مانگی شەوال

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2024-03-28-21:34:00 - کۆدی بابەت: 12365
مانگی شەوال

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

مانگی شەوال یان شەووال (بە ئینگلیزی: Shawwal، بە عەرەبی: شوال) ناسراو بە مانگی پاداشت، کە تییایدا دەتوانیت لەسەر ئەو عیبادەتانەی مانگی ڕەمەزان بەردەوام بیت و هەوڵبدەیت بەردەوم بیت لەسەر سوونەتەکان و زیکرەکانی خوای گەورە،

شەوال

مانگی شەوال یان مانگی شەووال دەیەمین مانگی ساڵنامەی ئیسلامییە واتا ساڵنامەی کۆچی و یەکەم ڕۆژی مانگی شەوال بە جەژنی ڕەمەزان دەست پێدەکات. ئەمە بۆ شەش ڕۆژی شەوال ناسراوە، کە شەش ڕۆژووی پیرۆزن و موسوڵمانان تیایدا بەڕۆژوودەبن و بە خەڵاتێکی گەورەی دەبینن. زۆرجار وەک کاتێکی بەنرخ سەیر دەکرێت بۆ بیرکردنەوە و بەردەوامبوونی ئەو چاکەیەی کە لە مانگی پێشوودا، مانگی ڕەمەزانی پیرۆز پێی ڕاهاتووین.

پێغەمبەری ئیسلام فەرموویەتی (هەرکەسێک ڕەمەزان بەڕۆژوو بێت و شەش ڕۆژ مانگی شەوالی ناسراو بە شەشەڵان بەڕۆژوو ببێت، ئەوە پاداشتێکی گەورەی لەسەرە.)

لەگەڵ نوێبوونەوەی ڕۆحیمان لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان هەموومان دەمانەوێت لە کۆتایی ڕەمەزاندا ئەو هەستە ئەو نزیکبوونەوەیە لە خودا بپارێزین و ڕایبگرین. لای خوای گەورە ئەو کردارە خۆشەویستە تەنانەت ئەگەر کەمیش بێت. هەر بۆیە لەبەر ڕەزامەندی خوی گەورە ئەونەی دەتوانی بەردەوام بە.

گرنگترین ڕۆژ لە مانگی شەوال، یەکەم ڕۆژی مانگی شەوالە کە دەکاتە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان. مانگی شەوال مانگی دوای ڕەمەزانی پیرۆزە هەروەها دەرفەتی بەدەستهێنانی پاداشتی تایبەتە وەک پێغەمبەر و پێشەوامان ئاماژەی پێکردووە.

موسوڵمانەکان دەرفەتی ئەوەیان هەیە کە شەش ڕۆژ لە مانگی شەوال بەڕۆژوو بن، کە ڕۆژوویەکی ئیختیارییە و دەتوانرێت لە هەر کاتێکدا بە درێژایی مانگەکە تەواو بکرێت واتا پێش کۆتایی هاتنی مانگی شەوال. شەش ڕۆژەکەی شەوال پێشنیار دەکرێت وەک ئامرازێک بۆ کڕینەوەی هەر کەموکوڕییەک لە چۆنییەتی ڕۆژووەکەمان لە مانگی ڕەمەزاندا بێئاگایانە ئەنجاممان دابێت. هەروەها ئەگەر خوای گەورە قبووڵی بکات ڕۆژوو گرتنی ئەو شەش ڕۆژەی مانگی شەوال بە ڕۆژووی ساڵێکی ڕێک پاداشتی هەیە.

یەکەم ڕۆژی شەوال ئەو کاتەیە کە موسڵمانەکان ئاهەنگ دەگێڕن بۆ جەژنی ڕەمەزان و یەکگرتوون بۆ چێژ وەرگرتن لە پاداشتی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز. ئەمە یەکێکە لەو دوو جەژنەی ساڵانەی موسوڵمانان ئاهەنگی بۆ دەگێڕن.

کەی مانگی شەوال دەستپێدەکات؟

جەژنی ڕەمەزان و یەکەم ڕۆژی شەوالی ٢٠٢٤ لە ١٠ی نیسانی ٢٠٢٤ دەست پێدەکات.

کەی مانگی شەوال کۆتایی دێت؟

مانگی شەوالی ٢٠٢٤ لە ٨ی ئایاری ٢٠٢٤ کۆتایی دێت.

گرنگی مانگی شەوال چییە؟

هەروەها ئەم مانگە دەکرێت کاتێکی زۆر گرنگ بێت بۆ بیرکردنەوە لەو نەریتە باشانەی کە بە درێژایی مانگی ڕەمەزان گەشەیان کردووە و تیشک دەخاتە سەر مێشک و جەستە و ڕۆح بۆ ماوەی ساڵ و دواتریش.

ڕۆژوو گرتن لە شەوال (شەشەڵان)

ڕۆژووگرتن لە یەکەم ڕۆژی شەوال قەدەغەیە، چونکە ئەمە ئەو کاتەیە کە جەژنی ڕەمەزانە و موسوڵمانان ئاهەنگ دەگێڕن تیایدا. لەگەڵ ئەوەشدا، پێشنیار دەکرێت بۆ ماوەی شەش ڕۆژ بەڕۆژوو بیت لە هەڵبژاردنی کەسەکە خۆی بێت بە مەرجێک پێش کۆتایی مانگ بێت بۆ تەواوکردنی شەش ڕۆژی شەشەڵان و بەمەش بتوانن پاداشتی ساڵێک لە ڕۆژوو گرتن بەدەستبهێنن.

جیاکەرەوەی مانگ لە شەوال چییە؟

بینینی مانگی نوێ یان مانگی شەوال بەو شێوەیەی کە بە پێچەوانەوە پێی دەگوترێت، مانای کۆتایی مانگی ڕەمەزان و دەستپێکردنی جەژنی ڕەمەزان دەگەیەنێت. جەژنی ڕەمەزان بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، بەڵام تەنها لە یەکەم ڕۆژی جەژندا ڕۆژوو گرتن قەدەغەیە.

پێغەمبەر فەرموویەتی (ڕۆژوو گرتن لە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان و جەژای قوربان قەدەغەیە.) پێشەوا بوخاری ڕیوایەتی کردووە.


سەرچاوەکان



185 بینین