ڕێگاکانی فێرکردنی ئاستەنگی فێربوون

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2024-01-30-22:10:00 - کۆدی بابەت: 11906
ڕێگاکانی فێرکردنی ئاستەنگی فێربوون

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ڕێگاکانی فێرکردنی ئاستەنگی فێربوون (بە عەرەبی: طرائق التعلیم الأطفال المصابين بالصعوبات التعليم، بە ئینگلیزی: the ways to learning child’s with learning disabilities)، منداڵانی ئاستەنگی فێربوون پێویستیان بە فێرکردن هەیە تاوەکو حاڵەتەکانیان بەرەو باشتر بڕوات.

ئاستەنگی فێربوون

بریتییە لە فێربوونی کەسێک کە کاتێکی زیاتر لە ئاسایی دەوێت بۆ تێگەیشتن و بەکارهێنانی زانیاری نوێ، لە چوارچێوەی پەروەردەییدا، لەوانەیە ئاماژە بە شێوازێکی فێربوون بکات کە تاکەکان پێویستیان بە کاتێکی زیاترە وەکو دووبارەکردنەوە، یان شێوازی فێرکردنی تایبەت هەیە بۆ تێگەیشتن.

نیشانەکانی ئاستەنگی فێربوون                               

  • کێشەی خوێندنەوە: کێشەی لە خوێندنەوە، کۆکردنەوەی وشەکان، یان تێگەیشتنی هەیە.
  • گرانی بیرکاری: کێشە لە چەمک و ژمێریاری بیرکاری.
  • دواکەوتنی زمان: دژواری دەربڕینی بیرکردنەوەکان یان تێگەیشتن لە زمانی قسەکردن و نووسراو.
  • کێشەکانی بیرەوەری: بیرەوەری کورتخایەن یان کارکردن.
  • کێشەکانی سەرنجدان: کێشەی بەردەوامبوونی سەرنج و مانەوە لە سەرنجدان.
  • کێشەی لە ڕێکخستن و پلاندانان: کێشە لە ڕێکخستنی ئەرکەکان و بەڕێوەبردنی کات ھەیە.
  • بەھێواشی کار لەسەر ئەرکەکان دەکات.
  • بەھێواشی شارەزای کارامەییەکان دەبێت ھەندێک جار کارامەیی فێرنابێت.
  • بەباشی کاردەکات لەسەر ماددە دەستییەکان.
  • وێناکردنی خراپی ھەیە بەرانبەر بە خودی خۆی.
  • لە تاقیکردنەوەی دەسکەوت بەردەوام نمرەکانی نزمن.

هۆکارەکان

ئاستەنگی فێربوون چەندین هۆکار لە خۆ دەگرێت:

١- هۆکارە بۆماوەییەکان: ڕەنگە ھۆکارەکان بۆ ماوەی بێت، و تاکەکان زیاتر تووشی کێشە بن بەهۆی مێژووی خێزانەوە.

٢- هۆکارە بایۆلۆجییە دەمارییەکان: لەم ھۆکارە دەبێت ھۆی ئەوەی کە لەوانەیە وەک حاڵەتەکانی ناڕێکی خوێندنەوە، تێکچوونی کەمی سەرنج، زۆر چالاکی (ADHD، یان تێکچوونەکانی تری گەشەکردنی دەمارەکانیان هەبێت).

٣- هۆکارە ژینگەییەکان: بارودۆخی ژینگەیی، وەک کەمی هاندان، خۆراک، یان بەرکەوتن بە ژەهرەکان لە قۆناغە گرنگەکانی گەشەکردندا، دەتوانێت کاریگەری لەسەر فێربوون هەبێت.

٤- لەدایکبوونی پێشوەختە یان کێشی کەمی لەدایکبوون: ئەو کۆرپەلانەی پێشوەختە لەدایک دەبن یان کێشی لەدایکبوونیان کەمە لەوانەیە مەترسی زیاتریان لەسەر بێت بۆ کێشەی فێربوون.

٥- بهركەوتنی سەر بە شتە زەبربەخشەکان: زەبر و زەنگ بەتایبەتی لە سەرەتای منداڵیدا دەتوانێت کاریگەری لەسەر گەشەکردنی مەعریفی و فێربوون هەبێت.

٦- بارودۆخی پزیشکی: هەندێک حاڵەتی پزیشکی، وەک نەخۆشی سەرئێشە یان تێکچوونی هەستەکان، دەتوانن کاریگەری لەسەر فێربوون دروست بکەن.

چۆن کار بکەین لەگەڵ هێواش فێر بوون؟

١- هۆکارە کاریگەرەکان دوور بخەوە کەشێکی بێدەنگ بێت و شوێنێکی تایبەت بێت.

٢- وانەکان کورت بکەوە، کاتێکی دیاری کراو دابنێ بۆ وانەوتنەوە  کاتی دیاریکراو کەمتر بێت لە وانە دوورو درێژەکان.

٣- کار لەسەر ڕاهێنانی زەحمەت دەکات بەڵام منداڵەکە دەتوانێت سەرکەوتن بەدەست بهێنێت تیایدا.

٤- جەخت کردنە سەر خاڵە بەهێزەکان بەبەکارهێنانی دەستەواژە بە هێزەکان بە شێوەیەکی بەردەوام.

٥- بەکارهێنانی هەمەجۆر، بۆ ڕۆتینە ئەکادیمییەکان کاری فرە چالاکی ئەنجام بدات یاری پەروەدەیی بکرێت  وەک پەزڵ ئەوانی تر چەندی لە توانادا بوو.

