
  • بە بەشداری: بیڵ مورای، ئاندی مکدۆوڵ، کریس ئیڵیەت
  • دەرهێنەر: هارۆڵد ڕامیس
  • کات: یەک کاتژمێر و ٤١ خولەک
  • فیلمەکە هەندێک دیمەنی تێدایە لەوانەیە بە لای هەندێک خێزانەوە پەسەند نەبێت، بۆیە وا باشترە لەژێر چاودێری خێزاندا سەیربکرێت
  • کورتە: پەیامنێرێکی کەشوهەوا دەنێردرێت بۆ شارۆچکەیەک بۆ گواستنەوەی هەواڵەکان سەبارەت بە کەشوهەوا، تووشی شۆک دەبێت کاتێک ڕۆژی دواتر لە خەو هەڵدەستێت و بۆی دەردەکەوێت دووبارە و دووبارە لە هەمان ڕۆژدا دەژی.

Fargo (1996)

  • نمرەی پێگەی IMDB: ٨،١
  • ژانەر: کۆمیدی
  • بە بەشداری: وڵیەم ئێچ مەیسی، فرانسس مکدۆرمند، ستیڤ بوسکیمی
  • دەرهێنەر: جۆوڵ کۆون
  • کات: یەک کاتژمێر و ٣٨ خولەک
  • فیلمەکە بۆ کەسانی خوار ١٧ ساڵ گونجاو نییە
  • کورتە: هەوڵە تاوانکارییەکەی جێری لوندیگاردی فرۆشیاری ئۆتۆمبێل بەرەو ئاشکرابوون دەچێت بەهۆی هەڵەی خۆی و بەردەستەکانی و هەوڵە ڕوژدەکانی پۆلیس.

The shining (1980)

  • نمرەی پێگەی IMDB: ٨،٤
  • ژانەر: ترسناک، دراما
  • بە بەشداری: جاک نیکڵسن، شێڵی دووڤاڵ، دانی ڵۆید
  • دەرهێنەر: ستانڵی کوبریک
  • کات: دوو کاتژمێر و ٢٣ خولەک
  • فیلمەکە بۆ کەسانی خوار ١٧ ساڵ گونجاو نییە
  • کورتە: خێزانێک بۆ وەرزی زستان دەچنە میوانخانەیەکی دوورەدەست کە تێیدا هێزێکی خراپەکار کار دەکاتە سەر مێشکی باوکەکە و بەرەو کەسێکی توندوتیژی دەبات.

The holiday (2006)

  • نمرەی پێگەی IMDB: ٦،٩
  • ژانەر: کۆمیدی، ڕۆمانسی
  • بە بەشداری: کەیت وینسڵت، کامیرۆن دیاز، جودی ڵۆو
  • دەرهێنەر: نانسی مەیەرز
  • کات: دوو کاتژمێر و ١٦ خولەک
  • هەندێک دیمەنی تێدایە بۆ کەسانی خوار ١٣ ساڵ گونجاو نییە
  • کورتە: دوو ژن کە کێشەی سۆزداریان هەیە ماڵەکانیان دەگۆڕنەوە لە دوو وڵاتی جیادا و هەر یەکەیان کەسێکی نوێی ناوچەکە دەناسن و عاشقی دەبن.

Planes, trains & automobiles (1987)

  • نمرەی پێگەی IMDB: ٧،٦
  • ژانەر: کۆمیدی، دراما
  • بە بەشداری: ستیڤ مارتن، جۆن کاندی، کێڤن بەیکن
  • دەرهێنەر: جۆن هیوز
  • کات: یەک کاتژمێر و ٣٢ خولەک
  • فیلمەکە بۆ کەسانی خوار ١٧ ساڵ گونجاو نییە
  • کورتە: پیاوێکی خەڵکی شیکاگۆ لە کاتی گەڕانەوەی بۆ نوویۆرک بۆ جەژنی سوپاسگوزاری تووشی چەندین زەحمەتی دەبێتەوە، و تەنها پیاوێکی ڕووخۆش هاودەمیەتی.

