یاسر حوزەیمی کێیه؟

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2024-02-19-21:57:00 - کۆدی بابەت: 11992
یاسر حوزەیمی کێیه؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

یاسر حوزەیمی کێیه؟ (بە ئینگلیزی: who's Yasser Al-Huzaimi، بە عەرەبی: من هو ياسر الحزيمي) یاسر حوزەیمی یان یاسر ئەلحوزەیمی نووسەرێکی سعودییە لە بواری پەرەپێدانی مرۆییدا، کە زمانی عەرەبی لە زانکۆی شا سعودیە خوێندووە و بڕوانامەی دبلۆمی لە ڕاوێژکاری دەروونی لە زانکۆی شا فەیسەڵ بەدەستهێناوە.

جێی ئاماژەیە کە یاسر حوزەیمی چەندین بەرهەم و نوسینی هەیە کە ناوبانگی بەربڵاوی بەدەستهێناوە و هەروەها چەندین خولی ڕاهێنانی لە بواری پەرەپێدانی مرۆیی لە چەندین پارێزگای جیاواز لە شانشینی سعودیە هەیە.

یاسر حوزەیمی کێیە؟ 

کەسایەتییەکی سعودیی بەناوبانگە لە ڕێگەی ئەو پۆستانەی کە لە ماوەی پیشەکەیدا سەرکردایەتی کردوون. هەروەها ئامۆژگاری هاوڵاتیانی خۆی لە سعودیە بەتایبەتی و جیهانی عەرەبی بەگشتی دەکات لە ڕێگەی لاپەڕە فەرمییەکانی لە تویتەر و ئینستاگرام.

زانیاری گشتی

ناو یاسر حوزەیمی
ناوی باوک بەندەر حوزەیمی
ڕێکەوتی لەدایکبوون ١٩٨٠ی زایینی
تەمەن ٤٣ ساڵ
شوێنی لەدایکبوون سعوودیە
شوێنی نیشتەجێبوون شاری ڕیاز، پایتەختی سعوودیە
نەتەوە سعوودی
زمانی دایک عەرەبی
ئایین موسوڵمان
بڕوانامەی ئەکادیمی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زمانی عەرەبی و دبلۆم لە ڕاوێژکاری دەروونی.
زانکۆی دایک زانکۆی شا سعود و زانکۆی شا فەیسەڵ.
پیشە نووسەر، مامۆستا، سەرپەرشتاری پەروەردەیی و شارەزا لە پەرەپێدانی مرۆیی.

ژیاننامە

یاسر حوزەیمی کوڕی بەندەر حوزەیمی لە ساڵی ١٩٨٠ی زایینی لە سعوودییە لەدایک بووە. لە نەتەوەی عەرەبە و هەڵگری دینی ئیسلامە. حوزەیمی دانیشتووی پایتەختی سعوودیە شاری ڕیازە.

بە گەیشتن بەوەی کە یاسر حوزەیمی کێیە، دەبینین کە یاسر حوزەیمی ڕەسەنەکەی دەگەڕێتەوە بۆ هۆزی عوتەیبە، کە لە بەرامبەریشدا دەگەڕێتەوە بۆ سعوودیە. لەبەر ئەوەی یەکێکە لە هۆزە بەناوبانگەکانی عەدنانییە، یەکێکە لە گەورەترین هۆزەکانی شانشینی عەرەبی کە ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتییە دیارەکان لەسەر ئاستی شانشینی سعودیە و جیهانی عەرەبی بە گشتی دەگرنەوە.

ئاستی خوێندن

بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ساڵی ١٤٢١ی کۆچی بۆ زمانی عەرەبی لە زانکۆی شا سعود بەدەستهێناوە پاشانیش بڕوانامەی دبلۆی بۆ ڕاوێژکاری دەروونی لە ساڵی ١٤٢٩ی کۆچی لە زانکۆی شا فەیسەڵ بەدەستهێناوە.

پۆستەکانی یاسر ئەلحوزەیمی

لە ماوەی پیشەکەییدا، نووسەری سعودی یاسر حوزەیمی چەندین پۆستی هەبووە، لەوانە:

