کتێبی داهێنانەکانم و نووسراوەکانی ترم

له‌لایه‌ن: - مەزن ڕێبوار مەزن ڕێبوار - به‌روار: 2024-03-23-00:16:00 - کۆدی بابەت: 12233
کتێبی داهێنانەکانم و نووسراوەکانی ترم

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

کتێبی داهێنانەکانم و نووسراوەکانی ترم (بە ئینگلیزی: My inventions and other writings) لە نووسینی زانای بەناوبانگی بواری کارۆموگنەکاری و کارەبا دکتۆر نیکۆلا تێسلایە کە بە ڕەچەڵەک خەڵکی گوندی سمیلجانی وڵاتی کرواتیایە. کتێبەکە باس لە کار و داهێنان و وتارەکانی تێسلا دەکات کە لە گۆڤاری Electrical Experimenter ساڵی ١٩١٩ بڵاوکراوەتەوە. ناوەرۆک نیکۆلا تێسلا ١٨٥٦-١٩٤٣ زانایەکی بە ڕەچەڵەک کرواتیە، لە گوندی سمیلجان لەدایکبووە، بڕوانامەی بۆرد (دکتۆرا)ـی هەبووە لە زانستی کارەبا و زیاتر لە بواری موگناتیس کاری کردووە. زۆرێک لە داهێنانەکان کە لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا هەن بیرۆکە یان داهێنانی تێسلابوون. 

تێسلا داهێنەری: کۆیل، ڕادیۆ، ڕیمۆت کۆنتڕۆڵ، تەزووی سەلامەت، گڵۆپی کارەبایی، ڕۆبۆت، تێلێگرافی بێ وایەر، کارەبای بێ وایەر، ماتۆڕ، گڵۆپی نیۆنی، ئامێری تیشکی وەنەوشەیی و چەندان داهێنانی ترە. لەم وتارەی تێسلا کە دوای مردنی کرا بە کتێب و لەلایەن Samantha Hunt پێشەکی بۆ نووسرا و  ناوەندی (Penguin) چاپی کرد. لە شەش بەشدا تێسلا باسی لە هەندێک لە داهێنان و بیرۆکەکانی خۆی دەکات و لە کۆتاییەکانی کتێبەکەشدا تێڕوانینی خۆی بۆ هەندێک پرسی گرنگ دەرخستووە. 

کورتەیەک لە پێشەکی کتێبەکە

کاتێک بە شەقامێکدا گوزەر دەکەیت، دەبینیت چەندین وایەر و تەلی کارەبا لە ڕێگەی ستوونەکانەوە دەگەیەنرێن بەو شوێنانەی کارەبایان پێویستە، کارەبا لەو ساتەوەی بۆ یەکەم جار دۆزرایەوە تا ئێستا بەم جۆرە دەگوازرێتەوە لە ڕێگەی ستوونەکان یان بە ژێر زەویدا، لە هەردوو بارودۆخەکە "وایەر" هەیە، بەڵام ئایا بیستووتە کە کەسێک هەبوو بەر لەوەی کارەبای بە وایەر دابهێنرێت هەوڵیداوە بێ وایەر کارەبا بگوازێتەوە بۆ هەموو شوێنێکی جیهان و بە شێوەی تەزووی سەلامەت و بەخۆڕایی؟ بەڵێ دکتۆر تێسلا ئەو کەسە بوو کە ئەم هەوڵەی دا و شوێنێکی تایبەتی دروستکرد بەناوی world of wireless کە تیایدا توێژینەوەی دەکرد بۆ ئەوەی تەزووی سەلامەت دابهێنێت کە هیچ کەس تووشی زیان نەبێت بەهۆیەوە.

لەم کتێبەدا تێسلا باسی پەیوەندی خۆی لەگەڵ هەر یەک لە تۆماس ئەدیسۆن و زاناکان و بازرگانەکانی هاوسەردەمی خۆی دەکات، باس لەوەش دەکات چۆن کاتێ بیرۆکەی هەندێک داهێنانی خستەڕوو بیرۆکەکانی دزران و بە ناوی کەسانی تر کران، بۆ نموونە داهێنانی (گڵۆپ) و (ڕادیۆ) و چەندین داهێنانی تر. بەڵام دەڵێت: "گوێم بەوە نەداوە چونکە من داهێنانەکانم موڵکی گشتی بوون نەوەک خودی خۆم.


سەرچاوەکان



48 بینین