کتێبی پرۆژە ستراتیژییەکانی سەڵاحەدینی  ئەیوبی

له‌لایه‌ن: - شنۆ نەوزاد شنۆ نەوزاد - به‌روار: 2023-12-26-14:20:00 - کۆدی بابەت: 11767
کتێبی پرۆژە ستراتیژییەکانی سەڵاحەدینی  ئەیوبی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن 

پرۆژە ستراتیژییەکانی سەڵاحەدینی  ئەیوبی (بە ئینگلیزی: Strategic projects of Salahuddin Ayoubi، بە عەرەبی: المشاريع الاستراتيجية لصلاح الدين الأيوبي) کتێبێکە باس لە ڕۆڵی سەڵاحەدینی ئەیوبی دەکات لە شێوازە سەرەتاییەکانی فێرکردنی زانست و داهێنانی قوتابخانەی زانستی و گرنگیدان بە زانست و زانایان و خوێندنگە ئیسلامییەکان.

ناسنامەی کتێب

ناوی کتێب پرۆژە ستراتیژییەکانی سەڵاحەدینی ئەیوبی 
ناوی نووسەر دکتۆر عومەر عەبدولعەزیز
ناوەڕۆک لێکۆڵینەوەی مێژوویی 
دیزاین نوسەر
ساڵی چاپ ٢٠٢٢
ناوەندی بڵاوکردنەوە لە کتێبخانە گشتییەکان ساڵی (٢٠٢٢).
ژمارەی لاپەڕە ١٠٧ لاپەڕە

پێشەکی کتێب

زانست و قوتابخانە و پەیمانگە و  خوێندنگە ئایینییەکان لە مێژووی ئیسلامدا ڕۆڵێکی کاریگەریان هەبووە لە پارێزگاریکردن لە پێناس و شوناسی ئوممەتی ئیسلامی و خزمەتی شارستانییەتی موسڵمانان، بە تایبەتی لە ڕووی بەرەنگاربوونەوەی شەپۆلی بیرۆکە و بۆچوون و فەلسەفە زەمینییەکان لە سەدە جیاوازەکاندا.

ناوەڕۆک 

ئەم کتێبە بە دوو بەشی سەرەکی باس لە ڕۆڵ و کاریگەری سەڵاحەدینی ئەیوبی دەکات لە خزمەتکردنی زانست و پەرەدان بە خوێندنگا و قوتابخانە زانسییەکان.

  • بەشی یەکەم: ڕۆڵی سەڵاحەدین و ئەیوبییەکان لە برەودان بە زانست
  • بەشی دووەم: گرنگترین قوتابخانە بنیاتنراوەکانی سەڵاحەدین و ئەیوبییەکان 

بەشێک لە بابەتە گرنگەکانی ئەم کتێبە

  • کردنەوەی ناوەندی فێرکاری و چاکسازی کۆمەڵایەتی (بیمارستانات).
  • زانایانی ڕاوێژکار و چاوساغانی سەڵاحەدین و جۆری مامەڵەی سەڵاحەدین لەگەڵیان.
  • دامەزراندی کتێبخانەی گشتی و بازاڕی کتێب فرۆشی.


سەرچاوەکان



507 بینین