دەستنیشانکردنی کونبوونی دوانزەگرێ

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2024-02-13-12:08:00 - کۆدی بابەت: 11960
دەستنیشانکردنی کونبوونی دوانزەگرێ

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

دەستنیشانکردنی کونبوونی دوانزەگرێ (بە ئینگلیزی: Diagnosis of doudenal perforation، بە عەرەبی: تشخيص انثقاب دودينال) پشکنینە تاقیگەییەکان لەپاڵ تیشکدا بەکاردەهێنرێن بۆ دەستنیشانکردنی کونبوونی دوانزەگرێ. تۆمۆگرافیای کۆمپیوتەری بە باشترین ڕێگای دەستنیشانکردنی کونبوونی دوانزە گرێ دادەنرێت.

کونبوونی دوانزەگرێ

کونبوونی دوانزەگرێ حاڵەتێکی دەگمەنە بەڵام کوشندەیە. لە ڕووی ئەناتۆمییەوە، دوانزەگرێ بەشێکە لە ڕێڕەوی هەرس لە نێوان گەدە و ڕیخۆڵە باریکەدایە. بە شێوەیەکی نموونەیی ئەو نەخۆشانەی کە برینەکانی دوانزە گرێیان هەیە ئازاری سکیان هەیە یان هەست بە برسێتی دەکەن. ئەگەر کونبوون ڕووبدات، بەزۆری دەبێتە هۆی دەستپێکردنی ئازاری لەناکاو لە سەرەوەی سک. لەگەڵ ئەوەشدا، لە نەخۆشە بەساڵاچووەکان یان نەخۆشە بەتەمەنەکان، نیشانەکانی کلینیکی لەوانەیە نەدۆزرێنەوە و دەستنیشانکردن دوابخەن. وێنەگرتن ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە دەستنیشانکردنی، و دواتر، هەڵبژاردنی گونجاوی جێگرەوەی چارەسەری و هەڵسەنگاندنی مەترسی.

دەستنیشانکردن

پشکنینە تاقیگەییەکان

کە زۆرجار بەکاردێت بۆ ڕەتکردنەوەی دەستنیشانکردنی جیاواز، بریتین لە:

  • بەرزبوونەوەی ئەمایلەیس کەمتر لە چوار ئەوەندەی ئاستی ئاسایی دەتوانرێت پەیوەندی هەبێت بە PPU.
  • ئاستی گاسترینی خوێن بەسوودە بۆ ئەو نەخۆشانەی کە مێژوویەکی دووبارەبوونەوەی برینەکانیان هەیە بۆ دۆزینەوەی دەستنیشانکردنی کۆنیشانەی زۆلینگەر-ئێلیسۆن (Zollinger-Ellison syndrome)
  •  زیادبوونی ژمارەی خڕۆکە سپییەکان و بەرزی ئاستی پڕۆتینی کاردانەوەی C ئاماژە بە هەوکردن دەکەن.
  • چاندنی خوێن پێویستە پێش دەستپێکردنی بە بەکارهێنانی دژە بەکتریا.
  • ئاستی گازی خوێنهێنەرەکان پێوانەی ئاستی زیندەچالاکی دەکات لە نەخۆشەکانی هەوکردنی خوێن.

تیشک

لە ئازاری سەرەوەی سکدا، ڕادیۆگرافی ڕاستەوخۆی سنگ (CXR) پشکنینێکی بنەڕەتییە بۆ کونبوونی دوانزەگرێ. لە سەدا ٧٥ی نەخۆشەکان هەوای ئازاد لە ژێر ناوپەنچک نیشان دەدەن. هەرچۆنێک بێت لەوانەیە ئاسایی بێت، بەتایبەتی لەو نەخۆشانەی کە زوو دوای دەستپێکردنی نیشانەکان دەردەکەون. هەبوونی هەوای ئازاد لەسەر CXR ی ڕاستەوخۆ لەو نەخۆشانەی کە نیشانەکانی سکیان هەیە دەستنیشانی PPU دەکات. لە هەندێک نەخۆشدا تیشکی ئێکس لەوانەیە Rigler’s sign ئاشکرا بکات (بوونی هەوا لە لومینی ڕیخۆڵە و دەرەوەی دیواری ڕیخۆڵە)، football sign (قەبارەیەکی زۆر لە گازی ئازاد لە ناوچەیەکی ڕەشی گەورە دەردەکەوێت)، و گازەکانی دەوروبەری پێکهاتەی شانە نەرمەکان وەک دەزوولە داسییەکان یان لێواری جگەر.

تیشکی ئێکسی ئاسایی کونبوونی دوانزەگرێ ڕەت ناکاتەوە. لە نەخۆشە جێگیرەکاندا کە لە ڕووی کلینیکییەوە گوماناوین بۆ کونبوونی دوانزەگرێ پێویستە تۆمۆگرافیایی کۆمپیوتەری ئەنجامبدەن.

تۆمۆگرافیای کۆمپیوتەری بێ جیاوازی گونجاوە بۆ بینینی هەوای ئازاد لە ژێر دیواری پێش سک لەو نەخۆشانەی کە برینەکانی هەرسیان هەیە. ڕێژەی دەستنیشانکردنی PPU بە CT scan نزیکەی ٩٨٪ دەبێت. دیاتریۆزاتی diatrizoate دەم دەتوانێت یارمەتی دەستنیشانکردنی PPU بدات کاتێک CT scan بەردەست نییە و CXR ڕاستەوخۆ هەوای ئازاد نیشان نادات. لەگەڵ ئەوەشدا، نەبوونی دزەکردنی دەردراوەکانی هەرس PPU بەدوور ناگرێت چونکە کونبوونەکە دەکرێت بە شێوەیەکی خۆڕسک داخرابێت. تۆمۆگرافی کۆمپیوتەری (CT) بە نرخترین ڕێگایە بۆ دەستنیشانکردنی کونبوونی دوانزەگرێ.

سی تی تایبەتمەندییەکانی کونبوون بریتییە لە ئەستووربوونی دیواری دوانزەگرێ، چوونەوەیەکی لوولەکانی زیاد لە پێویست، بوونی هەوای دەرەوەی لومین، چەوری، و کۆبوونەوەی شلەی هەمیشەیی.


سەرچاوەکان



125 بینین