  • حوزەیمی ئەرکی بەڕێوەبەری کۆمەڵەی یانەی خوێندکارانی لە وەزارەتی پەروەردە لە زانکۆی مەجمەعە لە ساڵی ١٤٣٢ی کۆچی وەرگرتووە.
  • دوای ئەوە، حوزەیمی پۆستی سەرپەرشتیاری وەرگرت لە ئاژانسی گەشەپێدانی کارامەیی لە زانکۆی مەجمەعه لە ساڵی ١٤٣٣ی کۆچی و تا ئێستا بەردەوامە.
  • هەروەها وەک بەرپرسێک لە بەشی ڕاهێنان و گەشەپێدان لە سەنتەری خێزانی سەعید کاری کردووە.
  • هەروەها بەڕێوەبەری یەکەی پێوانەکردن و شیکردنەوەی کەسایەتی بووە لە دەسەڵاتی ڕاهێنان و ڕاوێژکاری دەروونی.
  •  دواتر بڕوانامەی دبلۆمی لە ڕاهێنانی مامۆستایی لە زانکۆی "ئەدمیراڵ"ی بەریتانی وەرگرتووە.
  • هەروەها یاسر حزەیمی بڕوانامەی دبلۆمی لە زیرەکی هەستی لە ڕێکخراوی ڕاهێنانی سەرکردایەتی ئۆکسفۆرد وەرگرتووە.
  • دوای ئەوە، حوزەیمی پۆستی ڕاهێنەری ڕاهێنەرەکانی وەرگرت کە لەلایەن سەنتەری پاشا عەبدولعەزیزەوە بڕواپێکراو بوو.
  • دواتر وەک ڕاهێنەرێکی بڕواپێکراو کاری کرد لە فێربوونی خێراکراو لەلایەن دێف مایەر کە مۆڵەتی لەلایەن ئەنجومەنی ئەمریکی پێدرابوو.
  • هەروەها وەک ڕاهێنەری گەشەپێدانی سەرچاوە مرۆییەکان خزمەتی کردووە کە لەلایەن ئەکادیمیای بەریتانییەوە مۆڵەتی پێدراوە.
  • هەروەها پۆستی ڕاهێنەری بڕواپێکراوی هەیە لە ئەکادیمیای نێودەوڵەتی بۆ ڕاهێنان و گەشەپێدان.

ئەو وەزارەتانەی حوزەیمی کاری تێدا کردوون

نووسەری سعودی یاسر حوزەیمی لە چەندین وەزارەت و دەزگای حکومی لە شانشینی سعوودیە کاری کردووە، کە ئاماژەیان پێدەکەین:

  • وەزارەتی ناوخۆی سعوودیە.
  •  وەزارەتی خوێندنی باڵای سعوودیە.
  •  وەزارەتی پەروەردەی سعوودیە.
  • وەزارەتی کاروباری ئیسلامی و ڕێنمایی سعوودیە
  • وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی سعوودیە
  •  وەزارەتی کاروباری ئیسلامی قەتەر
  •  وەزارەتی ناوخۆی قەتەڕ
  • وەزارەتی داد لە سعوودیە
  •  دەزگای ڕاگەیاندنی شارقە
  •  لیژنەی سکاڵاکانی سعوودیە
  •  زانکۆی شا سعود
  • زانکۆی ئیمام محەمەد بن سعود
  •  زانکۆی شا خالید
  • زانکۆی شازادە سوڵتان

بەرهەمەکانی

یاسر حوزەیمی چەندین کتێبی نووسراوی هەیە لەوانە:

  • کتێبی الشخصیة القوية (کەسایەتی بەهێز)
  • کتێبی کیف تکسب علاقات (چۆنیەتی بردنەوەی پەیوەندییەکان)
  • کتێبی المتحدث البارع (قسەکەری زیرەک)
  • کتێبی صعود بلا قعود
  • کتێبی بریدي: رسائل و اجابات في مجالات حیاة (نامە و وڵامەکان لە بوارەکانی ژیاندا)
  • کتێبی استبانة: کیف تحدد تخصصک الجامعي (چۆن پسپۆی زانکۆکەت دیاری دەکەیت)
  • کتێبی تواقیع: خواطر و تاملات تختصر الکثیر و تختزل

هەروەها ئەم کەسایەتییە دیارە سعودییە چەندین چاوپێکەوتن و پۆدکاستی گرنگی ئەنجامداوە بە زمانی عەرەبی و دواتریش وەرگێڕدراون بۆ چەندین زمانی تر کە دیارترینیان پۆدکاستی فنجان بوو، پۆدکاستەکە لە ماوەیەکی کەمدا ژمارەیەکی خەیاڵی بینەری تێپڕاند و دواتریش وەرگێڕدرا بۆ سەر چەندین زمانی جیاواز لە نێوانیشیاندا بۆ زمانی کوردیش وەرگێڕدرا.

هەژماری تویتەری یاسر ئەلحوزەیمی

هەژماری فەرمی نووسەری بەناوبانگی سعوودی یاسر لە تویتەر: یاسر ئەلحوزەیمی clips@alhozimey، کە چەندین ڤیدیۆی تێدایە و لەگەڵ بینەرەکانیدا بڵاوی دەکاتەوە. لە ڕێگەی ئەمەوە، ئەو ئامۆژگارییەکی زۆر پێشکەش دەکات بە جۆرە جیاوازەکانی خەڵکی سعوودیە بەتایبەتی و جیهانی عەرەبی و ناعەرەبیش بە گشتی.

لە ڕێگەی پەرۆشی زۆر کەس بۆ ئەوەی بزانن یاسر حوزەیمی کێیە، دەبینین کە یاسر حوزەیمی سەر بە خێزانی حوزەیمییەیە کە چەندین کەسایەتی سیاسی و حکومی تێدایە و ئەندامانی خێزانی حوزەیمی بە ئاستی بەرزی خوێندنیان جیادەکرێنەوە و دەناسرێن.


سەرچاوەکان



172 بینین