هۆکاری تووڕەبوون و ناڕازی کڕیار و بەکاربەر

له‌لایه‌ن: - ئیسرا بورهان ئیسرا بورهان - به‌روار: 2023-12-31-22:40:00 - کۆدی بابەت: 11798
هۆکاری تووڕەبوون و ناڕازی کڕیار و بەکاربەر

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

هۆکاری تووڕەبوون و ناڕازی کڕیار و بەکاربەر (بە عەرەبی: سبب غضب العميل، بە ئینگلیزی: Causes of customer anger and dissatisfaction) ڕازیکردنی کڕیار و بەکاربەر بناغە و کڕۆکی سەرکەوتنی هەموو بزنس و کارێکە، بە هۆکای جیاجیا دەکرێت کڕیار تووڕە ببێت و ناڕەزایی دەرببڕێت ئەگەر هۆکارەکان دیاری کران، ئەوە چارەسەریش بەردەست دەخرێت.

هۆکاری زۆر هەیە کە دەبێتە هۆی تووڕەبوونی کڕیار، نابێت بەهیچ جۆرێک لۆمەی کڕیارەکە بکرێت کاتێک تووڕە دەبێت، چونکە بە مەبەستی بەدەستهێنانی بەرهەمێک یان خزمەتگوزارییەک کە لەگەڵ پێداویستییەکانی و داواکارییەکانی بگونجێت ئەو پارەی خۆی دەدات و کاتیشی بۆ تەرخان دەکات.

گرنگترین ئەو هۆکارانەی کە دەبنە هۆی تووڕەیی کڕیار

  • پشتگوێخستنی داواکاری کڕیار و ڕاگرتنی بۆ ماوەیەکی زۆر و بەفیڕۆدانی کاتی.
  • خراپ مامەڵەکردن لەگەڵی لەڕووی ڕەفتار و گوفتار و شێوازی قسەکردن یان بێڕێزی کردن بەرانبەری.
  • گوێنەگرتن لە داواکارییەکانی و هەوڵنەدان بۆ فەراهەم کردن و دەستەبەرکردنی داواکانی.
  • گرانکردن و بەرزکردنەوەی نرخی کەلوپەلەکان.
  • نەبوونی بەرهەمی داواکراو یان تەواوبوونی.
  • دواکەوتن لە گەیاندنی بەرهەمەکە یان پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکە.
  • بوونی هەڵە یان کەموکوڕی لەو بەرهەمەی کە کڕیار داوای کردووە. 
  • بەرهەمەکە بەو کوالیتییە نییە کە کڕیار بەڵێنی پێدراوە و لە ئاست چاوەڕوانییەکانی کڕیار نییەو کوالێتی خراپە.
  • بوونی هەڵە لە پسوولەی نرخەکان و نەبوونی زانیاری تەواو لەسەر نرخی بەرهەم یان بوونی نرخی هەڵە لەسەر پسوولەکە.
  • کاتێک کڕیار ناتوانێت بگاتە کەسی گونجاو بۆ ڕاپۆرتکردنی کەموکوڕی یان هەڵەکان لە بەرهەمەکەی، واتا نەتوانێت بە ئاسانی بگاتە کەسێک کە هەڵە و کەموکوڕییەکانی پێ ڕابگەیەنێت.
  • خراپ مامەڵەکردن لەگەڵ کڕیار لە کاتی پێشکەشکردنی سکاڵا و گرنگی نەدان بە سکاڵاکەی.
  • ڕێکار و چارەسەرییەکان و بەدواداچوونەکان کە پەیڕەو دەکرێت سست و خاوە و لە جێی ڕەزامەندی کڕیار نەبێت.


سەرچاوەکان



224 بینین