کاریگەری سینەما لەسەر هزری سەردەم

له‌لایه‌ن: - مەزن ڕێبوار مەزن ڕێبوار - به‌روار: 2024-03-29-15:54:00 - کۆدی بابەت: 12371
کاریگەری سینەما لەسەر هزری سەردەم

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

کاریگەری سینەما لەسەر هزری سەردەم (بە عەرەبی: تأثير السينما على عقل الإنسان، بە ئینگلیزی؛ Impact of cinema on human mind) هەمیشە باوەڕمان وابووە کاریگەری سینەما لەسەر هزری بینەر بە جۆرێکە کە خودی بینەر خۆی هەستی پێناکات کە چۆن کاریگەری بەسەر بیرکردنەوەی دەبێت و شێوازی بیرکردنەوەی دەگۆڕێت. یەکێک لە کاریگەرییە هەرە دیارەکانی سینەما چۆنیەتی بیرکردنەوەی بینەرە لە ڕووداوە سیاسییەکان و مێژووییەکانە بۆ نموونە لە ئێستادا کە جەنگی ئۆکرانیا و ڕووسیا بەرپابووە زۆربەی جیهان ڕووسیا بە خەتابار دەزانن ئەوەش کاریگەری فیلمەکانی هۆڵیۆدە کە هەمیشە ڕووسیای بە لایەنی خراپی جەنگەکان نیشانداوە بۆیە ئەگەر بینەر شارەزایی و ئەزموونی هزرێکی فراوانی نەبێت ڕاستەوخۆ وا بیر دەکاتەوە، بۆ نموونە زنجیرەی چەرنۆبل کە لەلاین ئێج بی ئۆ دروست کراوە کە باس لە ڕووداوەکانی تەقینەوەی وێستگە ئەتۆمیەکە دەکات بە هەڵە لە ئۆکرانیا وە بەهۆی هەڵە و سیاسەتی یەکێتی سۆڤیەت بۆ حەشاردانی ڕووداوەکە کاریگەریەکەی گەورەتر بوو.

کە هەر چەندە ڕووسیا هەڵسا بە دروست کردنی فیلمێک وەک وەڵام دانەوەیەک بۆ زنجیرەکە بەڵام کاردانەوەیەکی وا سەرکەوتووی نەبوو چونکە نەیتوانی شان لە شانی سینەمای هۆڵیۆد بدات لە دروستی کەشێک کە بینەر بخاتە ژێر کاریگەری خۆیەوە ڕاستییەک بۆ مێشکی مرۆڤ دروست بکات و باوەڕی پێ بهێنێت. نموونەیەکی تری ئەم کاریگەرییە فیلمی (٣٠٠) کە باس لە جەنگی نێوان فارسەکان و یۆنانییەکان دەکات زۆربەی خەڵک وا دەزانن کە هەر بەڕاست ئەوان بە ٣٠٠ کەس ڕووبەرووی سوپا زەبەلاحەکەی فارسەکان بوونەتەوە بەڵام لە ڕاستیدا ئەگەر بە وردی مێژووەکە بخوێنیتەوە بە ئاسانی دەزانیت کە ئەمە جگە لە تەنزێک هیچی تر نەبووە.

یاخود فیلمی (braveheart) کە باس لە شۆڕشی سکۆتلەندییەکان دەکات. ئەوە نیشان دەدات گەر بتەوێت ئازاری گەلەکەت لە مێژوودا نیشان بدەی دەبێت خاوەنی سینەمایەکی بەهێز بیت و ڕووداو زام و جینۆسایدەکانت بکەی بە فیلم تاوەکو زۆرترین کەس پێی بزانێت و بە نەمری بمێنێتەوە و لەناونەچێت. لە کۆتاییدا دەمانەوێت بیڵێین ئەوەیە سینەما لە دونیای مۆدێرن چەکێکی زۆر بەهێزی هزریە کە بەهۆیەوە دەتوانی بە ئاسانی ڕای جیهانی بگۆڕیت لە جەنگی سارددا رۆڵێکی زۆر گرنگ دەبینێت و ئەگەر بتەوێت مێژوو و کولتوور و ڕاستی بە خەڵک بگەیەنیت دەبێت سینەمایەکی بەهێزت هەبێت لە دونیای نوێگەردا.


سەرچاوەکان



66 بینین