شانۆی منداڵ

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2024-03-17-16:43:00 - کۆدی بابەت: 12138
شانۆی منداڵ

ناوه‌ڕۆك

ناساندن 

شانۆی منداڵ (بە عەرەبی: مسرح الأطفال، بە ئینگلیزی: The children’s theatre)، شانۆی منداڵان کاریگەری دەکاتە سەر منداڵەکە، چونکە شانۆکە بە شێوەی بەرجەستە یاخود بینین ئەنجام دەدرێت کە منداڵ دەتوانێت باشتر شتە بەرجەستەییەکان و بینراوەکان وەربگرێت و هەندێکجار بابەتی شانۆکە لێی دەبێت بە ڕاستی.  

تایبەتمەندییەکانی شانۆی منداڵ  

  • ئاسانە 
  • ڕوونە  
  • سەرنجڕاکێشە 
  • پشت دەبەستێت بە هەستەکان 
  • زیاتر پشت بە جووڵە دەبەستێت وەک لە قسەکردن 
  • بووکەڵە و ئەنیمەیشنی بەکارهاتوو 
  • ڕووناکی و ڕەنگی بەکارهاتوو 
  • چێژ و خۆشی بە منداڵان دەبەخشێت 
  • دەوڵەمەندکردنی فەرهەنگی زمانی منداڵ 
  • توانای دەربڕینی منداڵ بەهێزدەکات. 
  • ڕێگایەکە بۆ کەمکردنەوەی فشاری دەروونی منداڵ. 
  • بەهێزکردنی متمانە بەخۆبوون بە تایبەتی بۆ ئەو منداڵانەی کە بەشداری دەکەن لە نواندندا. 
  • جووڵاندنی هەستی منداڵ 
  • دەوڵەمەندکردنی زانیاری 

مەرجەکانی شانۆی منداڵ  

 

  • بابەتی شانۆنامەکە دەبێت لەگەڵ تەمەنی ئەو منداڵانەدا بێت کە شانۆنامەکەی بۆ نووسراوە. 
  • ڕوون و ئاشکرایی و جیاوازی کەسایەتی تێیدا لەبەرچاو دەگیرێت. 
  • پێویستە دەقی شانۆیی لایەنی دەروونی و پەروەردەیی پێداویستییەکانی منداڵەکە بگرێتەوە. 
  • دیالۆگەکان پێویستە ئاسان بێت. 
  • پێویستە یاسا دەروونییەکان و بەها بەرز  وکۆمەڵایەتییەکان لەبەرچاو بگیرێت 
  • پێویستە ئەوە لەبەرچاو بگیرێت کە سەرەتای شانۆکە سەرنجڕاکێش بێت و ئەنجامەکەی لە ڕووی دەروونییەوە ئاسوودەبەخش بێت.

بابەتەکانی شانۆی منداڵان 

  • ئەو بابەتانەی کە چارەسەری کێشە کۆمەڵایەتییەکان و بیرۆکە ڕەوشتییەکان دەکەن کە منداڵان چێژی لێوەردەگرن 
  • بابەتەکان پێویستە جەخت بکەنەوە لەسەر دانانی بیرۆکە و خووی باش و پەرەپێدانی خۆشەویستی منداڵان بۆ چاکە. 
  • گرنگیدان بەو باەتانەی کە منداڵان هاندەدات بۆ داهێنان و بیرکردنەوەی داهێنەرانە. 
  • زیادەڕۆیی لە توندوتیژی لە کاری شانۆییدا مەکەن چونکە ترس لای منداڵ دروست دەکات. 
  • منداڵان ئاسوودەن بەو شانۆیەی کە تێیدا پاداشت و سزا بە یەکسانی دابەش دە. 


سەرچاوەکان



147 بینین