The nightmare before christmas (1993)

  • نمرەی پێگەی IMDB: ٨
  • ژانەر: ئەنیمەیشن، خێزانی، خەیاڵی
  • بە بەشداری: دانی ئێڵفمن، کریس ساراندۆن
  • دەرهێنەر: هێنری سێلیک
  • کات: یەک کاتژمێر و ١٦ خولەک
  • فیلمەکە هەندێک دیمەنی تێدایە لەوانەیە بە لای هەندێک خێزانەوە پەسەند نەبێت، بۆیە وا باشترە لەژێر چاودێری خێزاندا سەیربکرێت
  • - کورتە: جاک سکێڵینگتن، پادشای شارۆچکەی هاڵۆوین، شارۆچكەی کریسمس دەدۆزێتەوە، بەڵام هەوڵەکانی بۆ هێنانی کریسمس بۆ ماڵەوە دەبێتە هۆی سەرلێشێوان.

Home alone (1990)

  • نمرەی پێگەی IMDB: ٧،٦
  • ژانەر: کۆمیدی، فیلمی منداڵان
  • بە بەشداری: جۆو پێشی، مکاڵی کەڵکن، دانیێڵ ستێرن
  • دەرهێنەر: کریس کڵۆمبەس
  • کات: یەک کاتژمێر و ٤٢ خولەک
  • فیلمەکە هەندێک دیمەنی تێدایە لەوانەیە بە لای هەندێک خێزانەوە پەسەند نەبێت، بۆیە وا باشترە لەژێر چاودێری خێزاندا سەیربکرێت
  • کورتە: فیلمەکە باسی منداڵێکی هەشت ساڵان دەکات، کە لە سەری ساڵی نوێدا خێزانەکەی دەڕۆنە دەرەوەی وڵات و بە ڕێکەوت ئەم لە ماڵەوە بە تەنها جێدەهێڵن، و منداڵەکەش دەبێت ماڵەکە لە دوو دز بپارێزێت.

It’s a wonderful life (1946)

  • نمرەی پێگەی IMDB: ٨،٦
  • ژانەر: دراما، خەیاڵی
  • بە بەشداری: جەیمس ستوورات، دۆنا ڕید، لیۆنێڵ باریمۆر
  • دەرهێنەر: فرانک کاپرا
  • کات: دوو کاتژمێر و ١٠ خولەک
  • فیلمەکە بۆ سەروو تەمەنی ١٣ ساڵ گونجاوە
  • کورتە: لە شەوێکی کریسمسدا، هەمووا بە خۆشحاڵییەوە ئاهەنگ دەگێڕن، بەڵام کەسێک لەناکاو داوایەکی سەیر لە ئاسمان دەکات لە کاتی نزاکردن، کە فریشتەکان سەیر دەکەن(جۆرج بەیڵ)ی میهرەبان بڕیاری خۆکوشتنی داوە، بۆیە فریشتەیەک بە تایبەت دەنێردرێت بۆ پەشیمان کردنەوەی و پیشاندانی ئەوەی ژیان بە بێ جۆرج چۆن دەبوو.

I, Tonya (2017)

  • نمرەی پێگەی IMDB: ٧،٥
  • ژانەر: کۆمیدی، دراما، ژیاننامە
  • بە بەشداری: مارگۆ رۆبی، سباستیان ستان
  • دەرهێنەر: کرەیگ گیلێسپی
  • کات: یەک کاتژمێر و ٥٩ خولەک
  • فیلمەکە بۆ کەسانی خوار ١٨ ساڵ گونجاو نییە
  • کورتە: چیرۆکی فیلمەکە لە ڕاستییەوە وەرگیراوە و باسی تۆنیا هاردینگ دەکات، کە یاریزانێکی پیشەگەری خلیسکانەی سەر بەفرە.

Snowpiercer (2013)

  • نمرەی پێگەی IMDB: ٧
  • ژانەر: ئاکشن، دراما، زانستی/خەیاڵی
  • بە بەشداری: کریس ئێڤنس، جەیمی بێڵ
  • دەرهێنەر: بۆنگ جون هۆ
  • کات: دوو کاتژمێر و شەش خولەک
  • فیلمەکە بۆ کەسانی خوار ١٨ ساڵ گونجاو نییە
  • کورتە: با س لە سەردەمێک دەکات کە زەوی هەمووی بەستوویەتی بەهۆی زۆر بەکارهێنانی ماددەی (سی.دەبڵیو.٧) وە تاکە شت کە مابێتەوە لەسەر زەوی شەمەندەفەرێکە کە هەموو شتێکی تێدایە کە مرۆڤ کاری پێیەتی بەڵام چینێک هەن کە لەناو شەمەندەفەرەکەدا هیچ حسابێکیان بۆ ناکرێت و لە بەشی دواوە دانراون بۆیە ئەوانیش شۆڕشێك بەرپادەکەن بۆ چوونیان بەرەو پێشەوە.

