کزی چاو

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-07-09-15:16:00 - کۆدی بابەت: 5809
کزی چاو

ناوه‌ڕۆك

کزی چاو چییە؟

چاوکزی بریتییە لە کەمبوونەوەی ئاستی بینینی چاو بە هەر شێوەیەک، و کورت دەبێتەوە لەو ناوانەی لە حاڵەتەکانیان نراوە بەجۆرێک کە توشبووان بە چەند پلەیەکی جیاوازی کزی چاو دەناڵێنن کە دەبێتە هۆی سنوردارکردنی چالاکی ڕۆژانەیان، وەکوو چۆن دەکرێت لەگەڵ ئەم حاڵەتەشدا چەند نیشانەیەکی پەیوەندیدار بە ئەو نەخۆشییەی کە هۆکاری کزی چاوە دەربکەوێت.

ڕەنگە کزی چاو پەرەبسەنێت بۆ بێتوانایی لە ئەنجامدانی ئەرکی ڕۆژانە و کەسەکە توشی ڕووداو و پێکانی زیاتر دەبێت، هەروەها بەڵگە و لێکۆڵینەوەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە لەدەستدانی توانای ڕاست بینینی شتەکان و پێشبینیکردنی قوڵییان کە یارمەتی کەسەکە دەدات لە دیاریکردنی ژینگە و تەنەکانی دەوروبەری، ئەگەری توشبوونی کەسەکە بۆ کەوتن و بەرکەوتن بە تەنەکانی دەوروبەری زیاتر دەکات. 

نیشانەکانی کزی چاو

  • دروستبوونی کێشە لە خوێندنەوە یان چێشت لێنان یان دروومان. 
  • دروستبوونی کێشە لە بینین لە ئەنجامی زیادنەکردنی ڕووناکی وەکوو پێشتر. 
  • قورسی ناسینەوەی ڕووخساری کەسەکان.
  • ڕووبەڕووبوونەوەی قورسی لە پەڕینەوە بە ڕێگادا و خوێندنەوەی هێماکان.

دیارترین جۆرەکانی کزی چاو

کزی چاو چەندەها جۆری جیاوازی هەیە کە دەکرێت لە هەر بەشێکی چاودا ڕووبدات کە ئەمەش کاریگەری لەسەر گۆشە جیاوازەکانی بینین دادەنێت، وەکو چۆن هەر جۆرێک لەم جۆرانە بە نیشانەی تایبەت بە خۆی جیا دەکرێتەوە، بۆیە نیشانەکانی کزی چاو دەبێت لای کەسی تایبەتمەند دەستنیشان بکرێت و ڕێگاکانی چارەسەر ڕوونبکرێتەوە، لە دیارترین جۆرەکانیش:

  • لەدەستدانی بینینی چەقی: ئەم حاڵەتەش وەکوو خاڵێکی نابینایی دەردەکەوێت لە چەقی چاوی کەسەکەدا.
  • لەدەستدانی بینایی پەراوێز یان لاتەنیشتەکان: ئەم حاڵەتە بە لەدەستدانی بینایی دەناسرێت لە لاتەنیشتەکان و بەشی سەرەوە یان خوارەوەی چاو، بەڵام بینین لە چەق و بەشی ناوەڕاستی چاوەوە کێشەی نییە. 
  • توشبوون بە شەوکوێری: بریتییە لە نابینایی یان کزی چاو لەو ناوچانەی ڕووناکیان کەمە وەکو ستەیجەکان یاخود دەرچوون لەماڵ لە شەودا. 
  • لێڵی و ناڕوونی بینین: لەم حاڵەتەدا تەنە نزیک و دوورەکان بە شێوەیەکی ناڕوون دەردەکەون. 
  • بینینی تەماوی: کەسانی توشبوو بەم حاڵەتە هەست دەکەن کە مەودای بینینیان بەتەواوەتی داپۆشراوە بە فیلم و بە شەوارەیی دەیبینن.

تێبینی: زۆر جۆری جیاوازی کزی چاو هەیە و تەنها پزیشک دەتوانێت دیاریبکات و نەخۆش ئاڕاستە بکات بۆ چارەسەری گونجاو.

دەستنیشانکردنی چاو کزی 

دەکرێت دەستنیشانی کزی چاو بکرێت لەڕێگەی ئەو پشکنینە تایبەتانەی پزیشکی تایبەتمەندی گرنگیدان بە چاوەکان ئەنجامی دەدات و چەند پشکنینێک لەخۆ دەگرێت کە پشت دەبەستێت بە ڕووناکی و دەنگ گەورەکەر و ئەو ئامێرە نەخشەییە تایبەتمەندانەی بەکاردێن بۆ تاقیکردنەوەی ڕاددەی بینین و زانینی قوڵییان و مەودای بینین، بۆیە وا باشترە داوای گرنگیپێدانی پزیشکی بکرێت لە حاڵەتی دەرکەوتنی نیشانەکانی کزی چاو کە ڕەنگە ببێتە هۆی قورسی لە بینین و ڕێگەی لە توشبوو دەکات لە ئەنجامدانی چالاکی ڕۆژانەی وەکوو گەشتکردن و چێشت لێنان و کارکردن و خوێندن، هەروەها پێویستە لەسەر ئەو کەسانەی دەناڵێنن بەدەست نیشانەکانی کزی چاوەوە کاتی چاوپێکەوتنێک دیاری بکەن لەگەڵ پزیشکەکانیاندا بۆ یارمەتیدانیان لە چارەسەرکردنی حاڵەتەکە ئەگەر کرا و ڕێگری لە لەدەستدانی بینین بە تێپەڕینی کات، لە حاڵەتێکیشدا کە ئەم چارەسەرە ڕۆتینیانە سەریان نەگرت ئەوکات پزیشک پەنا دەباتە بەر خزمەتگوزارییەکانی باشکردنی بینین کە هەر یەکە لە پشکنینی چاو و دیاریکردنی پلەی کزییەکەی و ڕاهێنان پێکردن لەسەر چۆنییەتی بەکارهێنانی ئەو کەرەستانەی بۆ باشترکردنی بینین بەکاردێن، وێڕای ڕاهێنان لەسەر چۆنییەتی ئەنجامدانی چالاکی ڕۆژانە بە ڕێگای جیاواز


سەرچاوەکان



4411 بینین