برینەکانی گەدە

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2024-02-23-21:03:00 - کۆدی بابەت: 12011
برینەکانی گەدە

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

برینەکانی گەدە (بە ئینگلیزی: Gastric ulcer، بە عەرەبی: قرحة ماعیدة) بە هەمان شێوە ناسراون بە برینەکانی هەرس ئەو برینانەن کە لەسەر گەدە گەشە دەکەن. هەروەها دەتوانیت برین لە بەشێک لە ڕیخۆڵەکە ببینرێت واتا لە دەرەوەی گەدە، کە پێی دەوترێت برینەکانی دوانزەگرێ. برینەکانی گەدە و برینەکانی دوانزە گرێ بەیەکەوە پێیان دەوترێت برینەکانی هەرس) هەمان نیشانە دروست دەکەن و چارەسەری هەردووکیان هەمان شتە.

نیشانەکانی برینی گەدە

باوترین نیشانەی برینی گەدە بریتییە لە سوتانەوە یان ئازاری گەدە لە ناوەڕاستی سک. بەڵام برینەکانی گەدە هەمیشە ئازاربەخش نین و هەندێک کەس لەوانەیە نیشانەکانی دیکە ئەزموون بکەن، وەک بەد هەرسی، دڵەکزێ و گەڕانەوەی ترش و هەستکردن بە نەخۆشی.

چی کاتێک داوای ڕاوێژی پزیشکی بکرێت؟

پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت ئەگەر پێت وایە ئەگەری برینەکانی گەدەت هەیە. ڕاستەوخۆ پەیوەندی بکە بە ناوەندە تەندروستییەکان ئەگەر:

  • پیساییەکی ڕەنگ تاریکی چەسپاوت هەیە.
  • ئازارێکی لەناکاو و تیژت هەیە لە سکتدا کە بەردەوام خراپتر دەبێت.

سەردانی نزیکترین بەشی ڕووداو و فریاکەوتن بکە یان پەیوەندییان پێوە بکە ئەگەر:

  • ڕشانەوەی خوێناویت هەیە، خوێنەکە لەوانەیە سوورێکی گەش دەربکەوێت یان ڕوخسارێکی قاوەیی تۆخی هەبێت، هاوشێوەی قاوە.

ئەمانە لەوانەیە نیشانەی ئاڵۆزییەکی گەورە بن، وەک خوێنبەربوونی ناوەکی.

هۆکارەکانی برینی گەدە

برینەکانی گەدە کاتێک ڕوودەدات کە زیان بەو چینە دەگەیەنێت کە ناوپشی گەدە لە ترشەکانی ناو گەدە دەپارێزێت. بە گشتی دەکرێت هۆکارەکانی برینی گەدە دەرئەنجامی ئەمانە بێت:

  • هەوکردنی بەکتریایی بە بەکتریای گەدە یان بەکتریای ئێچ پایلۆری (بەکتریایی هێلیکۆباکتەر پایلۆری)
  • بەکارهێنانی دەرمانی دژە هەوکردنی ناستیرۆیدی (NSAIDs)، وەک ئایبۆپرۆفین یان ئەسپرین. بەتایبەتی ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆر یان بە ژەمی زۆر بەکاربهێنرێن.
  • پێشتر پێشبینی دەکرا کە فشاری دەروونی یان هەندێک خۆراک دەتوانن ببنە هۆی برینەکانی گەدە، بەڵام بەڵگەی کەم هەیە کە ئاماژە بەوە بکات کە ئەمە حاڵەتەکەیە.

برینەکانی گەدە لەوانەیە کاریگەری لەسەر هەموو کەسێک هەبێت، بەڵام لە کەسانی تەمەن ٤٠ ساڵ یان سەرووتر باوترە. هەروەها پیاوان زیاتر تووشی ئازار دەبن وەک لە ژنان.

چارەسەرکردنی برینەکانی گەدە

چارەسەرەکردنی برینەکانی گەدە پشت دەبەستێت بەوەی کە هۆکاری برینەکە بەتەواوەتی چییە. زۆربەی خەڵک دەرمانێکیان پێدەدرێت کە پێی دەوترێت ڕێگری پەمپی پرۆتۆن (PPI) بۆ کەمکردنەوەی بڕی ترش لە گەدەیاندا.

هەروەها پێویست بە دژە بەکتریا دەکات ئەگەر برینەکان بەهۆی هەوکردنی بەکتریای گەدەوە بووبن. برینەکانی گەدە لەوانەیە دوای چارەسەر بگەڕێنەوە، هەرچەندە ئەگەری ئەوە کەمترە ڕوو بدات بەتایبەت کاتێک کە هۆکاری بنچینەیی چارەسەر دەکرێت.

ئەگەری ئاڵۆزی

ئاڵۆزییەکانی برینەکانی گەدە بە ڕێژەیەکی زۆر کەمن و باو نین، بەڵام دەکرێت زۆر جددی بن و لەوانەیە هەڕەشە لە ژیان بکەن ئەگەر ڕووبدەن.

ئاڵۆزییە سەرەکییەکان بریتین لە:

  • کونبوونی گەدە (کراوانەوەی ناوپۆشی گەدە لە شوێنی برینەکەوە).
  • خوێنبەربوون لە شوێنی برینەکەوە.
  • ڕێگری لە جوڵەی خۆراک لە ڕێگەی کۆئەندامی هەرسەوە (بەربەستی گەدە).


سەرچاوەکان



186 بینین