Edward scissorhands (1990)

  • نمرەی پێگەی IMDB: ٧،٩
  • ژانەر: خەیاڵی، دراما، ڕۆمانسی
  • بە بەشداری: جۆنی دێپ، وینۆنا رایدەر
  • دەرهێنەر: تیم بێرتن
  • کات: یەک کاتژمێر و ٤٦ خولەک
  • هەندێک دیمەنی تێدایە بۆ کەسانی خوار ١٣ ساڵ گونجاو نییە
  • کورتە: پیاوێکی نەرمونیانی دەست مەقەست دەهێنرێت بۆ کۆمەڵگایەکی نوێ دوای ژیان لە شوێنێکی جیاکراوەدا.

I’m thinking of ending things (2020)

  • نمرەی پێگەی IMDB: ٦،٦
  • ژانەر: دراما، هەستبزوێن
  • بە بەشداری: جێسی پڵیمنس، جێسی بەکڵی
  • دەرهێنەر: چارڵی کۆفمن
  • کات: دوو کاتژمێر و ١٤ خولەک
  • فیلمەکە بۆ کەسانی خوار ١٨ ساڵ گونجاو نییە
  • کورتە: ژنێکی گەنج لەگەڵ خۆشەویستەکەیدا گەشت دەکات بۆ لای دایک و باوکی خۆشەویستەکەی. لەگەڵ گەیشتنیدا گومانی لە هەمووشتێک بۆ دروست دەبێت.

Into the wild

  • نمرەی پێگەی IMDB: ٨،١
  • ژانەر: سەرکێشی، دراما، ژیاننامە
  • بە بەشداری: ئێملی هێرش، ڤینسی ڤۆن
  • دەرهێنەر: شان پێن
  • کات: دوو کاتژمێر و ٢٨ خولەک
  • فیلمەکە بۆ کەسانی خوار ١٨ ساڵ گونجاو نییە
  • کورتە: دوای دەرچوونی لە زانکۆی ئیمۆری، باشترین خوێندکار و وەرزشەوان کریستۆفەر مەکاندلس واز لە سامانەکەی دەهێنێت و دەیبەخشێت بۆ کاری خێرخوازی، و بڕیار دەدات لەنێو سروشت بژی.

The thing (1982)

  • نمرەی پێگەی IMDB: ٨،١
  • ژانەر: ترسناک، نهێنی، خەیاڵی/زانستی
  • بە بەشداری: کێرت ڕەسڵ، ویڵفۆرد بریملی، کیث دەیڤد
  • دەرهێنەر: جۆن کارپێنتەر
  • کات: یەک کاتژمێر و ٤٩ خولەک
  • فیلمەکە بۆ کەسانی خوار ١٨ ساڵ گونجاو نییە
  • کورتە: گرووپێکی لێکۆڵینەوە لە ئەنتارکتیکا، لە لایەن بوونەوەرێکی دەرەکییەوە راودەکرێن کە شێوەی خۆی دەگۆڕێتە سەر شێوەی قوربانییەکان.

Little women (2019)

  • نمرەی پێگەی IMDB: ٧،٩
  • ژانەر: دراما، ڕۆمانسی
  • بە بەشداری: سرشا ڕۆنان، ئێما واتسن، فڵۆرنس پیو
  • دەرهێنەر: گریتا گێرویک
  • کات: دوو کاتژمێر و ١٥ خولەک
  • فیلمەکە هەندێک دیمەنی تێدایە لەوانەیە بە لای هەندێک خێزانەوە پەسەند نەبێت، بۆیە وا باشترە لەژێر چاودێری خێزاندا سەیربکرێت
  • کورتە: جۆ مارچ باسی ژیانی خۆی دەکات، ژیانی چوار خوشکی خێزانی مارچ، کە هەریەکێکیان ئامانجی خۆیان هەیە.