ڕێگاکانی فێرکردنی ئاستەنگی فێربوون

فێرخوازی ئاستەنگی فێربوون  بە زۆری لە یەکێک لە دوو ڕێکخستنی فێرکاری شیاودا فێردەکرێن:

  • پۆلێک کە بەزۆری لە خوێندکارانی ئاسایی پێکهاتووە، کە لەو حاڵەتەدا تا ٢٠٪ لەوانەیە فێرخوازی خاو بن.
  • پۆلێک کە بە تایبەتی بۆ فێرخوازە هێواش فێربوەکان دیزاین کراوە.

١- وانەی چاککردنەوە

ئەمە ڕێگایەکی جێگرەوەیە بۆ مامۆستای ئاسایی پۆل لە فێرکردنی ئەو فێرخوازانەی کە ئاستەنگی فێربوونیان هەیە، فێرکردنی چاککردنەوە بریتییە لە بەکارهێنانی چالاکی و تەکنیک و کردارەکان بۆ نەهێشتنی لاوازی یان کەموکوڕییەکان کە فێرخوازی ئاستەنگی فێربوون پێی ناسراوە، بۆ نموونە کەموکوڕییەکان لە شارەزاییە بنەڕەتییەکانی بیرکاری کەم دەکرێنەوە یان لەناودەبرێن بە دووبارە فێرکردنی ناوەڕۆکەکە کە پێشتر فێرنەکراوە، واتا ژینگەی فێرکاری ناگۆڕدرێت، تەنها ڕهێنانی تایبەتی پێدەکرێت.

٢- فێربوونی چالاک

فێربوونی چالاک حەزی قوتابیان ڕادەکێشێت و یارمەتییان دەدات لە پەیوەندیکردن بە چەمکی وانەکەوە، بەکارهێنانی ژیانی ڕاستەقینە یارمەتی قوتابیان دەدات لە چەمکەکان تێبگەن بە وێنەکێشانی وێنەیەکی ڕوون لە مێشکیاندا.

٣- فێرکاری هاوڕێ

مامۆستا دەتوانێت هەندێک خوێندکار تەرخان بکات بۆ فێرکردنی ئەو فێرخوازانەی کە ئاستەنگی فێربوونیان هەیە، کە یارمەتی فێربوون دەدات چونکە خوێندکارەکان دەتوانن بە شێوەیەکی نافەرمی و کەمتر تەکنیکی فێرببن.

٤- بەکارهێنانی ماددە دەنگی بینراوەکان

تێکەڵکردنی کەرەستەی ڕێنمایی وەک تۆمارکردنی ڤیدیۆ، هێڵکارییەکان، پێشکەشکردنەکانی پاوەرپۆینت، وێنەکێشانی گرافیکی و تێبینیە دەنگییەکان توانای چڕبوونەوە و گوێگرتنی فێرخوازان باشتر دەکات لەجیاتی ئەوەی بە سادەیی فێر بکرێن و تەنا قسە درێژکراوبن.

٥- هاندان و پاداشت

هەموو دەستکەوتێک دەبێت پاڵنەر و پاداشت بەدوای خۆیدا بێت. ئەگەر مامۆستا ستایشی بکات و متمانەی بەخۆی پێ ببەخشێت، ئەوا فێرخوازی ئاستەنگی فێربوون باشتر دەبێت،  هاندان و خەڵات دەبێت بەخێرایی پێشکەش بکرێت دوای ڕەفتاری ڕاست یان خواستراو.

٦- وانەی چاککردنەوە

پەروەردەی چاککردنەوە بە شێوەیەکی سەرەکی بە مەبەستی یارمەتیدانی ئەو خوێندکارانەیە کە بابەتی فێربوونی تایبەتیان نییە. لەو ماوەیەدا، مامۆستا پێشتر ناوەڕۆکی فێربوونی فێرکردن ڕوون دەکاتەوە بۆ ئەوەی کێشەکانی فێربوون چارەسەر بکات بۆ ئەو قوتابیانەی کە بە تەواوی لە چەمکەکە تێنەگەیشتوون. فێرخوازە هێواشەکان دەتوانن لە پۆلێکی جیاوازدا فێر بکرێن کە تێیدا دەتوانن بە خێرایی خۆیان و بە وشەی سادەتر فێرببن.

جیاوازی نێوان ئاستەنگی فێربون و هێواش فێربوون

ئەو منداڵانەی کە بەئاستەنگی فێربوون دیاریکراوە ڕێژەی زیرەکیەکەی لە خوار ڕێژەی زیرەکی منداڵانی هاوتەمەنیەتی، لێهاتووی بیرکردنەوەشی بەهەمان شێوەیە نزمترە لە ئاستەکەی، ئەم منداڵە بە هەمان قۆناغی گەشەکردنی ئاساییدا دەڕوات بەڵام قۆناغەکان لای ئەم هێواشترە. بەڵام منداڵێک کە شڵەژانی فێربوونی دیاریکراوی هەبێت زیرەکیەکەی ئاسایی یان سەروو ئاساییە لەوانەیە ئەم منداڵە لە کۆئەندامی دەماری ناوەندی کێشەی هەبێت کە پەیوەندی بە گەشەکردن و بەکارهێنانی تواناکانی قسەکردن و نوسین و گوێگرتن و شیکاری بیرکاریەوە هەبێت.


سەرچاوەکان



393 بینین