زنجیرە فیلمەکانی (Harry potter)

Hanna (2011)

  • نمرەی پێگەی IMDB: ٦،٧
  • ژانەر: ئاکشن، سەرکێشی، دراما، هەستبزوێن
  • بە بەشداری: سرشا ڕۆنان، کەیت بلانچێت، ئێرک بانا
  • دەرهێنەر: جۆو رایت
  • کات: یەک کاتژمێر و ٥١ خولەک
  • فیلمەکە بۆ سەروو تەمەنی ١٣ ساڵ گونجاوە
  • کورتە: کچێکی تەمەن ١٦ ساڵان لە لایەن باوکییەوە پەروەردەکراوە بۆ ئەوەی ببێتە بکوژێکی شارەزا، دەنێردرێت بۆ ئەرکێک لە سەرانسەری ئەورووپا. لە لایەن بریکارێکی بێبەزەی و کارمەندەکانییەوە دوای دەکەون.

The mountain between us (2017)

  • نمرەی پێگەی IMDB: ٦،٤
  • ژانەر: سەرکێشی، دراما
  • بە بەشداری: ئیدریس ئێڵبا، کەیت وینسڵت، بیو بریجدس
  • دەرهێنەر: هانی ئەبوئەسەد
  • کات: یەک کاتژمێر و ٥٢ خولەک
  • فیلمەکە بۆ سەروو تەمەنی ١٣ ساڵ گونجاوە
  • کورتە: لە دوای ڕووداوێکی تراژیدی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەک، دوو کەسی بێگانە پێویستە پەیوەندی ببەستن پێکەوە تا لە سەرمایەکی لەڕادەبەدەری چیایەکی بەفرین ڕزگاریان ببێت.

The revenant (2015)

  • نمرەی پێگەی IMDB: ٨،١
  • ژانەر: دراما، چیرۆکی هەستبزوێن، سەرکێشی
  • بە بەشداری: لیۆناردۆ دیکاپریۆ، تۆم هاردی
  • دەرهێنەر: ئەلێهاندرۆ گۆنزالێس
  • کات: دوو کاتژمێر و ٣٦ خولەک
  • فیلمەکە بۆ سەروو تەمەنی ١٨ ساڵ گونجاوە
  • کورتە: لە ساڵی ١٨٢٠ دانیشتوویەکی سەر سنوور پاش ئەوەی دەکەوێتە ژێر هێرشی ورچێک و بریندار دەبێت و هاوڕێکانی بۆ مردن بەجێی دەهێڵن، خۆی ئامادە دەکاتەوە بۆ ژیان و تۆڵەکردنەوە لەو کەسانەی خیانەتیان لێی کرد.

Frozen (2013)

  • نمرەی پێگەی IMDB: ٧،٥
  • ژانەر: سەرکێشی، کۆمیدی، ئەنیمەیشن
  • بە بەشداری: کریستن بێڵ، ئیدینا مێنزڵ، جۆنەثن گرۆف
  • دەرهێنەر: کریس بەک، جێنیفەر ڵی
  • کات: یەک کاتژمێر و ٤٢ خولەک
  • فیلمەکە هەندێک دیمەنی تێدایە لەوانەیە بە لای هەندێک خێزانەوە پەسەند نەبێت، بۆیە وا باشترە لەژێر چاودێری خێزاندا سەیربکرێت
  • کورتە: کاتێک ئێڵسای تاز شاژن، بە ڕێکەوت هێزەکانی بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی شتەکانی دەرووبەری بکات بە سەهۆڵ و بەفرین لە شارۆچکەکەی دەکات بەوەی بکەوێتە ناو زستانێکی ناکۆتاوە، ئانای خوشکی لەگەڵ پیاوێکی چیاکان و ئاسکێک و شێرەبەفرینەیەک تیمێک پێکدە‌هێنن تا کەشوهەواکە چاک بکەنەوە.

Requiem of snow (2005)

  • نمرەی پێگەی IMDB: ٦،٧
  • ژانەر: دراما
  • بە بەشداری: عەبدوڵا ئەحمەدی، ئەنڤەر فەرەجپوور، دڵنیا فەرەجپوور
  • دەرهێنەر: جەمیل رۆستەمی
  • کات: یەک کاتژمێر و ٣٠ خولەک
  • فیلمەکە بۆهەموو تەمەنێک گونجاوە
  • کورتە: خەڵکی نزای باران دەکەن، گوندیش وشک و بێدەنگ و بەفر، ڕۆژین نوقمی خەیاڵی هەڵهاتنە لە هاوسەرگیرییەکی ناچاریانە و پەنا دەباتە بەر نەناسراوێک، ئەمەش کۆتایی چیرۆکەکە نییە.

Zer (2017)

  • نمرەی پێگەی IMDB: ٦
  • ژانەر: دراما
  • بە بەشداری: ئەحمەد ئاسڵان، جێفری دیساڵو
  • دەرهێنەر: کازم ئۆز
  • کات: یەک کاتژمێر و ٥٣ خولەک
  • فیلمەکە بۆهەموو تەمەنێک گونجاوە
  • کورتە: ژان کە گەنجێکی دانیشتووی ئەمریکایە، دەگەڕێتەوە بۆ نیشتمانەکەی (کوردستانی باکور) تاکوو بنەچەی گۆرانییەک بدۆزێتەوە دوای ئەوەی دایە گەورەی پێش مردنی بە گوێیدا دەچرپێنێت.

A time for drunken horses (2000)

  • نمرەی پێگەی IMDB: ٧،٧
  • ژانەر: دراما، جەنگی
  • بە بەشداری: ئەیوب ئەحمەدی، ڕۆژین یوسفی
  • دەرهێنەر: بەهمەنی قوبادی
  • کات: یەک کاتژمێر و ٢٠ خولەک
  • فیلمەکە هەندێک دیمەنی تێدایە لەوانەیە بە لای هەندێک خێزانەوە پەسەند نەبێت، بۆیە وا باشترە لەژێر چاودێری خێزاندا سەیربکرێت
  • کورتە: خوشک و برایەکی کوردانی ڕۆژهەڵات هەوڵ دەدەن برا بچووکەکەیان ڕزگار بکەن کە زۆر نەخۆشە.

Eight below (2006)

  • نمرەی پێگەی IMDB: ٧،٣
  • ژانەر: دراما، خێزانی، سەرکێشی
  • بە بەشداری: پۆڵ واکەر، جەیسن بیگز
  • دەرهێنەر: فرانک مارشڵ
  • کات: دوو کاتژمێر
  • فیلمەکە هەندێک دیمەنی تێدایە لەوانەیە بە لای هەندێک خێزانەوە پەسەند نەبێت، بۆیە وا باشترە لەژێر چاودێری خێزاندا سەیربکرێت
  • کورتە: ساردی تەزێنەری بەستەڵەکی باشور دوو چالاکوان ناچار دەکات دووربکەونەوە لە تیمەکەیان و پاشان هەوڵی ڕزگارکردنی ژیانی خۆیان دەدەن لەناو ئەو تۆفانە ساردەدا.

The hateful eight (2015)

  • نمرەی پێگەی IMDB: ٧،٨
  • ژانەر: دراما، تاوان، نهێنی
  • بە بەشداری: ساموێڵ ئێڵ جاکسن، کێرت ڕەسڵ
  • دەرهێنەر: کوینتن تارانتینۆ
  • کات: دوو کاتژمێر و ٤٨ خولەک
  • فیلمەکە بۆ تەمەنی خوار ١٨ ساڵ گونجاو نییە
  • کورتە: لە زستانێکی ساردی وایۆمینگدا، ڕاوکەرێکی خەڵات و زیندانییەکەی لە خانوویەکی مانەوەدا دەمێننەوە کە چەند کەسێکی تێدایە و هەریەکەیان نهێنی خۆیان هەیە.

Everest (2015)

  • نمرەی پێگەی IMDB: ٧،١
  • ژانەر: ئاکشن، سەرکێشی، ژیاننامە
  • بە بەشداری: جەیسن کڵارک، ئانگ فولا شێرپا
  • دەرهێنەر: باڵتاسەر کۆرماکور
  • کات: دوو کاتژمێر و یەک خولەک
  • فیلمەکە هەندێک دیمەنی تێدایە لەوانەیە بە لای هەندێک خێزانەوە پەسەند نەبێت، بۆیە وا باشترە لەژێر چاودێری خێزاندا سەیربکرێت
  • کورتە: گرووپێکی شاخەوان هەوڵی هەڵگەڕان دەدەن بەسەر بەرزترین لوتکە چیای جیهان (ئێڤەرست)، بەڵام ڕەشەبایەکی بەفراوی کێشە و گرفتێکی زۆریان بۆ دروست دەکات.

Anastasis (1997)

  • نمرەی پێگەی IMDB: ٧،٢
  • ژانەر: دراما، ئەنیمەیشن، سەرکێشی
  • بە بەشداری: مێک ڕایان، جۆن کوساک
  • دەرهێنەر: دۆن بڵوس، گێری ئۆڵدمن
  • کات: یەک کاتژمێر و ٣٤ خولەک
  • فیلمەکە بۆ هەموو تەمەنێک گونجاوە
  • کورتە: کۆتا منداڵ کە لە خێزانی شاهانەی ڕووسیا ماوە، لەگەڵ دوو پیاوی درۆزنی زیرەک یەک دەگرن بۆ ئەوەی لەگەڵ داپیرەی یەکبگرێتەوە کە ژنە ئیمپراتۆرێکی بێهاوژینە.

Knives out (2019)

  • نمرەی پێگەی IMDB: ٨
  • ژانەر: دراما، تاوان، کۆمیدی
  • بە بەشداری: دانیێڵ کرەیگ، کریس ئێڤنس
  • دەرهێنەر: ڕیان جۆنسن
  • کات: دوو کاتژمێر و ١٠ خولەک
  • فیلمەکە بۆ تەمەنی خوار ١٣ ساڵ گونجاو نییە
  • کورتە: لێکۆڵەرێک لێکۆڵینەوە لە مردنی باوکی خێزانێکی سەیر و شەڕانی دەکات.

Society of snow (2023)

  • نمرەی پێگەی IMDB: ٧،٩
  • ژانەر: دراما، مێژویی، هەستبزوێن
  • بە بەشداری: ئینزۆ ڤۆگرینیک، ئاگوستین پاردێلا
  • دەرهێنەر: جەی.ئەی بایۆنا
  • کات: دوو کاتژمێر و ٢٤ خولەک
  • فیلمەکە بۆ تەمەنی خوار ١٨ ساڵ گونجاو نییە
  • کورتە: لە ساڵی ١٩٧٢ فڕۆکەیەکی ئۆرۆگوایی لە سەهۆڵبەندێکی "ئاندێس" دەکەوێتە خوارەوە. ئەو گەشتیارانەی لە ڕووداوەکە رزگاریان دەبێت خۆیان لە یەکێک لە سەختترین ژینگەکانی جیهاندا دەبیننەوە و بۆ مانەوە لە ژیانیان دەجەنگن.

The eight mountains (2022)

  • نمرەی پێگەی IMDB: ٧،٧
  • ژانەر: دراما
  • بە بەشداری: لوپۆ باربیرۆ، کریستیانۆ ساسێلا
  • دەرهێنەر: فێلیکس ڤان گرۆونینگێن
  • کات: دوو کاتژمێر و ٢٧ خولەک
  • فیلمەکە هەندێک دیمەنی تێدایە لەوانەیە بە لای هەندێک خێزانەوە پەسەند نەبێت، بۆیە وا باشترە لەژێر چاودێری خێزاندا سەیربکرێت
  • کورتە: گەشتێکە بەناو هاوڕێیەتی و خود دۆزینەوە. ئەم فیلمە چیرۆکی چوار دەیەی پەیوەندییەکی هاوڕێیەتیی ئاڵۆزە لە نێوان دوو کەسدا.

Concrete utopia (2023)

  • نمرەی پێگەی IMDB: ٧،٣
  • ژانەر: دراما، ئاکشن، سەرکێشی
  • بە بەشداری: لی بیۆنگ هۆن، پارک سۆ جوون، پارک بۆ یۆن
  • دەرهێنەر: ئۆم تێ هوا
  • کات: دوو کاتژمێر و ١٠ خولەک
  • فیلمەکە هەندێک دیمەنی تێدایە لەوانەیە بە لای هەندێک خێزانەوە پەسەند نەبێت، بۆیە وا باشترە لەژێر چاودێری خێزاندا سەیربکرێت
  • کورتە: بومەلەرزەیەک شاری سۆوڵ وێران دەکات و تاکە باڵەخانەیەک کە دەمێنێتەوە دەبێتە ئامانجی ڕزگاربووەکان لە کاتێکدا نیشتەجێبووەکانی باڵەخانەکە هەوڵی خۆپاراستن دەدەن لە کەسە دەرەکییەکان.

Inside Llewyn Davis (2018)

  • - نمرەی پێگەی IMDB: ٧،٤
  • - ژانەر: دراما، مۆسیقی
  • - بە بەشداری: ئۆسکار ئایزک، کاری موڵیگن
  • - دەرهێنەر: ئیثن کۆین
  • - کات: یەک کاتژمێر و ٤٤ خولەک
  • - فیلمەکە بۆ تەمەنی خوار ١٨ ساڵ گونجاو نییە
  • - کورتە: باس لە مۆسیقاژەنێک دەکات بە ناوی (لویس دەیڤس) کە چەندین نەهامەتی لە زستانی ساڵی ١٩٦١دا دێتە ڕێگای و ڕووبەڕووی زستانی سەخت و پشتبەستنێکی زۆری بە هاوڕێ و کەسە نزیکەکانی دەبێتەوە.

Below zero (2021)

  • نمرەی پێگەی IMDB: ٦،٢
  • ژانەر: دراما، هەستبزوێن
  • بە بەشداری: خاڤیەر گوتیرێز، لوسی کالیجۆ
  • دەرهێنەر: لویس کویلێز
  • کات: یەک کاتژمێر و ٤٦ خولەک
  • فیلمەکە بۆ تەمەنی خوار ١٧ ساڵ گونجاو نییە
  • کورتە: لە ڕێگایەکی دوورەدەستدا، بارهەڵگری گواستنەوەی زیندانییەکان بە شێوەیەکی دڕندانە هێرشی دەکرێت سەر.

زنجیرەی فیلمەکانی (Ice age)

Murder on the orient express (2017)

  • نمرەی پێگەی IMDB: ٦،٥
  • ژانەر: دراما، تاوان، نهێنی
  • بە بەشداری: کێنث برانا، پنۆڵپی کروز
  • دەرهێنەر: کێنث برانا
  • کات: یەک کاتژمێر و ٥٤ خولەک
  • فیلمەکە بۆ تەمەنی خوار ١٣ ساڵ گونجاو نییە
  • کورتە: هێرکویل پرۆتی لێکۆڵەر بە شەمەندەفەر گەشتێکی خێرا دەکات، لەسەر شەمەندەفەرەکە کەسێک دەکوژرێت و ئەمیش بە ئەرکی خۆی هەڵدەستێت بۆ دۆزینەوەی بکوژەکە.

Doctor Zhivago (1965)

  • نمرەی پێگەی IMDB: ٧،٩
  • ژانەر: دراما، جەنگی، رۆمانسی
  • بە بەشداری: عومەر شەریف، جولی کریستی
  • دەرهێنەر: دەیڤد لین
  • کات: سێ کاتژمێر و ١٧ خولەک
  • فیلمەکە بۆ تەمەنی خوار ١٧ ساڵ گونجاو نییە
  • کورتە: فیلمەکە باسی ژیانی پزیشکێک و هۆزانڤانێک دەکات، کە سەرەڕای ئەوەی خێزاندارە، بەڵام عاشقی ژنی چالاکوانێکی سیاسی دەبێت.

The holdovers (2023)

  • نمرەی پێگەی IMDB: ٨
  • ژانەر: دراما، کۆمیدی
  • بە بەشداری: پۆڵ جایاماتی، دەڤان جۆی ڕەندۆڵف
  • دەرهێنەر: ئەلێکزاندەر پەین
  • کات: دوو کاتژمێر و ١٣ خولەک
  • فیلمەکە بۆ تەمەنی خوار ١٨ ساڵ گونجاو نییە
  • کورتە: مامۆستایەکی مێژووی بێزارکەر لە قوتابخانەیەکی ئامادەیی دوورەدەست زۆری لێدەکرێت لە کاتی پشووەکاندا لەناو قوتابخانەکە بمێنێتەوە لەگەڵ خوێندکارێکی سەر بەکێشە کە هیچ جێگەیەکی نییە بۆی بڕوات.


سەرچاوەکان



641 بینین